29/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەبوبەکر هەڵەدنی:ئەوەی ئێستا پارتی پەیڕەوی دەکات سازان و نەرمی نواندنی تیانیە و سیاسەتی کات کوشتن و دروستکردنی ئەمری واقیعە
ئەبوبەکر هەڵەدنی رایگەیاند ئەوەی ئێستا پارتی پەیڕەوی دەکات سازان و نەرمی نواندنی تیانیە و سیاسەتی کات کوشتن و دروستکردنی ئەمری واقیعە و پێویستە لە کاتی بە بنبەست گەیشتنی دانیشتنەکان یەکگرتوو بڕیاری خۆی بدات.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: ئەوان پییان وایە کە هیچ نەرمیەک نەنوێندراوە لەلایەن پارتیەوە و ئەو حیزبە سیاسەتی کات کوشتن و دروستکردنی ئەمری واقیع پەیڕەو دەکات.
هەروەها ئەبوبەکر هەڵەدنی وتیشی ئێمە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ٦/١٠دەکەین و ئەگەر کۆبونەوەکان گەیشتن بە بنبەست پیویستە سەرکردایەتی یەکگرتوو بە بریارێک هەر 10 ئەندام پەرلەمانەکەی بنێریتەوە پەرلەمان و ئەم پرۆژە یاسایەش وەک هەر پرۆژەیەکی تری ئاسایی ڕێگە یاساییەکانی خۆی ببڕێت و کۆتایی بە کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم بهینرێت لەرێگەی مەرجەعی خەڵکی کوردستانەوە کە پەرلەمانە..