05/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لێكه‌وته‌كانی ستراتیژیی نوێی ڕووسیا له سوریا
ڕووسیا،یاریكه‌رێكی كارایه له سیاسه‌تی نێو-ده‌وڵه‌تی دا،ئه‌م كاریگه‌رییه‌ش هه‌روا له بۆشایی و هه‌واوه نه‌هاتووه،حهوتهمین ولاَتی ئابوریی جیهانه،داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ساڵی (2014) دا (3,565) تریلیۆن دۆلاربووه.(771.000) هه‌زار ده‌بابه و (1337) فڕۆكه‌ی مرۆڤكوژ و (7000) قونبه‌له‌ی ناوه‌كی هه‌یه .له‌دوای ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان به‌پله‌ی دووه‌م دێت بۆ فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و كالاَی سه‌ربازیی . ته‌نانه‌ت چین و ئێران و هند و ولاَتانی ئه‌مریكای لاتین چه‌ك له ڕووسیا ئه‌كڕن.
گومان له‌وه‌دا،ولاَته زلهێزه‌كان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیجی یان جموجوڵ ئه‌كه‌ن. له‌دوای هه‌ره‌سی سۆڤیه‌ت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یمانی وارشۆ (1989) ه‌وه،ڕووسیا كار له‌سه‌ر هه‌ڵسانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی بۆ گۆڕه‌پانی ململانێكان ئه‌كات،له‌شه‌ڕی ئه‌فغانستانه‌وه،تا شه‌ڕ له "ئۆسیتای باشور"،تا به‌هاری عه‌ره‌بی،تا شه‌ڕی دوورگه‌ی كریمیا،به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌ستی به فراوانخوازیی كردووه له: ئاسیای ناوه‌ڕاست و،ناوچه‌ی قه‌وقازدا،بنكه‌ی سه‌بازیشی له‌هه‌ندێ ولاَتی ئه‌وروپای خۆرههلاَتدا داناوه ،سێبه‌ری ڕووسیا به‌سه‌ر خۆرههلاَتی ئه‌وروپاوه گه‌وره‌ترین گرێی ئاسایشی جیهانییه.. (لای خواره‌وه ڕوونی ئه‌كه‌ینه‌وه) .
یه‌كه‌م: جه‌نگی ناسنامه‌و شارستانیه‌ت یاخود ململانێی له‌سه‌ر بۆڕیه غازه‌كان ؟.
هه‌موو ئه‌و جه‌نگانه‌ی له‌مێژووی شارستانیه‌تدا ڕوویانداوه،بهململانێكانی ئێستاشه‌وه ،به‌رده‌وام ڕه‌هه‌ندێكی فراوانخوازیی ئابوریی له‌گه‌ڵبووه، بهلاَم كاتێك له كڕۆكی ڕووداوه‌كان ئهكۆڵیتهوه،پێشنینهیهكی مێژوویی قووڵیان هه‌یه ..به‌نمونه: ساڵی (2014) كاتێك غاز له قوبرسی باشور(به‌شه یۆنانیه‌كه) ئه‌دۆزرێته‌وه، به بۆڕی ئه‌چێته حه‌یفاو ئیسرائیل..ئه‌ردۆگان به بیانوی ئه‌وه‌ی قوبرسی باكور (به‌شه توركیه‌كه) سه‌رپشكی كردووه ، یاسای ده‌ریایی نێو-ده‌وڵه‌تی پێشێل ئه‌كاو،بێ هیچ گرێبه‌ستێكی یاسایی و ئابوریی یان مافێكی جوگرافی و سیاسی، كه‌شتیه‌ك به‌ناوی (بارباروBarbaros-) ڕه‌وانه‌ی نێوان قوبرسی یۆنانی و ئیسرائیل ئه‌كات !.سه‌یری ناوی كه‌شتیه‌كه (بربروس) ه،كه ناوی گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی ده‌ریاوانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه له‌سه‌ده‌ی پانزه‌دا،ده‌ستی كردووه به فه‌تحكردن و داگیركردنی زۆربه‌ی ڕێرهوهدهریاییه جیهانیه‌كان و،به‌ده‌م ڕێوه خه‌ریكی چه‌ته‌یی و ملشكاندن بووه .
