01/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی رۆژنامه‌نووسان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یه‌نرا
به‌مه‌به‌ستی داكۆكی كردن له مافه‌كانیان و بوونی ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌نووسانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌و سنووره ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی ڕۆژنامه‌نووسانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕاده‌گه‌یه‌نن .
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بوو به پارێزگا و بڕیار دراوه سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و پارێزگایه ، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆژنامه‌نووسانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌یانه‌وێت دوای دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی لقی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان بده‌ن .
هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ 2015/9/1 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌نووسانی شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌و ده‌سته‌یه ڕاگه‌یه‌نرا و ئه‌وه‌شیان دووپات كرده‌وه كه یه‌كه‌م هه‌وڵیان بریتی ده‌بێت له كاركردن له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی لقی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه به مافێكی سه‌ره‌كی خۆیان ده‌زانن وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه .