20/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سۆران عومه‌ر"به شوان قه‌ڵادزێیم وت ئێمه ده‌ڕۆین داده‌نیشین، وتی: زۆر باشه من جانتاكه‌م له‌سه‌ره‌وه‌یه ئیسته دێم تۆ بڕۆ به‌ڵام نه‌هات !!!
سۆران عومه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی شوان قه‌لادزێی په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت:
شایه‌تیه‌ك بۆ مێژوو:
كاتژمێر 12:12 خوله‌ك بوو به كاك شوان قه‌ڵادزێیم وت: ئه‌وانه‌ی به‌شدار ده‌بین له‌كۆبونه‌وه‌كه چونه‌ته هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌وێ دانیشتوون ته‌نها من ماوم ئه‌وه ده‌ڕۆم ئه‌گه‌ر دێیت با بڕۆین، وتی جه‌ره‌سی كۆبونه‌وه لێی نه‌داوه، وتم نازانم ئێمه ده‌ڕۆین داده‌نیشین، وتی: زۆر باشه من جانتاكه‌م له‌سه‌ره‌وه‌یه ئیسته دێم تۆ بڕۆ، به‌ڵام نه‌هات !!! دواتر زانیم كه زه‌نگی كۆبونه‌وه‌ش لێدرابوو كاتێك من ئه‌وه‌م به‌كاك شوان وت.