25/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ههردبێت بهوهفابیت له پهیمان بردنه سهر .٣٢
و/ لقمان امین
کاتێك که گرێ بهستی ئگر بهست کرا یان ڕێککهوتن کرا ههر دهبێت پابهند بن بهوگرێ بهستهوه لهسهر ووتهی خوای گهوره که دهفهرمووێت: { أوفوا بالعقود } یان دهفهرمووێت :{ فَأَتِمُّوا إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَى مُدَّتِهِمْ } دهقه قورئانی یهکان زۆر زۆره دهربارهی که بهوهفابین بهرامبهر به پهیمانهکان و گرێ بهسته وه، وه ههروهها فهرموودهی پێغهمبهریش صلی الله علیه وسلم زیاتره له دهقه قورئانی یهکانیهکێ لهو فهرموودانه که دهفهرمووێت لهو بارهیهوه ( من کان بینه وبین قوم عهد فلا یخلف عقدة ولا یشد ها حتی یمضي أمره أو ینبذ إلیهم علی وسواء ) واتا : ( ههر کهسێك پهیمانوگرێ بهستێکی ههبوو لهگهڵ خهڵکانێکدا ئهوا هیچ گرێ یهك نهکاتهوه توندی نهکاتهوه سهربهخۆ تاوهکو ماوهی گرێ بهستهکه تهواو دهبیت ) یان دهفهرمووێت :( من آمن رجلا علی نفسه فقتله فأنا برئ من القاتل ) واتا:( ههرکهسێك کهسێکی دڵ نهوا کرد لهخۆی ئهگهر دوای بیکوژێت ئهوا من بهریم و حاشای لێ دهکهم له بکوژهکه
هەر وەها فەر موودەی پێغەمبەر صلی اللەعلیە وسلم (ما نقض قوم العهد إلا أدبل علیهم )
یان کە دەفەرمووێت ( إني لا إبخس بالعهد ولا أحبس البرد ).
پێغەمبەر صلی اللە عیلە وسلم أبا جندل و أبو بخیری گەڕاندەوە کاتێك موسڵمان بوونا هاتن بۆ ناو موسڵمانان پاس گرێ بەستی حودەیبیە پابەندی خۆی نواند بە گرێ بەستەکەوە قسەی خۆی بردە سەر ،بێ گومان پێغەبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بەوەفاترین کەس بووە بۆ پەیمانەکانی و باشترین کەسیش بووە بۆ جێ بە جێ کردنی پەیمانەکانی و گرێ بەستەکانی بە جەستەو بەڕوح ، بەو گەنجە دڵ پاکەی فەرموو کاتێك کە شکات و گلەی ئەوەی دەکرد ئەگەر بیگەڕێننەوە بۆ ناو هۆزەکەیم تووشی فیتنە م دەکەن ئەشکەنجەو ئازارم دەدەن لەسەر دینەکەم ، فەرمووی :( ئێمە لە گەڵ قەومەکەت گرێ بەستمان کردووە بەڵێنمان داوە بەڵێنیان پێمان داوە و ئێمە غەدر ناکەین بەڵێنەکەمان بشکێنین ).
هیچ یاساو ڕێسایەکمان نەبیستووە نەبینیوە کە بەڵێن و پەیمان بەرز ڕابگرێت ، ەچاوی بەڵێنەکان بکات جگە لەئیسلام ، هەروەکو لە عمری کوڕی خطابەوە دەگێڕنەوە کاتێك کە پێی گەیشتەوە کە هەندێك لە جەنگاوەرەکان لە موسڵمانان لەشەڕدا بەرامبەر فارسەکان ووتوویانە مەترسن پاشان کوشتوویانیان ، بەپەلە خێرای نامەیەەکی نووسی بۆ سەرکردەکەیان و تیایدا نووسیبوی ( پێم گەیشتۆتۆتەوە کە هەندێك لە سەربازەکانت کەلە چیاکاندا کاتێك ڕووبەڕووی (العلج) )جاشکە کەری وەحشی _فارسەکان دەبنەوە پێیان دەڵێن مەترسن و کاتێك کە خۆیان دەدەنە دەستەوە دەیان کوژن ، سوێند بەوەی کە نەفی منی بەدەستە ئەو کارە لە هەر کەسێك ببیستمەوە لە گەردنی دەدەم ) ئەم کوشتنەی کە عمری کوڕی خطاب دەری بڕی بوو وەکو سزادان (تعزیز) نەك وەکو (حد) لە بری کوشتنەوە ، ئەممەش ناودەبرێت بەکوشتنی سیاسی .
ئەم باسە کۆتای پێ دەهێنم بەووتەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کە فەرموویەتی :(الموسلمون عند شروطیهم ) واتا : موسڵمانان لەسەر مەرجەکانیان دەمێننەوە ، و فەرموودەی خوای گەورە کە دەفەرموێت {والموفون بعهدهیم إذا عاهدوا )،فەرموودەی پێگەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەمووێت ( لا إیمان من لا أمن لە ولا دین لمن عاهد لە ) واتا : کەسێك ئەمنی نەبێت و ئیمانیشی نیە کە سێك بەڵێن و پەیمانی نەبێت دینیشی نی یە .
فەرموودەی پێغەبەر صلی اللە علیە وسلم کە دەفەرمووێت :( لکل غادر لواء یوم القیامة یرفع لە بقدر غدرتە ألا ولا غادر أعظم غدا من أمیر عامة) هەروەها دەفەرموێت ( المکرو الخدیعة في النار) ڕاستیش دەڵێم کە دەسەڵاتی جەزائیری ژمارەی پێوانەی شکاندووە لە غەدر کردندا ، و فێڵ و تەڵەکەبازیدا پەیمان شکاندن و هەڵوەشانەوەی گرێ بەست بەشێوەیەك وا کردووە کە خەڵکانی تایبەت و گشتی باوەڕی پێ نەکەن و ئەگەر ئە م نامەیە نامەیەکی زانستی نەبوایە هێ لە و غەدرو پەیمان شکاندنانەم دەخستە بەر چاو ، بە ڵام داواکارم لە خوای گەورە کە لەوانەمان دابێت کە پابەندن بە پەیمان و بەڵێنەکانیانەوە (إن العهد کان مسؤلا).
(جائز ) دەشێت کوشتاری ئەوانە بکرێت کە پەیمان هەڵدەوەشێننەوە و ئەوانەشی کە بێ دەنگ دەبن لە ئاستیا .
ابن القدامة لەکیتابی (مغني ) ج_١٠ ل ،٥٢١ دا دەڵێت ( ئەگەردوژمن پەیمانەکەی هەڵوەشاندەوە دەشێت و دەکرێت کە کوشتاریان بکرێت لە سەر فەرموودەی خوای گەورە کە دەفەرموێت ( وإن نکثوا أیمانهم من بعد عهدهم وطعنوا في دیننکم فقاتلوا أئمة الکفر
واتا :(ئەگەر پەیمانەکەیان هەڵوەشاندەوە و تانەیان لە دینەکەتان دا لە پاش بەڵێن و پەیمانەکانیان ئێوەش کوشتاریان بکەن سەران وسەرکردەکانی کوفر ئەوانە پەیمان و بەڵێنیان نی یە کوشتاریان بکەن تاوەکو کۆتاییان پێ دەهێنن ، واللە تعالی أعلم .....ئەگەر هەندێکیان پەیمانەکەیان هەڵوەشاندەوە و هەندێکی تریان لێی بێ دەنگ بوون ئینکاری ئەو کارەیان نەکرد هەڵوێستیان نەبوو هیچ خەبەرێکیان بەسەرکردەی موسڵمانان نەگەیان حاشایان نەکرد لەو کارەی ئەنجامیان داوە ئەوا هەموویان بەوە دەژمێردرێن کە پەیمانەکەیان هەڵوەشاندبێتەوە شکاندبێتیان ، چونکە کاتێك کە پێغەمبەریصلی اللە علیە وسلم و أبو بکر هاوپەیمانی قورەیشی یەکان بوون هۆزی خزاعة بون بەهاوپەیمانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و أبو بکر هاوپەیمانی قورەیشی یەکان بوون أبو بکر تەعەداو زوڵمیان لە بني خزاعة کرد و هەندێك لە قورەیشی یەکان هاوکاریان بوون لە و غەدرکردنەدا ، پاشماوەی قورەیشی یەکان بێ دەنگ بوون لە وکارە ئەوەش بوو بە هۆی هەڵوەشانەەی ئەو پەیمانەی کە بەستبوویان ، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەرچوو بۆیان کوشتاریانی کرد ، چونکە بێ دەنگییان مانای ڕازی بوونیانە هەروەکو کاتێك کە پەیمان دەبەسترێت لەگەڵ هەندێکیان دا ئەوانیتر بێ دەنگ دەبن بە مانای ڕآزی بوونەوە هەمووین دەچنە ژێر ئەو گرێ بەستەوە بەهەمان شێوە لە هەڵوەشاندنەوەدا هەمان مانا دەگەیەنێت ، ئەگەر کەسێك ئینکاری لەو کەسانە کرد کە پەیمانەکەیان هەڵوەشاندۆتەوە یان خۆی جیاکردەوە لێی و ناڕەزای خۆی دەربڕی یان هەواڵی گەیان بە سەرکردەی موسڵمانان بەوەی کەمن لەگەڵ ئەو کارەدا نیم کە پەیمانەکەیان هەڵوەشاندۆتەوە ، ئەوانە سەرکردەی موسڵمانان دەبێت جیاوازی لە نێوانیان دا بکات هەر بەپەیمان بەست و پابەند بە پەیمانەکەوە دەژمێردرێت .
خاوەن پەیمان وبەڵێن وگرێبەست تەنها ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە لەژێر دەستەڵاتی ئەوسەرکردەوحاکمەن وئەوانە بە خاوەن پەیمان دەژمێردرێن .
