29/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی دهڵێت" گۆڕان ویەكێتی و كۆمەڵ وەكو مزایەدە ونمایشێكی سیاسی سێ خولەك دانیشتنەكەی پەرلەمانیان ئەنجامدا
عیرفان عەلی عەبدلعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان : لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئەنادۆڵ دەڵێ پرسی سەرۆكایەتی دەبێت لەچوارچێوەی یاسا چارەسەر بكرێت".
دهشڵێت: ئەولایەنانەی كەدەیانەوێت چاكسازی بكەن لەسلێمانی نەیانتوانی بگەنە رێككەوتن و بەیاسا نەیانتوانی پارێزگاری سلێمانی دابنێن و دواتر بەسوڵحی عەشایەری یەكلاییان كردەوە، ئێستا چۆن دەتوانن لەهەولێر و لەباڵاترین پۆستدا چاكسازی بكەن".
ئاماژهش بهوه دهكات: كە لە 19ی ئاب هۆكاری بەشداری پێنەكردنی پەرلەمانتارەكەی بزووتنەوە ئەبوو, پەرلەمانتارەكەی بزووتنەوە راستگۆ بوو بەڵام، كە پێنج لایەنەكە شەو تا بەیانی لەكۆبونەوەدابوون و بڕیاری ئەوەدرابوو و دواتر بەلاغیان بڵاو كردبۆیەوە, كۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجام نەدرێت, بەڵام گۆڕان ویەكێتی و كۆمەڵ وەكو مزایەدە ونمایشێكی سیاسی سێ خولەك دانیشتنەكەی پەرلەمانیان ئەنجامدا, بۆئەوەی جەماوەری خۆیان پێ ئاشت بكەنەوە وبڵێن ئێمە لەگەڵ خەڵك داین و خۆیان بەپاڵەوان و پیاو چاك لەقەڵەم بدەن و یەكگرتو و بزووتنەوە بەخراپ بزانن."