09/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شێركۆ جه‌وده‌ت:ده‌مانه‌وێت متمانه له‌ئاشتی هه‌ورامی وه‌ربگرینه‌وه، چونكه شه‌فاف نییه لهكارهكانیداو چیتر قبوڵی ناكه‌ین
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سورن له‌سه‌ر متمانه سه‌ندنه‌وه له‌ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت له‌لێدوانێكیدا بۆ سولی رادیۆ رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ناشه‌فافی گرێبه‌ست و داهاتی نه‌وت بانگهێشتی ئاشتی هه‌ورامی ده‌كه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه.
وتیشی "ده‌مانه‌وێت متمانه له‌ئاشتی هه‌ورامی وه‌ربگرینه‌وه، چونكه شه‌فاف نییه لهكارهكانیداو چیتر قبوڵی ناكه‌ین كه دۆسیه‌ی نه‌وت یه‌ك كه‌س به‌ڕێوه‌ی ببات".
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر رێگری بكرێت له‌وه‌ی په‌رله‌مان متمانه له‌ئاشتی هه‌ورامی وه‌ربگرێته‌وه، هه‌قه په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێته‌وه.