25/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عومەر چنگیانی"چۆن بڕوام وایە بە دەوری پێغەمبەرانەوە دوو ڕوو هەلقۆزەرەوە و خۆویست هەبوون، بە دەوری مەسعود بارزانییشەوە ههیه.
مهلا عومەر چنگیانی له وتارێكیدا نوسیهتی،چۆن بڕوام وایە بە دەوری پێغەمبەرانەوە دوو ڕوو هەلقۆزەرەوە و خۆویست هەبوون، بە دەوری مەسعود بارزانییشەوە، دوو ڕوو هەلقۆزەرەوە و خۆویست هەن و سەرباری دوژمنە دیرۆكی و سەرسەختەكانی."
دهشڵێت" زۆر جاری تر باسم كردووە، چونكە تاكوتەران ببنە ڕێبەر و، ڕێبەریش هەن كە نەتەوەن و، بەپێی یاسای «دوورخستنەوەی زیان لە پێش هێنانی قازانجە» لە (ئوسوڵ فیقهی ئیسلام)دا، بە بۆچوونی من، ئەگەر بەڕێزیان – لەم ئان و ساتەی ئێستادا – لەو پۆستەدا نەمێنن و خەڵكانێك وا بزانن بەرژەوەندیی دیموكراسییەت لەو دیارنەمانەی ئەودایە لەوێ، زیانێكی بێ سنووری وای لێ دەكەوێتەوە كە ئەوكات تێ دەگەین مانەوەكەی تا چەند پێویستییەكی نەتەوەیی و سیاسی و لە سەروو هەموویشیانەوە شەرعییە. دەڵێم شەرعی و مەبەستیشمە بۆ وا دەڵێم، چونكە كۆمەڵێك خەسڵەت هەن بۆ سەركەوتنی ڕابەر، پێویستە هەبن و لە گەڕانەوەماندا بۆ قورئانی پڕ لە بەخشش، كە پەیامی بێ ڕكابەری خوایە و، فەرموودە دروستەكانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروود و سڵاوی خوای لەسەر)، كۆمەڵێك سیفەت و ئاكار و خەسڵەت تێ دەگەین كە وەك مەرجی سەرەكی وان بۆ ئەو كەسەی كە بەرپرسیارێتیی خەڵكی پێ دەدرێت، نەخاسمە لە كۆمەڵگایەكی زۆرینە موسڵماندا، وەك:
یەكەم: یەكخواناسی و سەربەرزی
لە پێداگوتنی خوادا بۆ ئیبراهیم پێغەمبەری باوكی پێغەمبەران (دروود و سڵاوی خوایان لەسەر) دەفەرموێت: «بەڕاستی ئیبراهیم، بەتەنیا نەتەوەیەك بوو و، سەری نەوازشی بۆ خوای خۆی چەماندبوو، هەردەم بۆ لای ئەو دەگەڕایەوە و، هەرگیز یەكێك نەبوو لەوانەی كە هاوەڵیان بۆ خوا پەیدا دەكرد» 120 «ئەلنەحل».
ببینن: نەتەوەیەك بوو! كەوابوو دەكرێ ڕێبەرێك بە تەنیا وەك نەتەوەیەك وا بێت و داڕشتنی كەسایەتییەكەی لە ئاستێكی هەرە باڵای بەرپرسیارێتیدا بێت.
دووەم: لە بەرانبەر دۆستانی نەرم و لەسەر دوژمنان بە زەبر
خوا دەفەرموێت: «بەڕاستی ئیبراهیم كەسایەتییەكی لەسەرەخۆی بێ هەڵەشەی وا بوو، كە هەردەم بۆ لای خوای خۆی دەگەڕایەوە»75»هود».
سێیەم: جوامێری و گەورەیی
خوا دەفەرموێت: «لەنێو بڕواداراندا پیاوگەلی وایان تێدایە كە ڕاستیان كردووە لەگەڵ خوای خۆیان، – سەرنج بدەن پیاوگەل – ئەو پەیمانانەی داویانە بە پەروەردگاریان نەیان شكاندووە – ئەمانیش دەكاتە دوو جۆر – هەیانە تا دوا چركە و دوا ساتە وەختی ژیانیان لەسەر پەیمانەكانیان بەردەوام بوون و لە پێناویاندا كۆچی دواییان كردووە، هەیشیانە بەبێ گۆڕان، چاوەڕێی دوا ساتەكانی خۆیانن و، پەیمانیان نەشكاندووە«23ئەلئەحزاب».
لەنێو بڕواداراندا پیاوگەل هەیە! كەوابوو مەرج نییە هەر نێرێكی مرۆڤ كە سیمای پیاوەتیی پێوە بوو، پیاو بێت، زۆرن ئەوانەی بە كەمترین شت تەفرە دەخۆن و دەدۆڕێن.
چوارەم: بە هێزی و دەستپاكی:
خوا دەفەرموێت: «بەڕێز من ئامادەم ئەمڕۆ ئەوكارەت بۆ جێبەجی بكەم و ئەو دەسەڵاتەت بۆ بگوێزمەوە، بەڵام بزانە هەرچەند من بەتوانا و بەهێزم، دەستپاكیشم»39»ئەلنەمل». ئەمەی ئەنجومەنەكەی لای سلێمان بۆ هەموو كات پێوەرێكی گرنگن، هێز لەگەڵ دەستپاكی، زۆرمان بینیوە لاوازی دەستپاك، یان بەهێزی ناپاك، بەڵام كۆبوونەوەی هەردوو سیفەتەكە لە تاكێكدا ئەمەیە پێویستە و ئێمەی كوردیش لە هەموو كەس زۆرتر پێویستمان پێیەتی، ئەگەر كەسێك ڕابردوو فەرامۆش بكات، خۆ دەبێ ئێستای لە پێش چاو بێت كە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ئەو «با»ڕەشە پیسەی ڕووی لە كوردستان كردووە، بارزانی چۆن لەبەردەمیا وێستاوە و، سەرۆكایەتیی ڕووبەڕووبوونەوەكە دەكات.