20/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاودێری هاریكاری كۆمهلاَیهتی به‌رده‌وامه
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاودێری و هاریكاریی كۆمهلاَیهتی، ئه‌مڕۆ 2015/9/20، لیژنه‌ی كاروباری كۆمهلاَیهتی و منداڵ و خێزان له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی گه‌شه دارا سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه و نوێنه‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كۆبۆوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند مادده‌یه‌كی تری پڕۆژه یاسای چاودێری و هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان له‌سه‌ركرا و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبنی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری پڕۆژه یاساكه خرانه روو.
شایه‌نی باسه كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و منداڵ و خێزان بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتی لیژنكه سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای ناوبراو به‌رده‌وامن و شاندی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-یش له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدارده‌بن و بۆچوون و پێشنیازه‌كانیان وه‌رده‌گێریت، هه‌فته‌ی رابردووش لیژنه‌ی كاروباری كۆمهلاَیهتی، میوانداریی رۆزه عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد كه هه‌یكه‌لی كارگێڕیی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو بۆ لیژنه‌كه به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه و قسه‌كردن له‌سه‌ر دایه‌نگه‌كان و بارودۆخی سه‌نته‌ره‌كانی ئۆتیزم.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێشنیاز كرا هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، بانگهێشتی لیژنه‌كه بكرێن بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه تێبینییه‌كان رووبه‌ڕوویان بكه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، هه‌روه‌ها كه‌میی فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمهلاَیهتی كه‌وا زۆربه‌یان خۆیان ده‌گوازنه‌وه بۆ چاكسازییه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌ت قسه و باسی له‌سه‌ر كرا.