04/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رپزیشكێكى بیانى له‌هه‌رێم كاربكات پێویسته فێرى زمانى كوردى بێت
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید داواكارم ئه‌م جۆره خولانه به‌رده‌وامى هه‌بێت
له‌شارى هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى تەندروستی هەولێر و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان، ڕێوڕه‌سمى ته‌واوبوونى خولى یه‌كه‌م له‌خوله‌كانى فێربوونى زمانى كوردى بۆ ئه‌و پزیشكانه‌ى كه له‌هه‌رێمى كوردستان كارى پزیشكى ده‌كه‌ن وزمانى كوردى نازانن كۆتاى هات، كه بۆ(90) پزیشكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆماوه‌ى (3) مانگ ئه‌نجامدرابوو.
له‌ووته‌یه‌كدا وه‌زیرى ته‌ندروستى راىگه‌یاند له‌پێناو خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان و باشترچاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش له‌لایه‌ن پزیشكان پێویسته هه‌موو ئه‌و پزیشكه بیانیانه‌ى كه‌زمانى كوردى نازانن ده‌بیته فێرى زمانى كوردى بن و له‌داهاتوش بریارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین،