به مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و راوێژ و وه‌رگرتنی را و بۆچوونه‌كانیان،د.ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندی لیژنه‌ی یاسایی‌ی یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كه پێكهاتبوو له بورهان جاف سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران و د.ئه‌حمه‌د وه‌رتی بڕیارده‌ری لیژنه‌كه‌و تارق جامباز ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتووگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا دروستبكرێت و هێزی یاسایی زیاتر بدرێـته پڕۆژه یاساكان.
لای خۆیانه‌وه لیژنه‌كه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران داوایان له لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان كرد ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، پێشوه‌خت بۆ ئه‌وانی بنێرن تا را و بۆچوونه یاساییه‌كانیان له‌سه‌ری بده‌ن، جگه له‌مه‌ش داوایانكرد له هه‌ندێ بابه‌تی پێویست ئاماده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بن.
لیژنه‌ی یاسایی له یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان داوایان له سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانیان بۆ بنێرن به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی بۆچوون و تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوایانكرد له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه به‌پێی یاسایه‌ك سه‌رجه‌م ئاواره نیشته‌جێبووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كارتی تایبه‌تییان بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها ئاگاداری پڕۆژه‌ی په‌رله‌مانتاران بن سه‌باره‌ت به مووچه.