ئیحسانی م.مه‌لا عه‌لی بەرپرسی پەیوەندییەگشتییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان به توندی هێرشی كرده سه‌ر م علی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی،
دوای بلاَوبونه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی ئیحسانی م.مه‌لا عه‌لی "محمد حكیم" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك نوسینێكی بلاَوكرده‌وه به ناویشانی (به‌تاڵ وبۆشه‌كان دایم هاژه‌هاژو ژاوه ژاۆیان دێت ) كه ئه‌مه وای لێ ده‌خوێنرێته‌وه وه‌لاَمێك بێت بۆ ناوبراو،
ئه‌مه دوای دێت ئه‌وه‌ی له 20 ئه‌م مانگه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان كرد‌و تاكه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش به‌شداری نه‌كرد ده‌رباره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم،له تۆری كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یسبوك چه‌ند رۆژێك لایه‌نه ئیسلامیه‌كان هێرشی توند‌و ته‌شهیرو جنێودان به‌یه‌كرت ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بلاَوكراوه‌كه‌یه‌تی
بێ ده‌نگیش.... كۆتایی هه‌یه!!
به‌تاڵ وبۆشه‌كان دایم هاژه‌هاژو ژاوه ژاۆیان دێت
راسب وخاوه‌ن سفره‌كان له قوتابخانه‌ی ژیان ودواكه‌وتوه‌كان له بواری زانست وزانیاری وبه‌رهه‌م وداهێنان دایم خه‌ریكی روشاندنی كاری سه‌ركه‌وتوه‌كانن
ئه‌وانه‌ی پرۆژه‌یان ته‌نها قسه كردنه‌و به‌لگه‌یان هاواركردنه‌و نازانرێ له كۆیدا ناویان بهێنی جونكه سفری لای چه‌پی ژماره‌كانن وهیچیان نیه تا مه‌دح كرێن وجنیۆیشان پێ نادرێت چونكه كه‌س حه‌سودیان پێ نابات ده‌لێن كورێكی بێ كه‌لك به باوكی ده‌لێ باوكه بۆ نه مه‌دح ده‌كرێم ونه جنێۆیشم پێ ئه‌درێ ؟ باوكی ده‌لێ چونكه تۆ گایه‌كی له به‌رگی مرۆڤدا!
بۆیه به‌تال وبۆشه‌كان كه ناتوانن شان بده‌ن له شانی سه‌ركه‌وتوه‌كان ده‌چن كاره‌كانیان ده‌شۆێنن وبوهتانیان پۆده‌كه‌ن نازانن ئه‌م كارانه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتوه‌كان به قازانج ته‌واو ده‌بێت وه‌كو دارخورمایه‌كی به‌رزی به‌به‌رهه‌م كاتێ بێ عه‌قلێكیش به‌ردی تێ ده‌گرێت داره‌كه خورمایی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ .
مێش به دوای بریندا ده‌گه‌رێ وهه‌نگ به دوای گوڵدا وشێرله گۆشتی تۆپیو ناخوات وپڵنگ هێرش بۆ ئافره‌ت ناهێنێت چونكه عیزه‌تی نه‌فسی رێ نادات به‌ڵام قالۆنچه‌و سیسه‌ركه دایم به دوایی پیسی وزبڵدانه‌وه‌ن .
ده‌ڵێن مێشوله‌یه‌ك له سه‌ر دارخورمایه‌ك نیشته‌وه كه ویستی بفرێت وتی : دارخۆراگره وا ئه‌فرم " دار ده‌ڵێ :برۆ ئه‌ی پوچ بۆ كه نیشتیه‌وه پێم زانیت تا كه ئه‌فری هه‌ستت پێ به‌كه‌م .
به داخه‌وه ماوه‌یه‌كه هێرشی ناره‌وا ده‌بینم بۆ سه‌ر كۆمه‌ل وئه‌میری كۆمه‌ڵ كه جارێ هه‌ر به‌وه‌نده وه‌ڵام ئیكتیفا ده‌كه‌م وئه‌ندام ولایه‌نگر ودۆستی كۆمه‌ڵ دلنیا ده‌كه‌مه‌وه كه شانازیی به سه‌ربه‌خۆیی بڕیارمانه‌وه ده‌كه‌ین ورۆژگاری نۆكه‌رایه‌تی وبه‌ندایه‌تی وته‌به‌عیه‌تی سیاسی به‌سه‌رچوو
ئێمه ئه‌گه‌ر گۆێمان له خه‌لك بگرتبا ئێستا ناومان كۆمه‌ل نه‌ده‌بوو !