10/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فەلسەفە باوەڕدارە
خوێندنەوەیەکم لەپەراوێزى کتێبى
{دیدێک بۆ دینناسى نوێ , حەقیقەت, شەریعەت ,تەریقەت}
=======================
لەپاش کۆتا هاتن و بێ بەرهەم بونى تەوژمى مارکسیەت لەکێڵگەى کوردەوارى لەساڵانى حەفتاکانەوە تانەوەدەکان! , ڕۆشنبیرە لادینیەکان دەسیان داوە جۆرێکى تر لەتەرح کردنى پڕۆژەی لادینى بەناوى سیکۆلاریسم, بەڵام بەهۆى ئەوەى عەلمانیەت زیاتر قسەى لەسەر ئەداى دەوڵەتدارى بو نەک بیرو باوەڕ,
وە عەلمانیەت ئەرزیەى سەرهەڵدانى جیاواز بو لەوەى کەلە کوردستاندا هەیە بۆیە , هاتن و فەلسەفەی لادینیان کرد بەهاوپێچ بۆعەلمانیەت ,
جاقسەى ئێمە لەم بابەتەدا ئەوەیە ئایا فەلسەفە بێباوەڕە بەخوا ؟
وەئایا چەن جۆر فەلسەفەمان هەیە ؟
وەبۆ ئێمە تەنها ڕوە لادینیەکەیمان دیتوە؟
ئەوەى ئاشکرایە ئەوەیە کە ئەو فەلسەفەى هێنراوە کوردستان بەلەتکراوى هێنراوە وەدیوێکى فەلسەفەیە,!
هەروەک نوسەر ئەڵێت مومکین نیە فەلسەفەى نادینى ئەرکى خۆى جێبەجێ بکات تافەلسەفەى دینى وجودى نەبێت!
وەبێگومان ئەوانەى کەقسەیان لەفەلسەفەى دین کردوە زۆر زیاترن لەوانەى کەفەلسەفەى نادینیان تەرح کردوە,
{ فەلسەفەو باوەڕ بەخوا ! }
ڤۆڵتێر : ئەڵێ ئەگەر خوداش بونى نەبوایە دەبو ئێمە بمان خوڵقاندایە لەزیهنى خەڵکدا چونکە ژیان بێ باسى بونى خودا نایکرێ و ناتەواو دەبێ !
وەکیر کیجارد : لەباسى بەڵگەکارى بۆ بونى خوا ئەڵێ ئیمان لەسەروى هێنانەوەى بەڵگەى عەقڵیە وەعەقڵ ئەو دەزگایەیە کەباسى ئیمانى پێ تەواو ناکرێ !چونکە
بونى خوا بەڕۆشنى لەواقعدا دەبینرێ کەعەقڵ وزەین بەشێکە لەو واقعى بونە,
{ سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ } فصلت 53
أخلاق و باوەڕ لاى فەلاسفە
ئیس تیس ئەڵێ : ئاین پشتێنەیەکى بتەوى أخلاقە
زۆرێک لەفەلاسفە بونى اخلاق دەکەنە بەڵگەى بونى خوا چونکە بۆ ئەوەى اخلاق بونى هەبێت دەبێ میتافیزیک و غەیبیات بونى هەبێت ئەگینا اخلاق ماناى نابێت
وەنمونە دێننەوە ئەڵێن ئێستا هەندێ وڵات دەتوانن سروشت و ماهیەتى مرۆڤ بگۆڕن بەو چەک و تەکنەلۆژیاى کەعەقڵ بەرهەمى هێنا وەئەوەى کەڕێگرى دەکات تەنها اخلاقە وەاخلاقیش بێ باسى بونى خوا ماناى نابێت,
هەروەها بەڵگەیەکى ترى زانایان لەبارەى اخلاق و ئیمان یەژن لەهەمو سەردەمێکدا کەسانى دینى اخلاقى بون وەلەبەرامبەردا دژەکانیان وێڕاى دژە ئاین دژە اخلاقیش بو ون,
وەفەیلەسوفە ڕەسەنەکان خۆیان ڕەچاوى اخلاقیان کردوە کەلەباسى بەڵگەکارى بونى خوادا بەڵگەى هەردو تەرەفیان هێناوە واتە لادینیەکان و دینیەکان,
هەروەک پلنتینجا : ئەڵێ فەیلەسوف خزمەتکارى پەروەردگارە!
هەندێ لەبەڵگەى فەیلەسوفە لادینیەکان
دیارە هەردو تەرەف دوجۆر بەڵگەیان هەبوەو هەیە واتە بەڵگەى سەردەمى کلاسیک و بەڵگەى سەردەمى نوێ
بەڵگە کلاسیکەیەکانى فەیلەسوفە نادینیەکان
ئەوەى جێ ى سەرنجە فەیلە سوفە نادینیەکان هاوڕا نەبون لەباسى نەبونى خودا ! وەهەریەکەو بەجۆرێ تەفسیرى بۆرەد کردنەوەى ئاین و بونى خوا دەکرد,
بۆنمونە مارکس دەیوت ئاین بونى هەیە بەڵام ئەو دینە چینى سەرمایەدار دروستى کردوە بۆچەوساندنەوەى چینى ژێر دەستەو پرۆلیتاریا!
بەڵام بەپێچەوانەوە لەوڵاتانى ئیسلامیدا چینە هەژارەکە دەبنە سود مەندى یەکەم لەدین نمونەى واجب بونى جۆرەکانى زەکات فیدیەکان و هتد ...
بۆ هەژاران ژێر دەستەکان ,
وەفەیلەسوفێکى لادینى تر { کەدوڕکایم }ه
جۆرێکى دى تەفسیر بۆ ئاین دەکات و ئەڵێت : ئاین ئامرازێکە بەدەست کۆمەڵگەوە بۆئەوەى پێکەوە بون دروست بکەن !
بەڵام ئەو وتە ناڕاستیەکەى زیاتر ئەدرەشێتەوە چونکە ئاین زادەى سەردەمێکە هۆکارى گواستنەوەى حاڵى وڵاتان و دانیشتوانى ناوچە جیاوازەکان لەمەحاڵەکان بوە , ئەى چۆن و بەچى هەمویان پشکى ئاینیان بەرکەوت ؟ وەچۆن لەسەر ئالیەتێکى یەکسان ڕێک کەوتون ؟ ئەگەر وەسیتێکى بەهێز نەبێت وەک لاى بڕواداران پێ ى ئەوترێ پێغەمبەران ,
{ عیرفان و باوەڕ بەخوا }
ڕاو موناجاتى نوسەر لەبەرامبەر خوا بۆئەم جۆرە باسە کەئەڵێت ,
هەرچەندە خۆم باوەڕم وایە کەتۆ هێندە ڕوونى لام من ناتوانم چاوم هەڵبڕم و لەڕوم نایەت سەیرت بکەم ,
لەکاتێکدا ئەگەر خۆشم بەچاوى شهود تۆم نەدیبا ئەوا دڵ نیام لەوەى کەتۆ من دەبینیت ,
وەدڵ نیام کەتۆ ئاگات لەمن و ئەم قسانەى منە , سوێند بەگەورەیى تۆئەگەر لەبەر پێویستى گەیاندنى ڕاستیەکان نەبوایە وەکو ئەرکێک کەبەمنێکى لاوازو بێ دەسەڵات ئەنجام بدرێت ئامادەنەبوم باسى ئەم بابەتە بکەم !
وەئەگەر قسەکانى من و باسەکانى من بایى ئەوەیش نەبن کەبتوانم تۆیەکى ڕوون بۆمرۆڤانێکى کوێر ڕوون بکەمەوە لانى کەم باسى ئەم بابەتانە لەناو ئەواندا گەرم ڕابگیرێت.
عاریفەکانى وەک مەولاناى ڕۆمى و امام غەزالى : بەپێویستیان نەزانیوە بەڵگە بۆ بونى خودا بهێننەوەچونکە ئەوان حزوریان هەیە لەبەردەم خوادا ,
وەڕازو نیازیان لەگەڵى هەیە !
وەک ابن القیم لەبارەى کەسێک کەنزیکە خوایەو دڵێکى پڕ جۆشى هەیە و لەحزوردا ئەگرى ئەڵێ ئەوەى حاڵى ئەوى نەبێ نازانێ کابرا بۆئەگرى
من لم یکن مثل تقواه
فلایعلم ماسبب بکاه
وەبەندەیش کردومە بەکوردی
ئەوەى کەنەبێ تەقوا لەدڵیا *** تێناگا خاوەن تەقوا بۆگریا
وەجار هەبوە عاریفەکان نەیان توانیوە بیگەیەنن ئەوەى والەدڵیاندایە وەیان خەڵک بەهۆى هاو حاڵ نەبونیان لێیان نەگەشتون !
بۆیە وتویانە خوایەگیان چیبکەم خەڵک لێم تێناگا!
بۆیە مەولەوى فەرموى
کەس حاڵى نەبى وەهیچ نەفاما
ئەوپەڕى چێش ویەرد ئێڵ پەى چێش ئاما
وەهەروەها مەولەوى ئەڵێ :
ئەو هێڵە لارانەى کەلەسەر تابلۆیەک کێشراون بەلاى مناڵێکەوە یان کەسێک کەلە تابلۆ تێناگا وە تابلۆ کێش ناناسێ , وەک هێمایەک بۆنەزانى تابلۆ کێشەکە دێتە پێش چاوى ,
بەڵام خەڵکى تێگەیشتو و لەتابلۆکە تەنها هێڵە لارەکان نابینێ کۆى تابلۆکە دەبینێ وەتێدەگا کەهێڵە لارەکان بەشێکن لەتابلۆکە.
بەڵگەیەکى ترى فەیلەسوفە دینیەکان : ئەڵێن ئەگەر ئاین نەبێ مرۆڤ ناتوانێ خۆى مانا بەژیان بدات وەک ئەوەى
من کێم؟
وەلەکوێ هاتوم ؟
وەبۆچى هاتم؟
وەبۆکوێ دەچم؟
وەزانایان ئەڵێن هەر ئەم پرسیارانەبو کەفەلسەفەى هێنایە بون
وەهەرکەس ماناکانى ژیانى لەئاین وەرنەگرتبێ ژیان بۆئەو زۆر سەختەو!
ڕەنگە ببێتە هۆى خۆلەناو بردنى
بەنمونە کەسانێک دەبنە زیندانى هەمیشەیى وەیان هەموژیانى بەناڕەحەتى و چەرمەسەرێ بەڕێ دەکا وەیا نەخۆشیەکى درێژ خایەن و تاقەت پڕو کێنى هەیە وەکەسانێک ملیۆنان کەسیان کوشتوەو لەبەرامبەردا کەسانێک بونە بە چراى ژیان بۆ مرۆڤ ,
جائەگەر ئەمانە بونو ماهیەت و دواڕۆژیان لەئاین بۆ نەڕوانین دەبنە بنەماى نادادگەرى بون کە ژیرى هیچ کەسێک قەبوڵى ناکات,
وەئەگەر مرۆڤ ماناى ژیانى لەئاین وەرنەگرێ ژیان بۆئەو سەختیەکەى بێکۆتایەو
دەر بردنى لەگەڵ ناڕەحەتیەکاندا جێ ى بڕوا نیە وەیان بەناچارى خەفەى دەکەن
نمونە بۆ ئەم وتە : بەڕێز ئۆجەلان کەجەماوەرێکى گەورە لێ ى دەڕوانن و
ئومێدى چارەنوسى گەلێک لەگرەوى دایە , لەزیندانەوە ئەڵێت من سێ لەسەر چوارى تواناى خۆم بۆ هەڵکردن لەگەڵ خۆم بەکار دێنم
وەئەم قسەیە خوێندنەوەى ناوەکى زۆرى تێدایە و جێ ى دێڵم بۆ خوێنەر
وەکاتێک بەختیار على ڕۆمان نوس و رۆشنبیر کەکەسایەتى بێ رکابەرى کایە رۆشنبیریەکەیە لەلایەن بارزانیەوە بانگێشت دەکرێ تابەنوێنەرایەتى رۆشنبیرانى ناوچەى سلێمانى سەردانى بارزانى بکات بۆ گفتو گۆ
لەوەڵامدا ئەڵێ من دەیان کێشەم لەگەڵ خۆم هەیەو نایەم بۆکارى وا
وەبەڵام کاتێک کاک أحمدى موفتى زادە ١٠ ساڵ زیندانى دەکرێ خەمى تەنهاى ئەو ڕازى بونى خوایەو لەموناجاتێکدا لەزینداندا ئەنوسێ و ئەڵێ
لەجەرگەى جەمى یارانى گیانى
تۆم نەبێ هێشتا خۆم پێ تەنهایە
تۆم هەبێ تەنها لەانفرادى
لێم جەمە هەرچى خۆشى دنیایە
------
وەهەر وەها ئەڵێ
دنیا تابان پەنجا ساڵ لەتەکتابوم بۆم دەرکەوت
گشتێکت هەرتاوێ بو بۆتاوێکى تر هەرنەو
لەزیندانیش لەهەرلا جێم خۆش کرد هەڵ کنیام
دەک دوات ببڕم دنیا زیندانیشت تاسەو نەو
وەکاتێک بە مامۆستا ناصرى سوبحانى ئەڵێن خۆت بپارێزە دەگیرێیت و دەکوژرێ ى لەوەڵامدا ئەڵێ : ئەوەى زانیومە وتومە تەنها ئەوە ماوە بەگیان بیسەلمێنم کەڕاستگۆم بۆ بیرو باوەڕەکەم.