26/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
له ئێران فیلمی (محه‌مه‌د.. په‌یامبه‌ری خودا) نمایش ده‌كرێت
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییه‌كانی زۆرێك له ناوه‌نده ئاینییه عه‌ره‌بییه‌كان له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له فیلمێكی سینه‌مایدا، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا ئه‌مڕۆ فیلیمی (محه‌مه‌د.. په‌یامبه‌ری خودا) درودوی خوای له‌سه‌ر بێت نمایش بكات.
به‌رجه‌سته‌كردنی په‌یامبه‌ران له سینه‌مادا له جیهانی ئیسلامی‌دا مشتومڕی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی زۆرێك له ناوه‌نده ئاینییه عه‌ره‌بییه‌كان، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا ئه‌مڕۆ 26ی ئابی 2015 فیلمی (محه‌مه‌د په‌یامبه‌ری خودا)ی ده‌رهێنه‌ر (مه‌جید مه‌جیدی) نمایش بكات.
فیلمی سینه‌مایی (محه‌مه‌د په‌یامبه‌ری خودا) به‌رهه‌می ساڵی 2015ی وڵاتی ئێرانه له ساڵی 2011ه‌وه كاری بۆ ده‌كرێت، سیناریۆی فیلمه‌كه له‌لایه‌ن مه‌جید مه‌جیدی، كامبوزیا په‌رته‌وی نوسراوه، هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان مه‌هدی باكدیل، ساریه بایات، رنا ئازادیفار رۆڵی تێدا ده‌بینن، كاری ده‌رهێنانیشی له‌لایه‌ن مه‌جید مه‌جیدی، بۆ كراوه، تێچوی فیلمه‌كه‌ش 50 ملیۆن دۆلاره.
فیلمه‌كه باس له (محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدوڵڵا) په‌یامبه‌ری ئیسلام ده‌كات، هه‌ر له ساتی له‌دایكبوونیه‌وه تا گه‌وره‌بوون و بوونی به په‌یامبه‌ری خودا. هه‌روه‌ها له فیلمه‌كه‌دا چه‌ند دیمه‌نێكی كۆچی دوایی دایكی پێغه‌مبه‌رو قۆناغی منداڵی (محه‌مه‌د) له گوندی سه‌عدییه و رووداوه‌كانی فیلمه‌كه‌ش به گه‌شتی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) بۆ شام كۆتایی دێ، له وڵاتی مه‌غریب و هه‌ندێك له دیمه‌نه‌كانی له باشووری ئه‌فریقا وێنه‌گیراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی دیمه‌نه‌كانی فیلمه‌كه له شاری قوم-ی وڵاتی ئێران وێنه‌ی گیراوه.
س.خه‌ندان