هێڵی نابۆكۆ (Nabucco Pipeline)،پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتیه له‌ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه بۆ ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا،بۆئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه‌ش سه‌ربگرێت له (ته‌مموزی 2009) له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان توركیا‌و ئازه‌رباینجان له‌گه‌ڵ (4) ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه بولگاریاو ڕۆمانیاو مه‌جه‌ڕ و نه‌مسا،ئیمزا كرا..ڕێككه‌وتنه‌كه به به‌شداری ئه‌ڵمانیاو، ڕاوێژكاری تایبه‌تی "ئۆباما" بۆ كاروباری ووزه له ناوچه‌ی ئۆراسیا بو..تاوه‌كو له ده‌ریای قه‌زوینه‌وه بۆڕی غاز بێته ئازه‌رباینجان و پاشان به ته‌نیشت ده‌ریای ڕه‌ش له‌شاری (ئه‌رزه‌ڕۆم) ی توركیاوه بچێته بولگاریاو له‌وێشه‌وه بۆڕییه‌كه گه‌یه‌نرایه نه‌مسا..
كورد وتویه‌تی "شه‌ڕ بهكۆنهقین ئه‌كرێت"..ئه‌مه مه‌زنترین پرۆژه‌ی ئابوریی سه‌ده‌ی بیستویه‌كه،كه تیچووه‌كه‌ی (10,9) ملیار دۆلاره و،درێژییه‌كه‌ی (3300) كلم هو ،سالاَنه توانای دابینكردنی (31) ملیار مه‌تر شه‌ش جا غازی بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه . له‌كاتێكدا ڕووسیا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی غازی سروشتی جیهانه،كه بڕی یه‌ده‌گی (24%) ی غازی جیهانه، به بن لووتی (ڕووسیا) دا بۆڕیی بۆ ئۆروپا ڕائهكێشن ،بێئه‌وه‌ی به‌شداری پێبكه‌ن،له‌گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی غازیی جیهان دای ئهڕنن .
جگه‌له‌وه‌ش،ناوی پرۆژه‌ی نابۆكۆ له‌ناوی نابوكو دور (نه‌بوخه‌زنه‌سر) ی ئیمپراتۆری كلدانیهكانهوه هاتووه كه له (605-563 پ.م) فه‌رمانڕه‌وایه‌تی (بابل) ی كردووه،سوپای میسری تێكشكاندووهو،ئینجا دووجار قودس (ئۆرشه‌لیم) ی وێرانكردووهو،هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی به‌ره‌بابی (داود) ی داوه كه یههوودهكانن .ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕیشه مێژووییه بدۆزنه‌وه له‌ناوی مۆسیقاكاری كلاسیكی ئیتاڵی (ئۆپرا نابوكۆ) ناونیشانی پرۆژه‌كه‌یان داڕشتووه،كه ناوبراو له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئولفه‌تی به په‌روه‌رده‌ی دینی و سه‌رده‌می (نه‌بوخه‌زنه‌سر) ه‌وه گرتبو،چی به خاكی یه‌هوده‌كان كردووه .
بڕوانه: هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووئه‌دات له‌مێژوودا هه‌یه،یاریزانه‌كانیش نه‌گۆڕاون،بهلاَم گه‌مه‌ی جیۆ-سیاسیی گۆڕاوه بۆ شه‌ڕی غاز و په‌یداكردنی بازاڕ،تا ئه‌وه‌ی (غاز) جێگه‌ی (نه‌وت) یش بگرێته‌وه له‌سه‌رچاوه‌كانی (جووڵه) دا،چونكه تێچوو نرخه‌كه‌شی گونجاوتره‌و،بۆ ژینگه‌ش زیانی كه‌متره .مشتومڕێكی زۆركرا تا (نابۆكۆ) به‌رده‌وام بێت،بهلاَم هێڵی نابۆكۆ له (2014) دا ڕاگیرا،له‌به‌ر زۆر هۆكار،له‌وانه : ئێران له بلۆكبه‌ندی جیهانی دا له‌سه‌ر ڕووسیا ساغبۆته‌وه،كه په‌یوه‌ندی جیۆ-ستراتیجی به پرۆژه‌كه‌وه هه‌یه،هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی دووه‌م یه‌ده‌گی گازی جیهانه (18%) ی یه‌ده‌گی گازی سروشتی جیهانی هه‌یه،هه‌م له‌ڕووی جوگرافیه‌وه له حه‌وزه‌ی قهزویندایه .هه‌روه‌ها كه‌ناره‌كانی (توركمانستان) كه سه‌رچاوه‌ی ده‌ستپێكی بۆڕییهكهیه،ر ِووسیا هه‌یمه‌نه‌ی هه‌یه به‌سه‌ریدا،ئینجا (ئازه‌رباینجان و ڕووسیا) ڕێككه‌وتن كه هاوپه‌یمانی ستراتیژییان هه‌یه.به‌مه‌ش بۆڕیی نابۆكۆ به یه‌كجاریی په‌كی ئه‌كه‌وێت.سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆی شه‌ڕی ڕووسیاو ئۆكراین ،ڕووسیا ڕێگره له‌وه‌ی غازی سروشتی له ئۆكرانیاوه بگاته ئه‌وروپا .
تا ئه‌م چركه‌ساته،به‌پێی ئاژانسی ووزه‌ی نێو-ده‌وڵه‌تی (80%) ی (ووزه) له‌جیهاندا پشت به (نه‌وت و غاز) ئه‌به‌ستێت،له ئۆتۆمبیل و فڕۆكه‌و كارگه‌و ماتۆڕ و كه‌شتی و خهزینهكان و ...تاد.ساڵی (2012) جیهان بڕی (240) ملیۆن ته‌ن غازی شلی سه‌رفكردووه،پێشبینی ئه‌كرێت بڕی به‌كاربردن (استهلاك) له‌ساڵی (2030) دا به‌رزبێته‌وه بۆ (550) ملیۆن ته‌ن،بۆنهوتیش به‌هه‌مان شێوه‌یه ، واته جیهان له‌ماوه‌ی (15) ساڵی ئاینده‌دا پێویستی یه‌كه‌ی به نه‌وت و غاز (2) كه‌ڕه‌ت زیاد ئه‌كات ..به‌جۆرێكی تر (غاز) یانی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی، (پێم بڵێ بۆڕییه‌كه له‌كوێوه ئه‌ڕوات،پێت ئه‌ڵێم چاره‌نووسی تۆ له‌كوێدایه)..(نه‌وت) یش یانی (دۆلار) ..($) یش یانی ئابوریی، ئابورییش یانی ئه‌و سیستمه جیهانیه‌ی ئه‌مریكا خاوه‌ندارێتی لێ ئه‌كات،له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین چه‌ته‌وه پاره به‌ره‌و خۆی كه‌مه‌ندكێش ئه‌كات و،ولاَتانی كه سه‌ر بهنفوسی ئیشتراكیه‌ت و سۆڤیه‌تن تووشی قه‌رزو ئیفلیجی ئه‌كات .
كه‌واته بۆڕیی نابۆكۆ ئه‌بێت هێڵه‌كه‌ی بگوێزرێته‌وه،باشترین بژارده‌ش به‌ڕێگه‌ی خۆرههلاَتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه ، كه به‌هۆی ئه‌م (غاز) ه‌وه نه‌خشه‌كه پێویستی به‌دابه‌شكردنی عێراق و سوریا یه ،ساڵی (2016) ش (100) ساڵ به‌سه‌ر مێژووی ئه‌م دابهشبونهدا تێ ئه‌په‌ڕێت كه زلهێزه‌كان له‌ساڵی (1916) له ڕێككه‌وتننامه‌ی (سایكس –پیكۆ) دا ده‌ستكاریی نه‌خشه‌ی سوریا و عێراق یان كرد (لای خواره‌وه ڕونتری ئه‌كه‌ینه‌وه) .
دووه‌م: جۆرجیا: یه‌كه‌م خاڵی ده‌وردان
ئه‌توانین بڵێین،جه‌نگی "ئۆسیتای باشور" له‌نێوان جۆرجیا‌و ڕووسیا له‌ناوچه‌ی قه‌وقاز ساڵی (2008) یه‌كه‌م ئاماژه‌و سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا بووه وه‌ك هێزێكی سه‌ربازیی گه‌وره بۆ ناوچه‌كه‌و،ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ر شوێنێكی جیهان .
جۆرجیا: یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو،سه‌ركه‌وتنی بلۆكی كه‌پیتاڵیزم سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ساڵی (1991) ڕاگه‌یاند.ئێستا ده‌وڵه‌تێكی پاك و خاوێن و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه له‌ناوچه‌ی قه‌وقاز لهئۆراسیا.ئه‌وده‌مه‌ی جۆرجیا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت،له‌ڕوی سیاسی و ئابورییه‌وه له بارودۆخێكی ته‌واو دژوار‌دا ئه‌بێت،به‌جۆرێك بارودۆخی ده‌وڵه‌ت له‌لوتكه‌ی ناهه‌مواری دا خۆی نمایش ئه‌كاو،جیهان وا لێی ده‌ڕوانێت كه، بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بابه‌تێكی نه‌خوازراوو هه‌ڵه‌بووه،بهلاَم دواتر به‌هۆی وه‌به‌رهێنانی بێگانه‌و دانانی ده‌ستورو چاكسازیی ڕیشه‌یی سیاسیه‌وه،ده‌كه‌وێته سه‌رسكه‌ی ده‌وڵه‌تبون و نه‌ش و نماكردن.ئه‌مه‌ش با تازه‌ترین په‌ندی زه‌مانه‌و وهلاَمدانهوه بێت بۆئه‌وانه‌ی لایانوایه: كورد له‌خراپترین هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆپۆڵه‌تیك و له‌قه‌یرانی ئابوری‌دا ده‌تلێته‌وه، كاتێك باس له‌سه‌ربه‌خۆیی بكات..!!. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سۆڤیه‌تی پێشوو جیابونه‌وه‌و بون به‌ده‌وڵه‌ت،باری گوزه‌ران و دۆخی سیاسیان له‌كورد زۆر خراپتر بوو.
جۆرجیا،له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه،خاوه‌نی هێزی ووشكانی و ئاسمانی و ده‌ریایی و پاسه‌وانی نیشتمانیه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی ژماره‌ی دانشتوانه‌كه‌ی ناگاته (6) ملیۆن كه‌س.سه‌رچاوه‌ی داهات و ئابوری به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی بریتی یه له: گه‌شتوگوزار... گه‌شتوگواز ده‌توانین ناوی بنه‌ین "نه‌وت" ێكی هه‌میشه‌یی، ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌ی سروشتی ڕۆژێك چۆِرهی لێ ببڕێت،به‌ڵام گه‌شتوگوزار ته‌واو نابێت.ئینجا كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان و ...هتد.به‌هه‌رحاڵێك بێت ده‌توانین بڵێین ،ئێستا جۆرجیا ولاَتێكه له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه.
ئه‌وه‌ی له‌ساڵی (2008) ه‌وه.له جۆرجیا‌و ئۆسیتای باشور و ڕوسیا ڕووی دا،جه‌نگێكی سروشتی و ئاسایی نه‌بوو.چونكه جۆرجیا یه‌كێكه له‌دراوسێ و ده‌ره‌چه سه‌ره‌كیه‌كانی ڕووسیا، كه‌چی جۆرجیا بوو به بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكی و، ئه‌توانین بڵێین هێرشكردن بۆسه‌ر جۆرجیا هێرشكردنه بۆسه‌ر ئهمریكاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی. ئه‌مه‌یه سیاسه‌ت:"یان خۆت،خۆت به‌هێزبكه،یان له‌گه‌ڵ به‌هێزێك خۆت ڕێكبخه تا بتپارێزێت" . ڕووسیا له‌وكاته‌وه دڕودۆنگیهكی ته‌وادا ده‌ژی به‌رامبه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی مانۆڕی لێدوانه زبره‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه هه‌نووكه‌ییه‌كان له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێكردووه .
وه‌ك تێبینی كراوه،ئه‌مریكا هه‌میشه له‌سه‌ر دووپه‌تی سیاسه‌تكردن یاری ده‌كات،یاخود به‌دوو شێوه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له‌بۆته‌ی خۆیدا ئه‌توێنێته‌وه،یه‌كه‌م: سیاسه‌تی پهرتكهو زاڵ به (فرق وتسود) ..دووه‌م: سیاسه‌تی ده‌وردان (ئیحتیواكردن). له‌ساڵی (2008) ه‌وه، شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری گه‌مارۆدانی ڕووسیاو بیری ئیشتراكیه‌ت به‌شێوه‌ی سارد‌و ناڕاسته‌وخۆ كاری خۆی ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه،چونكه لای وایه به‌بێ زیان له دوو جه‌نگی جیهانی ده‌رچووه‌و، سه‌ده‌یه‌ك پاڵه‌وانی جیهان بووه،ده‌یه‌وێت له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیش شێوازی حوكمی جیهانی یه‌ك جه‌مسه‌ر بێت و ئه‌م هه‌یمه‌نه‌یه‌ی هه‌ر بمێنێته‌وه،بۆیه ده‌بینین ته‌نها بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی (پنتاگۆن) له‌ئه‌مریكا به‌قه‌د بوجه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌كانی جیهانه.
سێهه‌م : ستراتیژی تازه‌ی ڕووسیا
وه‌ك پێگه‌و هه‌ڵكه‌وته،"ئۆراسیا دڵی جیهانه،هه‌ر هێزێك ده‌ستی بهسهرابگرێت،ده‌ستی به‌سه‌ر جیهاندا گرتووه " ئه‌مه ئه‌و ڕێسایه‌یه كه‌زانایانی بواری جیۆپۆڵه‌تیك له‌سه‌ری كۆكن ،به‌تایبه‌تی یه‌كه‌مجار زانای ئه‌مریكی له‌بواری په‌یوه‌ندییه-نێوده‌وڵه‌تیه‌كان "نیكۆلاس سبایكمان" بیرۆكه‌ی ئۆراسیای داناوه،كه مه‌به‌ستی ناوچه‌كانی نێوان ئاسیا‌و ئه‌وروپایه له‌گه‌ڵ ولاَتانی بولقان، هه‌ندێكیش به‌گشتی لایانوایه ،ئۆراسیا : چین و یابان و كۆریا ( باشور‌و باكور) و هندو پاكستان و ئه‌فغانستان و عێراق و ده‌وڵه‌تانی ئه‌سكه‌نده‌نافی ئه‌گرێته‌وه ...هه‌رچۆنێكی بێت ڕووسیا دڵی ئۆراسیایه .هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌شی لهئۆراسیادان یان له‌گه‌ڵ بلۆكی ڕووسیدان،یان ڕووسیا سێبه‌رو كاریگه‌ری له‌سه‌ر داناون .
له‌گه‌ڵ توندبونه‌وه‌ی كێبركێ جیهانییه‌كان و (ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد) ،بلۆكی ڕووسی به‌چڕی له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه ،ده‌ستی كرد به په‌یداكردنی نفوس لهڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕه‌ستدا . ستراتیجی تازه‌ی ڕووسیا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشوتر "دیمتری میدڤیدڤ" ه‌وه داڕێژراوه،بهلاَم جێبه‌جێكردنی ئه‌م ستراتیژه له‌سه‌رده‌می (پوتین) له (2015) دا له به‌رگرییه‌وه گۆڕاوه بۆ هێرشكردن، ساڵی (2010) رووسیا له سۆنگه‌ی ستراتیژه نوێیه‌كه‌یانه‌وه،گوتیان" په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی نماینده‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئه‌كات دژی ڕووسیا،به بلاَوكردنهوهی درعی ساروخی ئه‌مریكی، ئه‌مه‌ش ڕاڕایی له ئاسایشی ڕووسیدا دروستكردووه"..یانی به‌كورتی وه‌ك له كۆنگره‌ی میونخ (6-8/2/2015) پۆلێن به‌ندی ئاریشه قووڵه‌كانی ئاسایشی جیهانی كرا، به‌یه‌كداكێشانی ڕووسیاو ناتۆ له ئۆكرانیا به یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه دانرا له‌سه‌ر ئاسایشی جیهانی .له‌مه‌ش كورتتر به‌هاری عه‌ره‌بی له سوریادا وه‌ستادا،پاشان پریشكی ئاگره‌كه په‌ڕییه‌وه بۆ ئۆكرانیا‌و سنوری ڕووسیا !.ئێستا جارێكی تر مه‌یدانی ده‌ستشكانه‌وه‌ی ئهمریكاو ئه‌وروپا (به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا) له‌گه‌ڵ ڕووسیا گواستراوه‌ته‌وه بۆ سوریا‌و خۆرههلاَتی ناوین .
له‌ماوه‌ی جه‌نگی سارددا،توركیا به‌گرنگی پێگه‌كه‌یه‌وه خۆی له‌سه‌ر بلۆكی خۆرئاوا ساغكردبوهوه، ئێستاش خۆی یه‌كلاكردۆته‌وه (چونكه ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی ناتۆیه). ساڵی (2013) ڕۆكێتی پاتریۆت یان دا به توركیا تا له‌سه‌ر سنوری (توركیا-سوریا) جێگیریكرد.بۆیه بۆ ڕووسیا گرنگ بوو خۆرههلاَتی له‌ده‌ست نه‌چێت، هیچ بژارده‌یه‌كیش له سوریا گرنگتر و شیاوتر نییه بۆ ڕووسیا له‌ناوچه‌كه‌دا،له‌ڕووی مێژووییه‌وه پێشینه‌یان هه‌یه (ساڵی 1944 ڕووسیا یه‌كه‌م ولاَت بو دانی به‌سه‌ربه‌خۆیی سوریادا نا).ساڵی (1970) قووڵترین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاتنی "حافز ئه‌سه‌د" بۆ حوكم ده‌ستپێكرد (ئه‌و كاتانه شۆڕشی كوردیش له‌باشور هه‌رله‌چوارچێوه‌ی ڕووسیادا بون، بۆیه كه‌وتنه به‌ر تیغی سیاسه‌ته‌كانی كیسنجه‌ر) . ئه‌ها ئه‌مریكا هه‌میشه سووره له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی و نزیككردنه‌وه‌ی "توركیا‌و ئیسرائیل" تاوه‌كو ئیحتیوای سوریا و عێراق بكه‌ن،پێكه‌وه زانیاری له‌سه‌ر ئێران كۆبكه‌نه‌وه..له ڕووی ئابورییه‌وه سوریا زۆرترین چه‌ك له‌بازاڕی ڕووسیا ئه‌كڕێت ،له‌ڕووی جیۆ-ستراتیجیه‌وه ڕووسیا به چوونی بۆ سوریا ئیتر ئه‌كه‌وێته ئه‌ودیوی توركیا‌و،ئه‌كه‌وێته خۆرئاوای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
به‌گشتی كۆكردنه‌وه‌ی نفووس له جیهاندا،تاكتیكێكی خێرای رووسیا بۆ ستراتیجه‌كه‌ی،ڕه‌نگه به‌زم ئه‌وكاته خۆش بێت كه حزبی "سیریزا"ی یۆنانی وه‌ك حزبێكی چه‌پ هاتۆته سهردهستهلاَت،خۆی به‌لای ڕووسیادا ساغ بكاته‌وه،ئه‌گه‌ر قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت،ئه‌كات باشوری ئه‌وروپا له یۆنانه‌وه تا پرتوگال و ئیسپانیا به‌سه‌ر رووسیادا ساخ ئه‌بنه‌وه.
چواره‌م : جێگیربونی ڕووسیا له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست
هه‌ڵوێستی ڕوسیا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌وه هه‌میشه نزیك و پاڵپشتی بووه له هه‌ڵوێستی سیستمه عه‌ره‌بیه‌كان، دوای (4) ساڵ هاوكاری سه‌ربازیی و سیاسیی و ئابوریی مۆسكۆ تا ڕێگری بكات له ڕووخانی سیستمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د،ڕۆژی (13/9/2015) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا وتی" ولاَتهكهی خه‌زێنه‌و پێداویستیه سه‌ربازییه‌كانی گه‌یاندۆته سوریا" كه 50 فڕۆكه‌یه بۆ لێدانی داعش .. له (21/9/2015) یش به‌فه‌رمی چوونه ناوه‌وه‌ی مارێنزی ڕووسی بۆ خاكی سوریا ڕاگه‌یاند، ڕووداوه‌كه تا ئاستێكی زۆر كتوپڕ و له‌ناكاو بوو، بهلاَم زه‌مینه‌سازیشی بۆ كرابو،هه‌رچی په‌یوه‌نده به دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی دژی داعش و لێدانیان له عێراق و سوریا،پێش ئه‌وه‌ی سه‌ربازیی ڕووسی بچێته خاكی سوریا،ژوورێكی هه‌واڵگریی هاوبه‌ش یان له به‌غداد كرده‌وه، به به‌شداری : عێراق و ئێران و سوریا به‌سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا.بڕیاره هه‌ریه‌كه له فه‌ڕه‌نساو توركیا‌و ئه‌رده‌ن و میسر یش له‌گه‌ڵ ژووره هاوبه‌شه‌كه‌ی ڕووسیادا دژی داعش بجه‌نگن..ئینجا ڕۆژێك پێش هاتنی سوپای ڕووسیا "ناتانیاهۆ" و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل و به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵگریی سوپا سه‌ردانی ڕووسیایان كرد (نازانرێت ئه‌م سه‌ردانه بانگهێشتی ڕوسیا بوه یان له‌سه‌ر داوای ناتانیاهو بووه) به‌گشتی ڕوسیا و ئیسرائیل هه‌ماهه‌نگی پێشوه‌خت یان كرد نه‌ك به‌یه‌كداكێشان له‌سنوری ئیسرائیل ڕووبدات .
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه ڕووسیا له سوریا ڕه‌گ دائهكوتێت، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی له مینای "ته‌رتوس" و بنكه‌ی ئاسمانیش له "لازقیه" دائه‌نات. ئه‌مه‌ش تاكه بنكه‌ی سه‌ربازیی ڕووسیایه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ، خۆ ئه‌گه‌ر ڕووسیا پاشه‌كشه بكات له‌سوریا ،ئه‌بێته هۆی توڕه‌بونی هاوپه‌یمانه‌كانی و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به په‌تی مۆسكۆ وه گرتووه .
سه‌ره‌نجام (Conclusion)
یه‌كه‌م: ده‌رئه‌كه‌وێت كه: هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی ئه‌مدواییه‌ی په‌كه‌كه‌و توركیا،تاكتیكێكی توركی – ئه‌مریكی –ئیسرائیلی بو،تاوه‌كو كورد سه‌قفی داواكارییه‌كانی دابگرێته خواره‌وه،چونكه هاده‌پ (4) داخوازییان پێشكه‌شكردبو،یه‌ك دانه‌شیان جێبه‌جێ بكریت زۆره بۆ كورد..واته شه‌ڕێكی تاكتیكی بو له‌پێناو ستراتیجێكدا،تا چی بكه‌ن ؟. تا دواتر به پاڵپشتی ئێران و ڕووسیا ده‌وڵه‌تێكی عه‌له‌وی له سوریا دروست بێت..هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆش بۆ كورد دان پیا بنه‌ن (به‌و مه‌رجه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری توركیا‌و ئه‌مریكادا بن) .تازه له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابڕدوو قازی حه‌له‌ب كه سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سوریایه بڕیارێكی ده‌ركرد كه كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه به (لیره) ی توركی بكه‌ن .
دووه‌م: ده‌مێكه پیشه‌سازیی نه‌وت، له‌توانای گه‌وره‌ی هێدرۆكاربۆنهكانی هه‌رێمێكی وه‌ك باشوری كوردوستان ئاگاداره،هه‌ندێك له‌كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی نه‌وت هه‌ر له‌دوای ڕزگاربونی عێراق له (2003) دا هاتونه‌ته كوردوستان،پاش (10) ساڵ هه‌رێم وه‌ك دواهه‌مین یاریكه‌ری مه‌زن له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی هێدرۆكاربۆنهكاندا ده‌ركه‌وتووه،(18) كێڵگه‌ی نه‌وت و غاز دۆزراونه‌ته‌وه‌و،بڕی نه‌وتی یه‌ده‌گ به‌نزیكه‌ی (45) ملیار به‌رمیل ده‌خه‌مڵێنرێ و،ڕه‌نگه بڕی یه‌ده‌گی غازیش (200) تریلیۆن پێ سێجا (5.66 تریلیۆن مه‌ترسێجا) بێت،ئێستا له‌كاتێكدا ده‌رگای نوێ بۆههناردهكردن چاوه‌ڕوانه،هه‌رێم ئه‌یه‌وێت له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و شلهكاندا،(1) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا له‌ساڵی (2015) ، وه (2) ملیۆن به‌رمیلیش له‌ساڵی (2019) دا بنێرێت ..به‌پێی هه‌موو لێكدانه‌وه‌كانی سه‌ره‌وه سه‌ره‌تای ساڵی (2016) سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردوستانه له باشوری كوردوستان . بۆیه مه‌ركه‌زیی بڕیاری كورد ئێستا له هه‌ستیارترین قۆناغی مێژوویی خۆیدایه،كه كاغه‌زه‌كانی لێ تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن .
"له ناوچه‌كه‌دا،بارزانی و حزبه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین ڕێگرو له‌مپه‌رن له‌به‌رده‌م ئێران‌دا..ئه‌گه‌رنا نزیكترین ڕێگه بۆ ئێران تا بۆڕی غازی لێوه هه‌نارده بكات،بۆڕییه‌كه له ژێر نفوسی پارتییه‌وه بۆ موسڵ و سه‌ر ده‌ریای سپی ..".لێره تاكه گرفتێك ئه‌وه‌یه ئێران له‌گه‌ڵ ڕوسیایه،بۆ باشوری كوردوستان ئه‌بێته گرفت"..
هه‌رچه‌نده هه‌رێمی باشوری كوردوستان خۆی له‌گه‌ڵ خۆرئاوا یه‌كلاكردۆته‌وه،هێشتا ده‌رگای ڕوسیای له‌خۆی قه‌پات نه‌كردووه ..هێشتا ڕۆژئاوای كوردوستان له‌لایه‌ن ڕوسیا‌و ئامریكاوه ئیغرا ئه‌كرێت و گه‌ره‌كیانه ساخی بكه‌نه‌وه به‌لای خۆیاندا .."..
سێهه‌م: ئه‌و هێزه‌ی ڕووسیا بردویه‌تیه سوریا له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ لێدانی داعش نییه،به‌ڵكو بۆ مانه‌وه‌یه‌تی .چۆن ئه‌مریكا قاعیده‌ی ئه‌نجه‌رلیكی له توركیا‌و له قه‌ته‌ر و كوه‌یت و له جۆرجیا و ...تاد هه‌یه.ڕووسیاش یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی و ده‌ریایی و ئاسمانی خۆی له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست جێگیر كردووه .هاتنی ڕوسیا بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له داعش بدات،ئهمریكاو هاوپه‌یمانانی خسته ژێر باری واقعێكی تاڵ و (احراج) ی كرد..ده‌ریخست له‌و ماوه‌یه‌دا ئهمریكاو توركیا‌و قه‌ته‌ر په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ داعش بووه، ده‌نا با بفه‌رمون ئیمڕۆكه له‌گه‌ڵ رووسیا له (داعش) بده‌ن و به‌گژ تیرۆردا بچنه‌وه ..؟!.
چواره‌م: ئه‌گه‌ری به‌یه‌كداكێشانی جه‌نگی ڕاسته‌وخۆی ڕووسیاو ئه‌مریكا له‌م قۆناغه‌دا له‌ئارادا نییه،چونكه هێشتا شه‌ڕ به‌ده‌ست و پێ یه‌كانیان ئه‌كه‌ن له‌ناوچه‌كه‌دا،خۆیان ئه‌و جه‌نگه ناكه‌ن .ئه‌گه‌ر (جه‌نگ) یش ڕووبدات،ئه‌وا هه‌ردوولا یاریگاكه هی خۆیان نییه و..له مۆسكۆ و واشنتۆن ئه‌م شه‌ڕه ناكه‌ن، له سوریا‌و عێراق و ...تاد ئه‌یكه‌ن ...
پێنجه‌م: ئه‌وروپا (به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا) به ئاشكرا ده‌رگای كردۆته‌وه به‌سه‌ر هاولاَتیانی سوری و عێراقی و ئه‌فریكی دا ..ئه‌مه هه‌م كڕینی ده‌ستی كار (ید العمل) ێكی هه‌رزانه بۆ ئایندهی خۆی ،وه هه‌م هاوسۆزی و دروستكردنی مهعنهویهتێكه لای تاكی ئه‌م ناوچانه به‌لای خۆرئاوا‌و ئه‌وروپادا له‌م كاته‌دا .هیچ كاتێك شتی وانه‌بووه له‌سه‌ر سنوره‌كان پۆلیس خۆی كۆچبه‌ره‌كان ڕێك بخا‌و بیبات بۆ ولاَتهكهی .!.