24/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
" 16 كچه ئه‌نفالكراوی كورد له میسر دۆزرانه‌وه"
بازرگانێکی كورد، 16 ئافره‌تی ئه‌نفالكراوی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه.
دوابه‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ونبوونى 18 ئافره‌تى كورد له وڵاتى میسر، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی به پێكهێنانى لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تى ونبوونى ئه‌و 18 ئافره‌ته كرد، گه‌نجێكی كورد به(باس‌نیوز)ی راگه‌یاند 16 ئافره‌تی له كۆی ئه‌و 18 ئافره‌ته دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا گه‌نجێكی كورد بۆ (باس نیوز) رایگه‌یاندووه: "دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆرم دا بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دۆزینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌و ئافره‌ته ونبووانه، بۆ دواجار توانیم له وڵاتانی عه‌ره‌بی 16 له‌و ئافره‌تانه بدۆزمه‌وه كه ماوه‌ی 20 ساڵه بێسه‌ر و شوێنن، ئه‌مه‌ش بۆ دوو شت ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه خۆم كوردم و دووه‌میان وه‌ك هاوكاریكردنێكی حكومه‌ت هه‌ڵساوم به گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ئافره‌تانه‌وه".
وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره‌یه‌كی زۆرم خه‌رج كردووه تا توانیومه ئه‌و ئافره‌تانه بدۆزمه‌وه و ئێستاش ناوی 16 له‌و ئافره‌تانه‌م به لیست له‌لایه و ئه‌وانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان پێویستیان به‌هاوكاری هه‌یه.