15/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆچی ئێمەی مرۆڤ خوا دروستی کردوین.. بۆ پرسمان پێنەکراوە کە هاتین بۆ ئەم ژیانە
بۆچی ئێمەی مرۆڤ خوا دروستی کردوین.. بۆ پرسمان پێنەکراوە کە هاتین بۆ ئەم ژیانە
ماکوان کەریم
زۆرێك لە خەڵکی لە سەرەتای ژیانیەوە تاکۆتایی ژیانی بەدوای ئەم پرسیارەوەیە، یان با بڵێن زۆربەی دانشمەندو فەیلەسوف و بیرمەندەکان.. تاد ، بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا وێڵ بوون گوزەریان کردوە بەناو مەعریفەدا.
هەر قوتابخانەیەك- لە قوتابخانەکانی فیکرو فەلسەفە جۆرە وەڵامێکی دەستە بەر کردوە ..
لە فەلسەفەی سروشتەوە بیگرە .. تا - پراگماتیکی و ماددی و ووجودی و میسالی و سوفسطائی .. هتد ..
لەڕاستیدا دەرفەتی ساغ کردنەوەی ئەوەم نیە هەمووی لێرەدا ساغ بکەمەوە ، پێم خۆشە بەڵام ئەزانم لە ٧٠٠ ووشە بابەتی ئێستا تێپەڕ بکات ، خوێنەر یان ناخوێنێتەوە ، یان چاوت لێ بز دەکاتەوە و دەڵێت کاکە تۆ زۆر درێژ دادڕی، کورتو پوخت بیدە بەدەستەوە..!
لەڕاستیدا فەلسەفەی سروشتی لێدەرچێت ، کە واتای مرۆڤگەراییە ، هەموو بیرو فەلسەفەکانی تر بڕوایان وایە.. مرۆڤ بێهودەیە..
بەڵام ئاینەکانیش قسەی گەوەریان هەیە لەسەر هاتنی مرۆڤ ..
بەتایبەت .. ئیسلام و یەهودی و مەسیحیەکان ..
ئاینەکانی تری وەك زەردەشتی و لاوتستۆی و بوزا و کۆنفۆشیۆسی ، هیندۆسی و بهرامی و میترای و ..هتد لای ئەوانیش لە زوهدو ژیانێکی ناواقعیدایە، مرۆڤ..
من لێرەدا باسی ئیسلام دەکەم .. چونکە ووتەم لەسەر مرۆڤی وەرگری ئیسلامە واتا موسڵمان..
کەواتە موسڵمان کاری چیە بۆجی هاتووە ئایا موخەیەرە یان موسیرە واتا ئەمری پێکراوە یان ئازادە ..؟
مادام هەردوووکیان هەیە ، کەواتا مرۆڤ لەهەردوو بەشەکە پێك هاتووە..
نمونە
ئەگەر کەسێك بڵێ چایی دەخۆیت یان قاوە ؟ کەواتە هەردووکیان بوونیان هەیە بۆیە ئیختیارت ئەداتێ..
ئەم نمونەیە باشترین روونکەروەی ئەو بابەتەیە کە بەدرێژایی دەساڵی ڕابوردوو من ئەم پرسیارەم لێکراوە..
بەواتایی ئەوەی ئەو ڕەگەزەی کە مرۆڤە و پێکهاتەی نێرو مێیە خوای گەورە هەندێك کاری پێبەخشیوە کە ئەمر پێکراوە، هەندێك کاری پێبەخشیوە کە موخەیەروە ئازادە..
چین ئەوانەی کە موسیرەو دەبێت بێت و مرۆڤ ئازاد نیە تێیدا ..؟
گومانی تێدا نیە زۆرە ، بەڵام چەند نمونەیەکی باس دەکەم و، بەشەکانی تر لە مێشكو بیری خۆتدا دوای بە ئاسانی دەتوانی تاوتوێی پێبکەیت ، ئیتر لەمەودواوە دەزانیت لە چیدا دەسەڵاتت ننیە ..
