30/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ناسیح بهرزنجی: ئیحسان و بزووتنەوە ناتوانن بە چەند ساڵی تر بگەنە ئەو ئاستەی م.علی باپیر
دوای ئهوهی ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز ئهندامی سهركردایهتی بزوتنهوهی ئیسلامی به توندی هێرشی كرده سهر م علی باپیری ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامی و رایگهیاند،ەو شەرەی كە عەلی باپیری ئەمیری كۆمەڵ لەنێو هاوپەیمانێتی یەكێتی و گۆران دەیكات، شەری دادگەری دادپەروەری و مافی خەڵك و وەك ئەوەی خۆی دەیڵێت شەری (دیموكراسی) نیە بەسەر دیكتاتۆری و خۆسەپاندن، بەڵكو ئەو جەنگە لەپێناو خەونێكدا دەیكات كە خەونی (كورسیە)!.. چۆن؟
ئەم كابرایە هەمیشە وەك خۆی باسی دەكات لەكاتی منداڵیدا كاتپن فەریقی منداڵان بووەو و لە قوتابخانەش یەكەم بووەو وە هەمیشە هەر یەكەم بووە وە بەو شێوەیە پێشەنگ بووە .!
له لێدوانێكیدا بۆ " بزاڤ پرێس" ناسیح بهرزنجی چاودێری سیاسی و كوری پێشهوای كۆچ كوردوی كۆمهڵی ئیسلامی رایگهیاند: ئەوەی ئیحسان زیاتر عوقدەیەکی شەخسیە و لیدوانی حیزبی و سیاسی نیە،ئەو زیاتر گرفتی ئەوەی هەیە کە لە ئیستادا م .علی باپیر ژمارەیەکی بەهێزە لە ناو ساحەی سیاسی کوردستان و خاوەن پێگەو مەکانەتی خۆیەتی،کە رەنگە ئیحسان و بزووتنەوە نەتوانن بە چەند ساڵی تر بگەنە ئەو ئاستە.
وتیشی: پاشان هۆیەکی تری ئەوەیە کە مەوقیفی کۆمەڵ لە روداوەکانی ئەم دواییە مەوقیفیکی هاوسەنگ بووە و نەکەوتۆتە ژیر کاریگەری سیاسەتی هیچ لایەنێک و لە سەر پرسە گرنگەکان قسەی خۆی هەبووە.