29/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو وه‌ك قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆتایی به‌گفتوگۆ پێنج قۆڵیه‌كان بهێنین.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: " چاوه‌ڕێی پارتی دیموكراتی كوردستانین به‌فه‌رمی وه‌ڵامی دوو پێشنیازه‌كه‌ی چوار لایه‌نه‌كه بداته‌وه".
وتیشی: "به‌دووری نازانم وه‌ڵامی پارتی به‌فه‌رمی هاوشێوه‌ی ئه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌و بڕیاره بدات ئه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌یه بڕیار بده‌ن كۆتایی به‌گفتوگۆكان بهێنین، چونكه چوار لایه‌نه‌كه بێ له‌و دوو بژارده‌یه هیچ بژارده‌یه‌كی تریان نییه".