24/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کرده‌یه‌کی خۆکوژی له‌قاهیره 64 قوربانی لێکه‌وته‌وه
به‌هۆی کرده‌یه‌کی خۆكوژی لەناوچەیەكی شاری بەغدا 64 هاوڵاتی که‌زۆریان ژن و منداڵن بوونە قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی ڕایگه‌یاند ، ئێوارەی دوێنێ كەسێكی خۆكوژ خۆی لەنزیك باخچەیەك لەگەڕەكی قاهیرەی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری بەغدا تەقاندۆتەوەو لەئەنجامیشدا 28 كەس كوژراون و 36 كەسی تریش برینداربوونە كەزۆرینەیان ئافرەت و منداڵن.
دوابه دوای ئەو كارەساتە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو تیمەكان فریاگوزاریش قوربانیەكانیان بۆ نەخۆشخانەكان گواستۆتەوە.
س.ع