25/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سنووری كوردستانی گه‌وره دیاری ده‌كرێت
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد سنوری كوردستانی گه‌وره دیاری ده‌كات و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش پشتگیری ده‌كات.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (یه‌نی جاغ)ی توركی، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌شاری هه‌ولێر سنوری كوردستانی گه‌وره دیاری ده‌كات و ته‌واوی ئه‌و شاره كوردییانه ده‌گرێته‌وه كه كه‌وتووه‌ته ناو وڵاتانی ئێران و عێراق و سوریا‌و توركیا.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و سنوره ده‌ربڕیوه‌و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی گه‌وره‌دا دانی پێدا ده‌نێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه كه راگه‌یاندنی سنووری كوردستانی گه‌وره له‌و كاته‌دا ده‌بێت كه قۆناغه‌كانی ئاشتی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا جێبه‌جێده‌كرێت.
د.ع