22/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی شڤان ئازاد
ڕۆژی 21-8-2015، له‌شاری هه‌ولێر گه‌نجێك به‌ناوی (شڤان ئازاد مسته‌فا) له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیروڕا و توڕه‌بونی له‌دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراوه. سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ئه‌م گه‌نجه ، سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌ڕله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌ستگیركردنی گه‌نجه‌كه به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا بووه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی سۆران عومه‌ر كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی خۆی له فه‌یس بووك بلاَوی كردوه‌ته‌وه ، ده‌ڵێت :
ده‌ستگیركردنی هاوڵاتی (شڤان ئازاد مسته‌فا) له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیروڕاو توڕه‌یی خۆی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌پێی مادده‌ی (433 له ی.س) كه تۆمه‌تی ناوزڕِاندنی خراوه‌ته پاڵ و له شوێنی ده‌وامی فه‌رمی به‌ناوی دروستكردنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسایه، چونكه ناوبراو له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی نه‌بووه‌و وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێم بیروڕای خۆی تۆماركردووه‌و بڵاویكردۆته‌وه و ته‌شهیریشی به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیاریكراونه‌كردووه به‌ڵكو توڕه‌یه له‌ودۆخه پڕه له‌گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تییه، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ مافێكی سه‌ره‌تایی ئینسانه‌كانه، بۆیه ئه‌و ده‌ستگیركردنه پێشێلكاری گه‌وره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌و داوای ئازادبوونی ده‌كه‌م.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ سه‌ردانی كاكه شڤانمان كرد له زیندانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر، دۆخی زۆر باشه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی قسه‌ی كرد، پاش په‌یوه‌ندیكردن پێوه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆش به‌ڵێنی دا ته‌ماشای دۆسێكه بكاته‌وه.
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ
22-8-2015