29/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حاجییه ونبووه‌كه‌ی كوردستان دۆزرایه‌وه
حاجییه‌كی هه‌رێمی كوردستان دوای پێنج رۆژ له ونبونی له سعودیه دۆزرایه‌وه و گه‌رایه‌وه ئۆتێلی حاجیانی كوردستان.
كاروان ستونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ كاروباری راگه‌یاندن رایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تادا ئێمه گومانمان ده‌كرد كه حاجی حه‌ویز محمد حسێن تێكه‌ڵی ئه‌و رووداوه بووبێـت كه له مونا روویدا كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر حاجی بوونه قوربانی.
وتیشی تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره سه‌ردانی هه‌موو نه‌خۆشخانه و بنكه‌ی پۆلییسیان كردووه به‌لام نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مرۆ له‌وكاته‌ی كه حاجییه‌كی خه‌ڵكی سلیمانی به جل‌و به‌رگی كوردییه‌وه ده‌چێته گه‌ره‌كی عه‌زیزیه به مه‌به‌ستی شت كرین له‌وێ ئه‌و حاجییه به هۆی جلوبه‌رگی كوردییه‌وه لێی نزیك ده‌بێته‌وه و پێی ده‌ڵێت كه 5 رۆژه ونبووه.