پارتی‌ بۆ سۆران عومه‌ر: تۆ نەک ھەر تیرۆریستی، بەڵکە سەربڕیشی، تۆ شاگردی زەرقاویت
10/09/2015 نوسەر: bzavpress

پارتی‌ بۆ سۆران عومه‌ر: تۆ نەک ھەر تیرۆریستی، بەڵکە سەربڕیشی، تۆ شاگردی زەرقاویت


 ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان له‌ نوسینێكی‌ بلاَوكردته‌وه‌ هێرشی‌ توند ده‌كاته‌ سه‌ر سۆران عومه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایگه‌یاندووه‌: سۆران عومەر و ئەمسالی لەو پەیامە تێبگەن، نەک بۆ ئەوەی فێرە تەحەددی بن. بۆ ئەوە بوو کوردستان وەک ھەورامانی سەردەمی ئەنسارولئیسلام نەکەوێتە دەستی تیرۆریستان و، مامۆستا و مەرجەعەکانی سۆران نەبنە سەردار و بکوژ و ببڕی ماڵی کورد.
دەنا سۆران عومەر تۆ نەک ھەر تیرۆریستی، بەڵکە سەربڕیشی، تۆ شاگردی زەرقاویت؛ کاتێ زەرقاوی مۆڵگەی سەربڕینی لە بیارە دامەزراند، تۆ و مامۆستاکەت، خانەخوێ و میواندار و رێنیشاندەر و کۆڵوانەسوور و چاوساغی بوویت، ئەو زەرقاوییەی مامۆستای ئەبوبەکری بەغدایی و سەربڕەکانی داعشە، تۆ و ئەمسالی تۆ، رێی کوردستانتان نیشان دا.