پارتی‌: گۆران پیاوی دەوڵەت نین و توانای گۆڕانكارییان نییە
07/09/2015 نوسەر: bzavpress

پارتی‌: گۆران پیاوی دەوڵەت نین و توانای گۆڕانكارییان نییە


دڵشاد شەعبان: ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پەرلەمانتاری گۆڕان (عەلی حەمە ساڵح) رەخنەی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرتووە بەوەی چاكسازی دەكات، بۆیە وەك وەڵامێك بۆ قسەكانی (عەلی حەمەساڵح) دەمەوێت سەرەتا بە ئایەتێك دەست پێ بكەم بسم الله الرحمن الرحیم ﴿یا أَیُّهَا اڵّذِینَ آ‌َمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا ڵا تَفْعَلُونَ * كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ الڵّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا ڵا تَفْعَلُونَ﴾ صدق الله العظیم. 

بە حوكمی ئەوەی كە خواناس و موسڵمانی، بۆیە هیوادارم ‌قسە و كردارەكانت لە چوارچێوەی ئەم ئایەتەدا بێت و بەو جۆرەیش مامەڵە بكەیت، ئێوە باستان لەوە دەكرد كە دەیگۆڕن، كەچی ئێستا باس لەوە دەكەن بە مەرج دەیگۆڕن و فەلسەفەی گۆڕینی ئێوە بەپێی قسەی تۆ بێت، پێویستە لە چوارچێوەی دەستكەوتی حیزبەكەی خۆت و هاوپەیمانەكانت بێت و گۆڕانكاری و چاكسازی بە مەرج بێت".

ئاماژەیش دەدات: "هیچ عەیب نییە ئێستایش داوای لێیووردن لە خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەن كە هیچتان پێ ناكرێت و پیاوی دەوڵەت نین و توانای گۆڕینتان نییە، دروستكردنی قەیرانی سیاسییش كە بە پیلانێكی داڕێژراوی ئێوەیە، مەبەستان لێی خوڵقاندنی بێمتمانەییە لە نێوان لایەنەكاندا، ئامانجی ئێوە ئەوەیە خۆتان لە چاكسازی و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكتان دابوو بدزنەوە، چونكە هەمومان دەزانین ئەگەر ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتی و متمانەبەیەكدی نەبێت، مەحاڵە چاكاسازیی ئیداری و ئابووری بكرێت".