24/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەڵوەشاندنەوەی گومانی گوماندارانی مولحید
هەڵوەشاندنەوەی گومانی گوماندارانی مولحید
ماکوان کەریم
خوای پەروەردگار بە پێغەمبەری خۆشەویستمان صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت :...وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ ..
وه بخۆن و بخۆنهوه ههتا به ڕوونی بهرهبهیان و سپێده له ڕۆژههڵاتهوه دیاری دهدات و تاریکی شهو لادهبات، لهوهو دوا ڕۆژووهکهتان ببهنه سهر تا شهو دادێت و (خۆرئاوا دهبێت)..
گومانی ئەو مەلحیدانە لەوەدایە ، کە گوایە قورئان محمد نوسیویەتی، وا پەی دەبەن هەستی نەکردوە لە ووڵاتانی وەك نەرویج و سوید و دانیمارك و فینلەندا ، رۆژ ئاوا نابێت..؟
لەڕاستیدا ئەمە قسەیەکی بەتاڵە، لەهەموو ئەم ووڵاتانەدا رۆژ ئاوا دەبێت و رۆژیش هەڵدێت، کاتەکانیش دەستنیشان کراوە لە هەموو رۆژنامەی شارو وشارۆچکەکاندا دەنوسرێت کەی رۆژ هەڵدێتو کەی شەو بەسەردادێت یاخود رۆژ ئاوا دەبێت ، لە زمانی عەرەبیدا ئەو خیطە بە واتای جیاکردنەوەی شەوە لە رۆژ واتا جیاوازی نێوان شەو رۆژە ، ئەم ئایەتە مانای دەست نیشان کردنی کاتە ، نەك جەوهەری رووکەشی باس .. چونکە هۆکاری دابەزینی بۆ هاوەڵێك بوو کە خەوی لێکەوت و ئایتەکە دەستنیشانی کاتت بۆ دەکات ، تۆ دەتوانیت لە ئێستادا بە کاتژمێر دەستنیشانی بکەیت..! ناوی هاوڵەکەش (قيس بن صرمة الأنصاري) ،
بەهەر حاڵ ...
لێرەدا بە ئایەتێکی دیکە وەڵام ئەدرێتەوە کە خوای گەورە باسی جێگۆرینی شەورۆژ و بەسەر زەویدا دەکات و دەفەرموێت: يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَهُوَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ
زانایانی فەلەک ناسی دەڵێن : بەهۆکاری سوڕانی زەوی ناتوانین دەزولەی شەو رۆژ لەیەك جیبکەینەوە لە شوێنێکی دیاری کراودا ، بەڵام شەو مادەیەکی زۆر ئالۆزە دێت بەسەر هەموو زەویدا ئەگەر چی هەندیك لە جاو پەی پێنەبات ، تەنانەت لە بەستەلەکی باکور و لە بەستەلەکی باشوریشدا...
یەکێك لەشارەکانی بەرزترین لوتکەی جیهان لە نەرویج کە ماوەی نۆ مانگ ژیانم تێدابرۆتەسەر کە ووێنەم تێدا گرتوە لەسەر پەیکەری وورچێك نیوەی شەوە ... ناوی هامرفێستە ، تەنانەت لەو شارەشدا دەست نیشانی شەو رۆژ دەکرێت و شەو رۆژ لەیەك جیادەکرێتەوە... وەك عەرەب دەڵێت لە ئەزموندار پرسیار بکە، پێش دانشمەند..
وە زانایانیش وەك ئیبنو عوسەیمن ڕەحمەتی خوای لێبێت وەك دەفەرمووێت : ئەوە بۆ دەست نیشان کردنی کاتە ئەگەر لەو جێگایانەدا وەك ئەسکەندیناڤیا، ئەگەر شەو تەنها ٣ سەعات بێت ئەوا موسڵمانان دەبێت بەرۆژووبن لەگەڵ ئەو جێگایەدا بیگرنو بیشکێنن.
(ولكن إذا كانت الدولة لها نهار وليل فإنه يجب العمل بمقتضى ذلك، سواء طال النهار أو قصر، أما إذا كان ليس فيها ليل ولا نهار كالدوائر القطبية التي يكون فيها النهار ستة أشهر، أو الليل ستة أشهر، فهؤلاء يقدرون وقت صيامهم ووقت صلاتهم،)..
واتا: بهڵام ئهم وڵاته ئهگهر ڕۆژ و شهوی ههبێت پێویستە لهسهریان کاری پێ بکهن، جا ئەگەر ڕۆژ درێژ بێت یاخود کورت بێت، بهڵام ئهگهر شهو ڕۆژیان نهبێت وەك جەمسەری باکور و باشوری گۆی دنیا که شهش مانگ ڕۆژه و شهش مانگیش شهو.. هەر کەس لەوێدا ژیا دهتوانن کاتهکانی نوێژ و ڕۆژیهکانیان دیاری بکهن.
کەواتە خیط بە واتای دەست نیشان کردنی کاتە ، جا ئەو خیطە دەزگایەکی ئەلکترۆنی کەش ناسی دەست نیشانی دەکات ، یاخود رۆژنامەو گۆڤارەکان یاخود بە گوێرەی پێوەری ئەو جێگایە کە خەڵکەکەی تێدا دەژی.
کۆتا وەڵامم بۆ ئەو گوماندارانە ئەوەیە ، ئێمەی موسڵمان دەست نیشانی نویژەکانمان دیارە لە باکوری ئەوروپا .. بەسە بۆ ئەوەی لەسەر کاتی نوێژەکانمان پێوەری رۆژ وبکەین کە لەکاتێکدا خوای گەورە دەفەرموێت نوێژ لە کاتی دیاری کراوی خۆیدایە : إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَاباً مَّوْقُوتاً