04/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕێنمایی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
پاڵپشت به حكومی مادده‌ی سی- دووه‌م له یاسای زانكۆ تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ژماره (2)ی ساڵی (2013)، ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (3/9/2015) به‌ئیمزای د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێنمایی ژماره (5) په‌سند كرد، كه تایبه‌ته به‌دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.