20/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بڕیاره مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان تا ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به رێژه‌یه‌كی باش كه‌بكرێته‌وه
به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی چاكسازیكردن له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه و ده‌رماڵه‌ی پله تایبه‌ت و باڵاكان له هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی د.عیزه‌ت صابر سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی و راوێژكاری لیژنه‌كه كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و پێنج پڕۆژه یاسایه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی مووچه له هه‌رێمی كوردستان و چاكسازیكردن تیایدا پێشكه‌شكراون كرا، هه‌روه‌ها ئاماژه به پڕۆژه یاسای پێداچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی خانه‌نشینیی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی درا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه له‌و پڕۆژه‌ی چاكسازیكردنه‌دا هه‌وڵبدرێت دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی ره‌چاو بكرێت و مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان تا ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به رێژه‌یه‌كی باش كه‌مبكرێنه‌وه بڕێكی زۆر بودجه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێنرێته‌وه.
دوای گفتوگۆكردن لیژنه بڕیاریدا راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل به سوود وه‌رگرتن له هه‌ر پێنج پڕۆژه یاسا پێشكه‌شكراوه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده بكات و دواتر بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی به‌رز بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان داوای له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كرد سه‌رنج و تێبنی و پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسا پێشكه‌شكراوه‌كان ئاماده بكه‌ن و چ خاڵێكی ئه‌رێنییان تێدا هه‌یه و قابیلی جێبه‌جێكردنن له‌و قۆناغه‌دا لای خۆیان جێگیری بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی سێشه‌مه له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌دا دوای گفتوگۆكردن بیكه‌ن به راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی بكه‌ن.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنانی راسپاردووه كه راپۆرتێك سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی چاكسازیكردن له مووچه‌دا ئاماده بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به زووترین كات سیسته‌می مووچه له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی باشتر رێكبخرێته‌وه و دادپه‌روه‌ریی تێدا بێت.