15/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هێزه‌كانی مه‌سعود بارزانی رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ هه‌ولێر ده‌كه‌ن
لە بازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رێگری كرا لە گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی گۆڕان بۆ شاری هەولێر.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: 13 په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه، ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه شاری هه‌ولێر، به‌ڵام له بازگه‌ی دێگه‌ڵه رێگه‌یان پێنه‌دراوه.
وتیشی له بازگه‌كه، كه هه‌ندێكیان جلی مه‌ده‌نی و هه‌ندێكیشیان سه‌ربازییان له‌به‌ردا بووه، بیانوویان پێگرتوون و داوای پشكنینی ئۆتۆمبیله‌كانیان كردوون و ویستوویانه سه‌گ بۆ پشكنینه‌كه به‌كاربهێنن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد:دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران پشكنراون و گێچه‌ڵمان پێكرا رێگه‌یان نه‌داین به‌ره‌و هه‌ولێر بڕۆین بۆیه به ناچاری گه‌ڕاینه‌وه بۆ شاری سلێمانی.