سەرکردەوسەرۆك لەسەرێتی ئەوکەسانەی کە لەژێر دەستەڵاتی ئەودان بیانپارێزێت وئەوانەی کە پەیمان وگرێبەستیان هەیە لەگەڵ موسڵماناندا پارێزراوبن ومافەکانیان بپارێزن ، لەگەڵ ئەوەشدا کەسێك دەگرێتەوە لەهاوپەیمانەکان کەلە ژێر دەستەڵاتی ئەودابن .
ابن القیم لەکیتابی (الزاد) دا/١٤٣ وتویەتی : هاوپەیمانە کافرەکان کاتێك کۆمەڵێك لەموسڵمانان هێرشیان کردەسەریان بەڵام ئەوکۆمەڵە لەژێردەستەڵاتی سەرکردەوئیمامدا نەبون ئەوائیمام یان سەرکردەی موسڵمانان بۆینی یە ئەوکۆمەڵە بگەڕێنێتەوە لەوشەڕوکوشترەدا وزەمانەتی هاوپەیمانەکانیشی ناتوانێت بکات کە هیچیان بەسەردا نەیات بەڵگەش لەسەرئەوە بەسەرهاتەکەی أبوبصیرە لەکاتی ڕێکەوتنی حودەیبیەدا کاتێك دووکەس بەدوایداهاتن بیگەڕێننەوە بۆناو قەومەکەی خۆیان لەڕێگا یەکێکیانی کوشت وئەویتر هەڵهات لەدەستی وپێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هیچ ئینکاری لەکردەوەکەی مانی دی یە ( الدیة ) لەبری خوێنەکەی نەدا بەسەریدا ، بەڵکوکاتێك کە ڕۆیشت بۆ کەنارەکانی دەریاو بوو بە ڕێگر لەکاروانەکانی قورەیش وەسفی بەوەکرد کە هەڵگیرسێنەری ئاگری شەڕە ئەگەر پیاوانێك هەبن لە پشتی .
چونکە ئاگربەست تەنها ئەوکەسانە پابەند دەکات کە سەربازوگوێڕایەڵن لەناو ئەودەستەڵاتەی کە هەیە ، بەڵام ئەوانەی کە خۆکردو سەربەخۆکارەکانیان ئەنجام دەدەن تەنها خۆیان بەرپرسیارن لەوکارانەی کە ئەنجامی دەدەن .
ئەوەی کەئاگربەست وگرێبەست دەکات مەرجە ئازادو سەرپشك بێت لە کارەکانیدا :
مەرجە ئەوکەسانە کە گرێبەست دەکەن دوو مەرجی خۆی تیادابێت بۆ تەواوی گرێبەست ،
١- سەربەستی .
٢- بەڕەزامەندی خۆی .
١_ ئەودوو مەرجە دەبێت پاك وبێگەردبێت لەوشتانەی کە دەبێت بە عیب بەسەر ئەو گرێبەستەوە ، ئەگەر ئەودوومەرەجەی تیادا نەبێت ئەوا ئەوگرێبەستە باتیلە دروست نی یە ،چونکە ئەگەر زۆر فشاری لەسەربوو ئەوا ناتوانرێت کە حاڵ وبارودۆخی موسولمانان لەچیدایە ئەوگرێبەستەی دەیکات دڵنیانابێت لەوەی کە ئایە دەبێتە هۆی ئەوەی کە زەرەروزیان لە موسڵمانان دووربخاتەوە یان قازنجی موسڵمانانە یاخود بە پێچەوانەوە !
٢- ئەو کەسانەی کە لەژێردەستەیان وفشاریان لەسەرەو لەسەرووی ئەوەشەوە گرێبەست دەبەستن ئەوا ئەوکەسە تاوانباردەبێت لەسەر مافی موسڵمانان بەگشتی ، چونکە ئەوانە خۆیان دڵنیانین وئەمین نین لە پارێزراوی گیانی خۆیان جا چۆن دەتوانن کارێك ئەنجام بدەن لە سودو قازانجی موسڵمانانبیت ، ئەوەش مەزهەبی ئیمامی أبي حنیفة ومالك والثوري یە .
کۆتایی باسهکه بهوه کۆتایی پێدههێنم ، داواکارم لهیهزدان که ههوڵوکۆششهکهم بهچاکه بۆ بنوسێت و بیکات به توێشوی قیامهتی خۆم و دایك وباوكم ببێته هۆی سودوقازنجی موسڵمانان وڕێنماییهك بێت بۆ ئهوهی که ههڵه له حوکمی شهرعدا نهکهن و بهچاوی بیناوه بکهونه سهر ڕاسته ڕێگای پیاوچاکانی ئهم ئومهته که پێشڕهو ڕیبهری کاروانی ژیانی ئومهتی ئیسلامن ، ههروهکو داواکارم که له دوعای خێر بێبهشمان نهکهن .
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته