24/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پـێـغهمـبهر(صلی اللە علیە وسلم) لهدیـدو وتـه‌ی زانـاو رۆژهـهڵاتـناسهكانـدا
زۆرێك له‌زانایانی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان، كه له‌باره‌ی ئایینی ئیسلام و كه‌سایه‌تیی پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی اللە علیە وسلم) كتێبیان خوێندووه‌ته‌وه‌و توێژینه‌وه‌یان كردووه‌و موسوڵمانیش نه‌بوون، باسیان له گه‌وره‌یی و سه‌رسوڕمانی خۆیان كردووه به‌و پیاوه مه‌زنه‌و چه‌ندین وته‌ی ناوازه‌و به‌ناوبانگیان لهستایشیدا وتووه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌رووی هه‌موو زانا‌و بیریار‌و پیاوه مه‌زنه‌كانه‌وه، خوای گه‌وره به‌جوانترین شێوه ستایشیكردووهو به“وإنك لعلی خلق عظیم “ وه‌سفیده‌كات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه ده‌یان و سه‌دان كتێبی ناوازه‌و توێژینه‌وه‌ی به‌هێز له‌سه‌ر ڕه‌فتاره شیرین و ئاكاره به‌رزه‌كانی كراوه‌و بهگهورهترینی پیاوه گه‌وره‌كانی مێژوو وهسفكراوهو له‌لای موسوڵمانانیش به‌سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران و مامۆستای دانایان و سه‌ركرده‌ی پێشه‌واكان ناسراوه، ئێستایش بابێینه سه‌ر وته‌ی ئه‌و زانا‌و بیریاره ناموسوڵمانانه، له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویسته‌وه صلی اللە علیە وسلم
* نوسه‌ری گه‌وره‌ی ئینگلیزی، بهرنادشۆی خاوه‌نی كتێبی “موحه‌ممه‌د“ كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانی سوتاندیان، ده‌ڵێت: [من پێموایه كه ئه‌گه‌ر پیاوێكی وه‌ك موحه‌مه‌د ده‌سه‌ڵاتی جیهان بگرێته‌ده‌ست، ئه‌وا زۆر سه‌ركه‌وتووده‌بێت و هه‌موو جیهان تووشی خێر‌و سهركهوتندهكات و كێشه‌كانی جیهانیش زۆر به‌ئاسانی چاره‌سه‌رده‌كات و ئاشتی له‌سه‌رده‌ستی ئه‌ودا سه‌راپای جیهان ده‌گرێته‌وه]، هه‌روه‌ها به‌رنادشۆ ده‌ڵێت: [پیاوه ئایینییه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌هۆی نه‌زانین و ده‌مارگیرییه‌وه وێنه‌یه‌كی ناشیرینیان بۆ موحه‌مه‌د نیشاندا‌و ویستیان له‌به‌رچاوی گه‌لانی بخه‌ن و به‌دوژمنی مه‌سیحییه‌تی بناسێنن، به‌ڵام من به‌دوای ژیان و كاری ئه‌وپیاوه‌دا چووم، بۆمده‌ركه‌وت كه ئه‌و پیاوێكی زۆر بلیمه‌ت و به‌توانایه‌و گه‌ییشتمه ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و دوژمنی مه‌سیحییه‌ت نه‌بووه، به‌ڵكو پێویسته به ڕزگاركه‌ری هه‌موو مرۆڤایه‌تیش ناوببرێت ].
* توماس كارلیلی فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی له‌كتێبی «الأبطال وديانة الأبطال»دا ده‌ڵێت:[چی شتێك له‌و به‌ڵگه‌یه گه‌وره‌تره‌و ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و “موحه‌مه‌د“ بیناكارێكی گه‌وره‌و مه‌زنه‌و ده‌توانێت هه‌موو جیهان له‌ژێرسایه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی خۆیدا كۆبكاته‌وه‌و بحهسێنێتهوهو ژماره‌ی شوێنكه‌وتووانیشی به‌به‌رده‌وامی و به‌ملیۆنان زیادده‌كه‌ن].
* گه‌شتیاری به‌ناوبانگ “سنكس“ ده‌ڵێت: [ئایینه‌كه‌ی موحه‌مه‌د گۆڕانكارییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هێنایه‌كایه‌وه، عه‌قڵی مرۆڤه‌كانی ئازادكرد لهوكۆت و به‌ندانه‌ی كه په‌رستگاو كه‌نیسه لاده‌ره‌كان خستبوویانه سه‌ری و خه‌ڵكیی گه‌یانده ئه‌و ڕاستییه‌ی كه جگه له‌م ژیانه ژیانێكیتریش چاوهڕێیاندهكات و مرۆڤایه‌تیی لهبتپهرستیی سه‌رده‌مه‌كانی یه‌كه‌مین ڕزگاركردو دنیای پڕكرد له‌ڕێزگرتن له‌یه‌كتری و به‌پیرۆزڕاگرتنی بنه‌ما ئایینییه‌كان و خۆشه‌ویستی و سوپاسگوزاری].
* مههاتماغاندی له‌باره‌ی ڕه‌وشته‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه “ صلی اللە علیە وسلم “ بۆ ڕۆژنامه‌ی « ینج ئیندیا» وتی: [ویستم ئاكاره‌كانی ئه‌و پیاوه بزانم كه دڵی ملیۆنان خه‌ڵكی بۆخۆی كهمهندكێشكردووه، به‌هه‌موو قه‌ناعه‌تێكه‌وه بۆمده‌ركه‌وت كه ئه‌و به‌زه‌بری شمشێر جێی ئیسلامی له‌دڵی خه‌ڵكدا نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو ئه‌و له‌ڕێی خۆبه‌كه‌مگرتن و ڕاستگۆیی و ئازایه‌تی و دڵسۆزیی بۆ شوێنكه‌وتووه‌كانی و متمانه‌ی به‌خوای خۆی ئه‌وه‌ی دروستكرد، دوای تهواوبوونیشم له‌خوێندنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می ژیاننامه‌كه‌ی، خۆم به‌په‌شیمانی بینییه‌وه له‌وه‌ی كه نه‌متوانیوه ئه‌و پیاوه مه‌زنه باشتر بناسم و لهژیاننامهكهی قووڵترببمهوه].
* مه‌دام بیرونی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریی له‌مافه‌كانی ئافره‌تان له‌پاریس، ده‌ڵێت: [موحه‌مه‌د J دوژمنی ئافره‌تان نه‌بووه، هه‌روه‌ك له‌وته‌و نووسینی هه‌ندێك كه‌سدا ده‌رده‌كه‌وێت، پێویسته بارودۆخی ئه‌و كات و زه‌مانه باشبزانین كه ئه‌وی تێداژیابوو، تا كاره چاكسازی و به‌رگرییه‌كانی له‌ئافره‌تانی جیهان باشتر بزانین].
* ه. ج. ویلزی ڕۆژهه‌ڵاتناس، ده‌ڵێت: [به‌هێزترین به‌ڵگه‌ی ڕاستگۆیی موحه‌مه‌د J ئه‌و خۆشه‌ویستییه تونده‌ی شوێنكهوتووهكانییهتی، كه له‌منداڵ و كه‌سوكارو خۆشـهویستانیان خۆشتریان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر كه‌متـرین گومانیان لهڕاستـگۆییـهكهی هه‌بێت، ئه‌وا باوه‌ڕیـان پێـنهدهكردو ئاوه‌هاو به‌و ڕادهیـه خۆشیاننـهدهویـست].
* پڕۆفیسۆر ڕاماكریشناراو، له‌كتێبی «محمد النبی»دا ده‌ڵێت: [ناتوانرێت هه‌موو لایه‌نه به‌رزه‌كانی ژیانی ئه‌و سه‌روه‌ره بزانرێت، به‌ڵام به‌كورتی ده‌ڵێم .. ژیانی ئه‌و،
كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كی زۆر جوانن، چونكه ئه‌و موحه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ره، موحه‌مه‌دی جه‌نگاوه‌ره، موحه‌مه‌دی پیشه‌وه‌ره، موحه‌مه‌دی سیاسه‌تمه‌داره، موحه‌مه‌دی وتاربێژه، موحه‌مه‌دی چاكسازو چاكخوازه، موحه‌مه‌دی په‌ناگه‌ی بێباوكانه، موحه‌مه‌دی پارێزه‌ری كۆیله‌كانه، موحه‌مه‌دی ڕزگاركه‌ری ئافره‌تانه، موحه‌مه‌دی دادپه‌روه‌ره، له‌هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌دا پێشه‌واو پاڵه‌وانی مه‌یدانه‌كان بووه].
* لامارتینی بیریاری فه‌ڕه‌نسیش، ده‌ڵێت [ ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی كاره‌كان ببـێـته پێوه‌ری هه‌ڵكه‌وتن و بلیمه‌تیی خه‌ڵكان، ئه‌وا كێ ده‌توانێت و زاتدهكات كهسێكیتر به‌گه‌وره‌ترین پیاوی مێژوو “موحه‌مه‌د“J به‌راوردبكات لهبلیمهتی و ههڵكهوتووییدا؟! ئه‌و ته‌نها پێشه‌وای سوپا‌و دانه‌ری یاسا‌و دامه‌زرێنه‌ری ئیمپڕاتۆریه‌ت و مامۆستای میلله‌تان نه‌بوو به‌ته‌نها، به‌ڵكو ئه‌و توانیی بیروباوه‌ڕو بت و دار‌و به‌رده په‌رستراوه‌كانی سهردهكهمهی خۆی و تا ئێستایش له‌ناوبه‌رێت و نه‌یانهێڵێت].
* ئیدواردجیبون سیمون ئۆكلی، له‌كتێبی « تأریخ إمبراطوریه الشرق - لندن 1870م « دا ده‌ڵێت: [ بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی به‌و شێوه به‌ربڵاوه به‌ته‌نها شایانی ئه‌و ستایش و باسكردنه نییه، به‌ڵكو ئه‌و توانا به‌هێز و به‌رده‌وامه‌ی كه موحه‌مه‌د صلی اللە عیلە وسلم له‌شاری مه‌ككه‌و مه‌دینه‌دا دروستیكرد گرنگتره، كه هێشتا له‌دڵ و ده‌روونی میلله‌تانی جیهاندا ماوه‌ته‌وه، لههیندییهكان و ئه‌فریقییه‌كان و توركه‌كان، تازه موسوڵماندهبن و شوێنیدهكهون، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی دوانزه سه‌ده به‌سه‌ر سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئه‌ودا].
* ساروجنیی شاعیری هیندی، ده‌ڵێت: [ئیسلام به‌یه‌كه‌مین ئایین داده‌نرێت كه له‌بنه‌ماوه دیموكراتی بێت و ئه‌و دیموكراتییهش ڕۆژانه پێنج جار له‌مزگه‌وته‌كاندا دووباره‌ده‌بێته‌وه، كاتێك بانگده‌درێت بۆ نوێژكردن، پادشا‌و گوندنشین به‌شانی یه‌كترییه‌وه كڕنووش بۆ خودا ده‌به‌ن و دانده‌نێن به‌وشه‌ی “الله أكبر“دا، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مامۆستایی موحه‌مه‌د صلی اللە علیە وسلم].
* مایكڵ هارت، له‌كتێبی “مئه رجل من التأریخ “دا ده‌ڵێت: [بۆیه موحه‌مه‌دم صلی اللە علیە وسلم وه‌ك یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین پیاوی مێژوو داناوه، چونكه ئه‌و یه‌كه‌مین پیاوه له‌مێژوودا كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له‌كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی دینی و دنیاییدا].
* لیو تۆڵستۆی ئه‌دیبی ڕوسیایی، ده‌ڵێت: [ئه‌وه‌نده فه‌خرو شانازی بۆ موحه‌مه‌دJ به‌سه كه ئه‌و میلله‌تێكی زه‌لیل و بێده‌سه‌ڵاتی لهكهڵبهی شه‌یتان و خووه باوه ناپه‌سه‌نده‌كان ڕزگاركردو ڕێگای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی بۆكردنه‌وه، ده‌ستوورو شه‌ریعه‌تی موحه‌مه‌دیش J هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ ژیریی مرۆڤـ و داناییدا یه‌كده‌گرێته‌وه].
* گۆته‌ی ئه‌ڵمانییش، ده‌ڵێت: [هه‌ركاتێك گوێ له‌قورئان ده‌گرم، هه‌ستده‌كه‌م كه ڕوحم له‌ناو لاشه‌مدا ده‌خرۆشێت].
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: [یاسادانان له‌ئه‌وروپا كه‌موكورتیی تێدایه له‌چاو یاسای ئیسلامییدا، ئێمه وه‌ك دانیشتوانی ئه‌وروپا هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وه‌ی كه موحهمهدصلی اللە علیە وسلم پێیگهیشتووهو هیچكه‌سیش پێش ئه‌و ناكه‌وێت].
* كارل ماركس، ده‌ڵێت: [هه‌موو كه‌سێكی خاوه‌ن عه‌قڵ، دان به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئـه‌ودا ده‌نێت و ده‌زانێت كه ئـه‌و په‌یامبه‌ری ئاسمانه بۆ زه‌وی].
* جرسان دتاسی، ده‌ڵێت: [ موحه‌مه‌د J له‌ناو گه‌لێكی بتپه‌رستدا له‌دایكبوو، به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ گهشهكردنییهوه، ئـه‌و بلیمه‌تیی زیاتری ده‌نواند، زۆری ڕق له‌سیفاته ناشیرینه‌كان ده‌بووه‌وه و حه‌زی له‌ڕه‌وشته باڵاكان ده‌كرد، تا ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی سه‌رده‌می خۆی بهدهستپاك و ڕاستگۆ ناویانده‌برد].
* یهكێكیتر لهمێژوونووس و ناوداره به‌ناوبانگه‌كان، ده‌ڵێت: ویستم كتێبێك له‌سه‌ر موحه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر Jی موسوڵمانان بنووسم و تێیدا به‌خراپی باسیبكهم و ڕه‌خنه‌ی لێبگرم، به‌ڵام كاتێك خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌كه‌ی بووم، تا شتێكی له‌سه‌ر بدۆزمه‌وه، بینیم كتێبی ژیاننامه‌كه‌ی كه لهبهردهستمدابوو، خوسابوو به‌گریانم، كه ئه‌و پیاوه به‌رزه ئاوه‌ها خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیی كرد‌و ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژووی به‌ره‌وپێش وه‌رچه‌رخاند، من به‌خراپی له‌سه‌ری بنوسم ؟! بۆیه ده‌ستم قه‌ڵه‌می نه‌گرت و كۆڵمداو ئه‌وانه‌ی هانی ئه‌و كارهیاندام بێهیوامكردن].
كۆتایی باسه‌كه‌ش به‌فه‌رمووده‌یه‌كی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم ده‌هێنین كه ده‌فه‌رموێت: [أعطيت خمسا لم يعطهن أحد من الأنبياء قبلي: نصر‌ت بالرعب من مسيرة شهر، وجعلت الأرض مسجدا وطهورا، فأيما رجل من أمتي أدركته الصلاة فليصل، وأحل لي الغنائم ولم تحل لأحد قبلي، وأعطيت الشفاعة، وكان النبي بعث إلى قومه خاصة وبعثت إلى الناس كافة] رواه بخاری ومسلم.
واته: [من پێنج شتم پێبه‌خشراوه، كه به‌هیچكام له‌پێغه‌مبه‌رانی پێش من نه‌به‌خشراون: له‌ماوه‌و دووریی یه‌ك مانگهڕێوه سه‌رخراوم به‌سه‌ر دوژمنهكانمدا، زه‌وییم بۆ كراوه به‌مزگه‌وت و بۆم خاوێنه، هه‌ركه‌سێك لهئوممهتم كاتی نوێژی به‌سه‌رداهات با نوێژه‌كه‌ی بكات لهههرشوێنێكدا بێت، غه‌نیمه‌تی جه‌نگم بۆ حه‌ڵاڵكراوه، له‌پێش مندا بۆ هیچكه‌س حه‌ڵاڵ نه‌بووه، شهفاعهتیشم پێدراوه بۆ ئوممه‌تم، پێغه‌مبه‌رانی پێش من ته‌نها بۆ قه‌ومی خۆیان نێردراون، به‌ڵام من بۆ هه‌موو خه‌ڵكی به‌گشتی نێردراوم]. ماوه‌ته‌وه بڵێین: ئه‌گه‌ر ئه‌وه وته‌ی ئه‌و زانا‌و فه‌یله‌سوف و بیریاره ئه‌وروپی و ڕۆژهه‌ڵاتناسانه بێت له‌باره‌ی شكۆمه‌ندی و پله‌وپایه‌ی پێشه‌وا “موحه‌مه‌دJ“ه‌وه، ئایا شووره‌یی نییه بۆ فه‌ریكه نوسه‌رو كۆلكهخوێندهواره توتی ئاساكانی لای خۆمان، كه هه‌ندێك جار لێره‌و له‌وێ بێئه‌ده‌بی و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌و پیاوه مه‌زن و سه‌روه‌ره گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن ؟! هه‌رچه‌نده له‌مێژه وتراوه: “ده‌ریا به‌ده‌می ..... پیسنابێت“.