05/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لا به‌ختیار چوار لایه‌نه‌كه كاندیدی به‌هێزیان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، " ئێمه له‌گه‌ڵ سازانین بۆ پرسه‌كان، به‌ڵام نابێت ئه‌و سازانه له‌سه‌ر حسابی پڕۆژه‌ی چوار قۆڵی بێت".
وتیشی "ئه‌گه‌ر سازان نه‌یه‌ته ئاراوه یه‌كێتی پڕۆژه‌ی جیاوازی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌بێت".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌مه‌لایه‌نه‌و له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان بێت چوار لایه‌نه‌كه بۆ هه‌موو ئاسته‌كان كاندیدیان ده‌بێت.
ئاشكراشیكرد "له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا چوار لایه‌نه‌كه كاندیدی به‌هێزیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت و هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌ده‌ن".