22/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زاره‌تی دارایی: به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نین له دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نین له دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران، چونكه به‌ر له یه‌ك مانگ بڕیاردرا به گواستنه‌وه‌ی حسابی حكومه‌تی هه‌رێم له هاڵك بانك بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی و ئابووری، به‌ڵام وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان رایگه‌یاندووه كه تا 1ی مانگی داهاتوو حسابه‌كه ناگوازرێته‌وه و ئاماده‌ش نییه بچێته توركیا ده‌وروته‌سلیم بكات، داواكاریشه لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌دواداچوونی ورد بۆ دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌م خاڵانه بۆ خه‌ڵكی كوردستان روون ده‌كاته‌وه:
یه‌كه‌م/ یه‌كێك له پڕهنسیپهكانی كاركردنی وه‌زیری دارایی و ئابووری ئه‌وه‌یه كه حزبایه‌تی و ناوچه گه‌ریه‌تی نه‌كردوه له كاره‌كانی له وه‌زاره‌تدا به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت دارانه كاری كردوه.
دووه‌م/ به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان ناكرێت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان خۆی نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت و خۆی بیفرۆشێت و هه‌ر خۆشی پاره‌كه به‌كار بێنێ.
سێهه‌م/ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نیه له دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش چونكه به‌ر له یه‌ك مانگ له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ( وه‌زیری دارایی و ئابووری، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیا) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكخرا بۆ گواستنه‌وه‌ی حسابی حكومه‌تی هه‌رێم له هاڵك بانك بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ڵام به‌رێز وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان له‌وێ وتی:
أ_ ئه‌م حسابه له دوای 1/9/2015 ه‌وه كاری پێده‌كرێت وهرێكارهكان وه‌ك خۆی ده‌مێنێت هه‌تا ئه‌و به‌رواره.
ب_ به‌ڕێز دكتۆر ئاشتی وتی من نایه‌م بۆ توركیا بۆ ده‌ورو تسلیم له كاتێكدا ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستی به ئاماده‌بوونی هه‌ردولا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به ته‌واوی بدرێته وه‌زیری دارایی و ئابووری .
چواره‌م/ ده‌رباره‌ی ئه‌و ژمارانه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیهكانتیهكان بڵاوی كردۆته‌وه كه 1.240 یه‌ك ملیار و دوو سه‌د و چل ملیۆن دۆلار داهاتی نه‌وت بوه ئێمه ئه‌م رونكردنهوانهمان هه‌یه:
1_ سه‌رجه‌م ئه‌م پارانه له (كۆمێرز بانك) له ئه‌ڵمانیا ده‌چێته سه‌ر حسابی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان وه بانكی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌یخاته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.
2_ له‌و بڕه پاره‌یه ته‌نها یه‌ك ملیار و سه‌دو ده‌ملیۆن دۆلار خراوه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه به‌م شێوه‌یه خه‌رج كراوه:
أ_ مووچه‌ی مانگی 4/2015 له حكومه‌تی عێراقیه‌وه پێنج سه‌د و هه‌شت ملیار دینار دابین كرابوو، سێ سه‌د و په‌نجا و حه‌وت ملیار دینار له‌و داهاته‌ی نه‌وت خه‌رجكراوه بۆ ته‌واو كردنی مووچه‌ی مانگی 4/2015 .
ب_ بۆ مووچه‌ی مانگی 5/2015 له‌و داهاته‌ی نه‌وت هه‌شت سه‌د و شه‌ست و پێنج ملیار دینار دراوه‌ته مووچه
ج_ ئه‌و پاره‌ی تر كه له بانكی كوردستان ماوه‌ته‌وه له حسابی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌م شێوه‌یه خه‌رجی كردوه بۆ:
1_ بیست و پێنج ملیۆن دۆلار بۆ كێشه‌ی دادگایی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
2_ ده ملیۆن دۆلار بۆ حسابی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی نه‌وت كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان قه‌رزاریه‌تی.
3_ پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه بینا نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان دروستكردوه.
4_ ده ملیۆن دۆلار بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌دره بۆ كڕینی په‌رتووك.
5_ پێنج ملیۆن دۆلار بۆ پاكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستان.
6_ ده ملیۆن دۆلار بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌ردوو لیوای نه‌وت سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بۆ مانگی پێنج.
7_ ئه‌و بڕه‌ی تری له بانكی كوردستان ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ 75 ملیۆن دۆلار كه له 18/8/2015 چۆته سه‌ر حسابی بانكی كوردستان له‌وێوه ده‌درێت به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ مووچه‌ی مانگی شه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پێده‌درێت و له 23/8/2015 دابه‌ش ده‌كرێت كه پێشتر رامان گه‌یاندوه.
8/ له 21 ئابدا 187 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته سه‌ر حسابی بانكی كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مانه رونكردنه‌وه بوون بۆ به‌ر چاوڕونی مووچه خۆران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایدا داواكارین:
أ_ لیژنه په‌یوه‌نداره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونێكی وردبكه‌ن بۆ دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش و مانگه‌كانی تری مووچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ب_ چه‌ند جارێك ئه‌مه‌مان وتوه و دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌له ده‌ستپێكی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو مانگ مووچه‌ی مووچه خۆران دواكه‌وتبوو هه‌ر ئه‌مه‌شه تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه.