18/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بێگه‌رد تاڵه‌بانی: (20)ی ئاب سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم پیاده ده‌كات
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: وابه‌سته‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بارزانی نابن، جه‌ختیشی كرده‌وه له (20)ی ئه‌م مانگه‌وه بارزانی ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم پیاده بكات و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی ده‌بێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی له په‌رله‌مانی كوردستان به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: فراكسیۆنه‌كانی (یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامی) سورن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانیان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی، نه‌ده‌بو ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم به شێوازێك كه لایه‌نگریی سیاسی تێدابێت، بڕیار له‌سه‌ر پرسی ویلایه‌تی بارزانی بدات و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌وه‌نده‌ی مۆركی حزبیی پێوه دیاره‌و سه‌ربه‌خۆ نییه، بۆیە ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی وابه‌سته‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا نابن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌مو رێكاره یاساییه‌كانی خۆی بڕیوه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، رۆژی (20)ی ئه‌م مانگه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم پیاده بكات و به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم پیاده ده‌كات.
سبه‌ی