29/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بێ ناز و نه‌وا
هــــۆ منـداڵه‌كـه ی بێلانه و هـه‌تیـو
ده‌تبیـنم چــــه‌شـنی بـاڵنده‌ی ته‌ریـو
سه‌حه‌ر تـا مه‌غریب بێ ڕه‌نگ و ده‌نـگـی
شـه‌ویـش له كـاولاش مـات و دڵته‌نـگـی
دوور له ئـامـێـزی بـاوكـی شیــریـنـت
گه‌روو پـڕ گریـان ده‌ڕژێ ئه‌ســـریـنـت
دڵت به چـه‌شـنی كوانووی داگــیـرســاو
گـــڕ بـه‌رده‌داتـه ده‌روون و هــه‌نــاو
جه‌سته شـه‌كه‌ت بـووی ڕێـگـه‌ی ژیـانـی
هـاوده‌مـی خــــه‌م و دڵ نیـگــه‌رانـی
فرمێسـكی گـه‌رم ،تـه‌ڕ ده‌كـا گــۆنـات
ڕۆح ده‌هــه‌ژێـنـێ پــایـزی ســیمـات
هـه‌ر چـه‌نـد بێ خه‌نده‌و بـێ نـازو نه‌وای
به‌لاَم بـۆ ژیـان گـیـان پـڕ له هیـوای
تـۆ خــۆشـه‌ویـستـی لای پـه‌روه‌ردگـار
وه‌ك تــۆ بــوو گیـانـه ره‌سـولی نـازدار
ئـه‌ویــش بـێ نــازو بـێ بــاوكـی ژیـا
منـاڵ بــوو دایـكـی ده‌رچـوو لـه دونیـا