24/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆباما : چه‌ند بڕیارێکی گرنگ لەبارەی سووریا ده‌دات
باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمەریکا، لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمەکەی ئەسەد کۆبوەوە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە (CNN)ی راگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا باسلەوەکراوە، کە دوای تەواوبونی لێکۆڵینەوەکان، ئۆباما چۆنیەتی وەڵامدانەوەی بۆ سوریا دەستنیشان دەکات.
ووتیشی"بڕیاردراوە بە وەڵامدانەوەی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، له بەکارهێنانی چەکی کیمیایی وهدەیانەوێت فشار بخەنە سەر سوریا تاوەکو تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان بە باشی کارەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی ئاشکراکردنی راستییەکان ،وهجەخت لەوەش دەکاتەوە کە بڕیارەکەیان گرنگ دەبێت لەو بارەیەوە".
ئەم قسانەی ئۆباما لە کاتیکدایە، کە چوارشەممەی رابروو 21/082013 ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ناوچه‌ی غوته‌ی ڕیفی دیمه‌شق چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی به‌كارهێنا,كه‌به‌هۆیه‌وه نزیكی 1300 كه‌س بوونه قوربانی ...
س.ع