25/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
میسر: لەیەک رۆژدا موبارەک و سەرکردەکانی ئیخوان دادگایی دەکرێن
به‌تۆمه‌تی دۆسیه‌ی کوشتنی خۆپتشاندهران بڕیاره ئیخوانەکان و موبارەک لە یەک رۆژدا دادگایی بکرێن.
بڕیاردرا بهدادگایکردنی سه‌رکرده‌کانی ئیخوان وحسنی موباره‌ک لە یەک رۆژد که یه‌که‌میان بە تۆمەتی هاندان بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران له 25 يناير 2013 ،وهدوهمیان به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كوشتنی خۆپیشانده‌رانی شۆڕشی 30 يونيو2011.
دوای دورخستنەوەی مورسی لە پۆستی سەرۆکایەتی سوپا هەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرکردەکانی ئیخوانی دەستپێکردوە و چەندین کەسایەتی دیاری ئەو حیزبەیان خستوەتە زیندانەوە لەسەرو هەمویانەوە رابەری گشتی ئیخوانەکان، محەمەد بەدیع،وه هەریەکە لە جێگرەکانی وەک خیرەت شاتر و رەشاد بەیومی بەتۆمەتی هاندانی خۆپیشاندەران خراونەتە زیندانەوە،وه زیاتر له 300 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی و رێگرتنی سه‌فه‌ری بۆ سه‌ركرده‌كانی ئیخوان ده‌ركردووه‌و زیاتر له دوو هه‌زار ئه‌ندامی ئیخوانیشی ده‌ستگیر كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ دادگایی كردنی سه‌رکرده‌کانی ئیخوان موسلمین، بڕیاره دانیشتنێكی دیكه له پرۆسه‌ی دادگاییكردنی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووتر به‌ڕێوه‌بچێت به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كوشتنی خۆپیشانده‌رانی شۆڕشی 2011،بەڵام جیاواز لە جارەکانی پێش‌و، ئەمجارە موبارەک لە دەرەوەی زیندان دادگایی دەکرێت و لەئیستاشدا لەژێر مانەوەی زۆرەملێدایە.