به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆلێرا، سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/10/5، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی زوڵفا مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی خۆئاماده‌كردنی حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆلێرا كرا، كه چه‌ند رۆژێكه گومانی بوونی ئه‌م نه‌خۆشییه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، هه‌ر به‌م هۆیه و له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی دیكه‌ی ته‌ندروستی لیژنه‌كه بڕیاری بانگهێشتكردنی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ژینگه‌ی دا.
به‌هۆی گرنگی و فراوانیی كه‌رتی ته‌ندروستی، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی لیژنه بڕیاریاندا پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به بیمه‌ی ته‌ندروستی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئاماده بكرێت و له‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.
شایانی باسه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین ئاماده‌كاری و ۆرك شۆپ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سوود له ئه‌زمونی وڵاتانی تر وه‌رگیراوه.