محەمەد بازیانی: هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان گاڵتەجاڕییە
24/08/2015 نوسەر: bzavpress

محەمەد بازیانی: هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان گاڵتەجاڕییە


محەمەد بازیانی، رێکخەری گشتی بزاڤی چاکسازی و گەشە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندووە، کە ناکرێت بە ‌شێوەیەکی ڕەھا بگوترێت 24 ساڵی ڕابردوو ئیرادە نەبووە بۆ چاکسازی، لە ماوەی ڕابردوو شتی زۆر باش کراوە، خوا ھەڵناگرێت بڵێن ھیچ کارێکی باش نەکراوە“.

بازیانی پێیوایە، کە لە رووی شەرعی ئیسلامەوە ناکرێت کەسێکی مسوڵمان ئەگەر ”شتێکی نادادپەروەریی“شی بینی، هەموو سیستەمەکە رەتبکاتەوە و دەڵێت.
لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان، محەممەد بازیانی رایدەگەیەنێت، کە بە هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمان، ”پێموایە سەرۆکایەتی ھەرێم دەبێتە گاڵتەجاری، وەک ئەوەی لە ‌بەغدا ھەیە و سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی ھیچی نییە”.