21/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ پارتی: پشت به ڕاكه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم نه‌به‌ستن
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان بۆ مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی پۆسته‌كه‌یدا كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكهوتهوه،
ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ مانه‌وه‌ی بارزانی له‌پۆسته‌كه‌ی تا دوو ساڵی دیكه، پێش سێ رۆژ له‌كۆتایی هاتنی ویلایه‌تی بارزانی.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووى ئیسلامی رایگه‌یاند: بۆ پارتی، پێویسته پارتی پشت به ڕاكه‌ی ئه‌نجومه‌نی شوراعی هه‌رێم نه‌به‌ستێت و گره‌وی له‌سه‌ر نه‌كات و ئه‌ركه‌كانی له كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه جێ به جێ بكات و مرونه‌تی ته‌واو نیشانی بدات .
وتیشی.چونكه ئه‌و ڕایه به‌رگه‌ی هیچ مشت و مڕێكی قانونی جدیی ناگرێت و خۆشیان ده‌زانن به ده‌ربڕینی كوردهواری شته‌كه پێكهێنراوه و دۆخه‌كه به‌وه چاره‌سه‌ر نابێت."