24/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئامانجه‌کانی هاوسه‌رگیری !
الحمد لله وکفی ، والصلاة والسلام علی رسوله الذي اصطفی محمد صلی الله علیه وسلم وعلی آله وصبه ومن ولاه واوفی ، امابعد :
بێگومان ئامانجی هاوسه‌رگیری ته‌نها له تێرکردنی غه‌ره‌زی جینسی نی یه که له‌نێوان ژن وپیاوداهه‌یه ،ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش ئامانجێکی ناوه‌ندی یه بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی شه‌هوه‌تو هه‌ندێ شتی دیگه که زۆر ده‌بات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری بدوێین ، به‌ڵام چه‌ند ئامانجێکیتری تێدایه که ئه‌ویش گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
1-پێکهێنانی خێزانێکی ئاسوده‌و بینینی وه‌چه‌ی خۆت وزیادکردنی موسڵمانان و شادی خستنه دڵی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌صلی الله علیه وسلم ، که‌ده‌فه‌رموێت{ تزوجوا الولود فإني مکاثر بکم الأمم} من فه‌خرده‌که‌م له‌قیامه‌تدا به‌سه‌ر ئومه‌ته‌کانیتردا که ئومه‌ته‌که‌م زۆرن ، له‌فه‌رموده‌ی معلی کوڕی یاسره‌وه ده‌گێءڕێته‌وه .
هه‌روه‌ها له‌فه‌رمورموده‌یه‌کیتردا که ابن ماجة ده‌یگێڕێته‌وه ، له‌عائیشه‌وه دایکی ئیمانداران که پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی :{ النکاح من سنتي ومن لم یعمل بسنتی فلیس مني ، وتزوجوا فإني مکاثربکم الأمم یوم القیامة } . واتا : ژنهێنان له‌سوننه‌تی منه هه‌رکه‌سێك کار به‌سوننه‌ته‌که‌م نه‌کات له‌من نی یه ، ژنیش بخوازن و شوبکه‌ن چونکه من له‌قیامه‌تدا شانازی ده‌که‌م به‌وه‌ی که ئومه‌ته‌که‌م زۆرترین ئومه‌ته.
2- پاكڕاگردنی ده‌رونو نزیك بونه‌وه له‌خوای گه‌وره.
له‌فه‌رموده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ردا صلی علیه وسلم فه‌رمویه‌تی {...وفي بضع احدکم صدقه } واتا : چونه لای خێزانی خۆتان خێرتان ده‌ست ده‌که‌وێت ، وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌رخوا که‌سێکمان ئه‌گه‌ر بۆ تێرکردنی ئاره‌زوی خۆی بچێته لای خێزانی خێری ده‌ست ده‌که‌وێت ؟ فه‌رموی به‌ڵێ :{ ارأیتم لو وصع في الحرام أکان له وزره } ئه‌بینن ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ که‌سێکدا به‌حه‌رام ئه‌وه بکات تاوانبار ده‌بێت ، ووتیان به‌ڵێ ، فه‌رموی { وکذڵك لو وضعها في الحلال کان له فیها أجر } . هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له حه‌ڵاڵی خۆیدا به‌کاری بهێنێت پاداشتی له‌سه‌ر وه‌ر ده‌گرێت .
3- په‌یداکردن وپه‌وه‌رده‌کردنی نه‌وه‌یه‌کی موسڵمانانه .
وفي صحيح البخاري
ومسلم عن أبي هريرة قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:{ قال سليمان لأطوفن الليلة على سعين امرأة كلهن تأتي بفارس يجاهد في سبيل الله فقال له صاحبه قل إن شا‌ء الله، فلم يقل إن شا‌ء الله فطاف عليهن جميعا فلم تحمل منهن إلا امرأة واحدة جاءت بشق رجل، وأيم الذي نفس محمد بيده لو قال إن شا‌ء الله لجاهد وا في سبيل الله فرسانا أجمعون } واتا : پێغه‌مبه‌ر سلیمان صلی الله علیه وسلم فه‌رموی ئیمشه‌و ده‌چمه لای ده‌چمه لای حه‌فتا له خێزانه‌کانم هه‌موشیان منداڵێکیان ببێت هه‌رهه‌موی له‌پێناوی خوادا بجه‌نگن ، هاوڕێکه‌ی پێی ووت بڵێ ان شا‌ء الله ، به‌ڵام که‌چوه لایان له‌بیری چوو بڵێت ان شا‌ء الله هیچیان منداڵیان نه‌بوو لێی ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت نیومنداڵی بوو ، پێغه‌مبه‌ر محمد صلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێت سوێند به‌وه‌ی که نه‌فسی منی به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر بیوتایه ان شا‌ء الله هه‌ریه‌کێکیان منداڵێکی ده‌بوو هه‌موشیان ده‌بون به‌سوارچاك وله‌پێناوخوادا ده‌جه‌نگان .
له‌فه‌رموده‌یتردا هاتوه که سه‌د ئافره‌ت ئه‌ڵێت به‌هه‌مان شێوه .
ابن الحجر وابوالحسن الماوردي ووتویانه : ئه‌گه‌ر که‌سێك له‌کاتی جوتبوندا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری خۆیدا نی یه‌تی ئه‌وه‌بێت که منداڵێکیان ببێت له‌پێناوخوادا جیهادبکات وبجه‌نگێت ، په‌نا به‌خوا بگرێت له‌شه‌یتان له‌کاتی جوتبوندا ، ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌شیان نه‌بێت ئه‌جروپاداشتی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌نوسرێت ، چونکه هه‌موکاروکرده‌وه‌یه‌ك به‌نی یه‌ته .
4- به‌رده‌وامی وه‌چه‌ی مرۆڤ:
ئیمام طبراني له ابوالحفصه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی :{ لیدع أحدکم طلب الولد فإن رجل إذا مات ولیس له ولد انقطع اسمه } پیاو داوابکات که منداڵێ ببێت که‌سێك که مردو منداڵی نه‌بو ناوی نامێنێت .
ئه‌وه‌شی که جێی سه‌رنجه له‌م سه‌رده‌مه‌دا بێباوه‌ڕان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که ئه بیرۆچکه پوچه بڵاوبکه‌نه‌وه له ناو موسڵماناندا که ژماره‌ی منداڵیان دیاری کراوبێت وئه‌وه‌ش چه‌ند هۆکارێکیان گردۆته‌به‌ر ، له گرانی و شه‌ڕو موشکیله‌کانی ژیان که له‌ووڵاتانی ئیسلامی‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو هه‌یه‌و ده‌ستی تێوه‌رده‌ده‌ن بۆ زیادکردنی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که وه‌چه‌ی موسڵمانان که‌م ببێته‌وه و ڕێگری له‌فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بکه‌ن به‌شێوازێك که هۆکاره‌کان دوربێت له تێڕوانینه‌وه و خه‌ڵکی بیری لێنه‌کاته‌وه و نه‌زانێت هۆکاره‌کان چۆن دێنه ۆێشه‌وه‌و خۆیشیان تاڕاده‌یه‌ك قه‌ناعه‌تی پێبکه‌ن.
له‌کۆتایشدا هیوادارم که سودێکمان گه‌یاندبێت به خوێنه‌ری به‌ڕێز و ببێته مایه‌ی یادکردنه‌وه‌ی یه‌کتر له ڕوانگه‌ی دینی یه‌وه وجێگای ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌ی به‌ڕێزبێت .
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته.