30/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش قه‌ده‌غه ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش قه‌ده‌غه ده‌كات و داوا له پارێزگای سلێمانی ده‌كات به نووسراوێك سه‌رجه‌م پارت رێكخراوه سیاسییه‌كان و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكاته‌وه له‌وه‌ی كه كارتی رێگه‌پێدانی ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به نووسراوی فه‌رمی داوا له پارێزگای سلێمانی ده‌كات به نوسراوێك سه‌رجه‌م پارت رێكخراوه سیاسیه‌كان و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكاته‌وه له‌وه‌ی كه كارتی رێگه پێدانی ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه پێدانی كارتی ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایه و له دوای یه‌ك مانگ له ده‌رچونی ئه‌م ئاگادارییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش ده‌گرێته‌به‌ر."