10/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سۆران عومه‌ر: بۆ دڵشاد شەعبان ئه‌گه‌ر تیرۆریست بوومایه نه‌وتم له‌داعش ده‌كری به‌نزینم بۆ داعش ده‌نارد
دوای ئه‌وه‌ی دڵشاد شەعبان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد رایگه‌یاند، بۆ منێك وه‌ك كوڕه شه‌هیدێك گه‌لێك ناخۆشه له پاڵكه‌سێكه‌وه دابنیشم كه تیرۆریسته.نابێت ئەو کەسە سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بێت لە پەرلەمانی کوردستان، لە دادگا ئەوەندە بەڵگەمان لەبەردەستدا ھەیە کە بیسەلمێنین (سۆران عومه‌ر) تیرۆرستە.''
له‌به‌رامبه‌ریشدا سۆران عومه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر تیرۆریست بوومایه !
ئه‌گه‌ر تیرۆریست بوومایه له‌سه‌ر نوسین قوتابی زانكۆ‌و ڕۆژنامه‌نوسم دهڕفاندو فیشه‌كم به‌ده‌میه‌وه ده‌ناو له‌موسڵ ته‌رمه‌كه‌یم فڕێ ده‌دا...
ئه‌گه‌ر تیرۆریست بوومایه له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بیكهیسیم ده‌نا به منداڵ و گه‌نجی كورده‌وه ...
ئه‌گه‌ر تیرۆریست بومایه ده‌زگایه‌كم ده‌بوو بۆ ڕفاندن و تۆقاندن و بێ سه‌روشوێنكردنی خه‌ڵكی ئازادیخواز ...
ئه‌گه‌ر تیرۆریست بوومایه زیندانی نهێنیم ده‌بوو، خه‌ڵكم لهسهرخهو بینینیش شه‌لاق ده‌كرد ...
ئه‌گه‌ر تیرۆریست بوومایه نه‌وتم له‌داعش ده‌كری ... به‌نزینم بۆ داعش ده‌نارد ...
ئه‌گه‌ر تیرۆریست بوومایه ئێسته ملیاردێر بووم ...
ئه‌گه‌ر تیرۆریست بومایه وه‌ك ئێوه ده‌بووم ...