-لە کوێدا لە دایك دەبیت، لە کوێدا دەمریت ، خەڵکی کوێت ئایا کوردی عەرەبی فارسی یان کوڕی کێت، ئایا نێری یان مێ.. ئەمانە هیچی لەدەست و هەڵبژاردنی مرۆڤدا نیە ..
- برسێتی ، تینویێتی ، ئازار ، حەزی شەهوت بەهەموو جۆەکانی لیکێکەوە تا شەهوتی تۆو..
لێرەدا کە دێمە سەر باسی ئازاد بوون .. حیکمەت و فەلەسەفەی پارسەنگی دەردەکەوێت لەناو هەردوو چەمکەکەدا ..
کەمادام برسێتی مرۆڤ بەدەست خۆی نیە و ، هەر برسی دەبێت ، کەواتە تۆ ئازادی چی دەخۆیت ، حەڵاڵ و موباح وەك گۆشتی مریشك و مەڕو ..هتد ، یان حەرام .. وەك بەراز و مردارەو بووەکان ...
کە تینووت بوو لەدەسەڵاتت دا نیە ، بەڵام ئازادی چی دەخۆیت ، ئاو ، ماستاو ، شەربەت ..هتد ئەوەی کە حەڵاڵە ، حەرامەکان .. وویسکی ، جن ، عارەق، ڤۆدگا .. ئازادی
شەهوەتی حەز بە ئافرەت دەکەیت یان پێچەوانەوە ، لەدەستتدا نیە ئەم حەزە ، و حەزێکە چێنراوی خواداییە، بەڵام ئازادی بە زیناو کاری خراپە ونێربازی تێری شەهوەت دەکەیت ، یان هاوسەرگیری دەکەیت و خێزان پێك دێنیت، لەمەیاندا ئازادی..
مردن ، بەدەست تۆ نیە ، بەڵام دەتوانیت مردنەکەت هەڵبژێریت لە پێناوی کێدابێت لەمەیاندا ئازادیت ..
کەواتە .. وەڵامی ئەو پرسیارەیە ئایا خالق پرس بە مەخلوق دەکات ، بۆ دروستکردنی ..
وەڵامەکە بە دوو بیردۆزی مەعریفی گریمان وەڵام ئەدەمەوە ..وَلِلّهِ الْمَثَلُ الأَعْلَىَ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ
گریمانی یەکەم - ئەگەر لە ئەدیسۆن بپرسی تۆ کارەبەت دروست کردوە ، بۆ پێداویستی مرۆڤە ، ئەی پرست بەکارەبا کرد کە دروستی دەکەیت ؟
گریمانی دووەم- ئەگەر بە کارەبا بڵێت جەنابی کاک کارەبا ، ئایا ئەدیسۆن دەناسیت؟
بە هەردوو گریمانکە وەڵامی سێیهممان دەست دەکەوێت بە گریمان و دەیکەینە مەعریفە ..
ئەدیسۆن پێویستی نیە پرس بەکارەبا بکات چونکە ئەدیسۆن داهێنەری کارەباییە، پاشان کارەباش بەهیچ شێوەیەك ئەدیسۆن ناناسێت، ئەگەر دەست بداتە سەرد و گەرمی کەرەبا دڵنیام کە کاربەکە بارگاوی دەکاتو دەیکوژێت ئەگەر فریای خۆی نەکەوێێت،..
کەواتە ، خالق پرس بە موخلوق ناکات ، پاشان مەخلوق وەك ئەوەی کە پێویستە خالق ناناسێت،، ئێ کەواتە ئەو مەخلوقە کە خالقەکەی نانسێت ، دەبێت خۆی پێبناسێنێت..
لێرەدا خوای پەروەردگار ئەو خودایە - واتا خودی خۆی هەموو شتێك دەبەخشێت ناوی خودا لە بەخشینی خۆیەوە هاتوە کە خودی خۆی بەخشیندەیەو بەدیهێنەرە، نەك لە کاتی دروستکردنیدا پرس بە مەخلق بکات ، ئەگەر خوای پەروەردگار خۆی بە مەخلوق نەناسنێت ، هیچ ڕێگایەك نیە تۆ خوا بناسیت..