ڕیبا و  بەدیلەکانی له ئیسلامدا،
23/08/2013 نوسەر: bzavpress

ڕیبا و بەدیلەکانی له ئیسلامدا،


(الرّبا وبدائله في الإسلام ) !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
 
ئاماده کردنی
رغداء محمد أديب زيدان
به سه رپه رشتی  الدكتور علي دحروج
وه رگێڕانی له زمانی عه ره بیه وه: لقمان امین

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پێشەکی وەرگێڕ:
کاتێك کە ئەم بابەتەم بینی بەڕاستی تەزوەیەك بەڵەشمداهات، بیرێکم کردەوە کە گومانی ئەوەمبرد بەهۆی ئەو حوکومەت و دەسەڵاتەکانی جیهانەوە زۆرینەی موسڵمانان توشی [ربا] سوو خواردن هاتون، زۆرێکیش لەوخەڵکە بەنەزانین تێکەوتون، پاش بیرکردنەوەیەکی خێرا و کوتوپڕی لەناخەوە، بڕیارمدا کە ئەم بابەتە بەسودە وەربگێڕم بۆ زمانی کوردی پاراو، چونکە بەڕاستی میللەتەکەی ئێمە لەم بوارانەدا کەم دەستن و بەهۆی نەهامەتی ونەدارایی وزوڵم وزۆری زۆردارانەوە بوارێکی باش نەڕەخساوە تاوەکو خەڵکەکەمان بەباشی فێری خوێندەواریبێت و بتوانێت لە زمانێکیترەوە زانیارێکان بەدەست بهێنێت وسودو قازانجی خۆی لێوەربگرێت، یاخود خۆی لە زەرەرو زیانەکانی ژیان بپارێزێت.
ئەم بابەتە بەسودە هەموو تاکێکی موسڵمان پۆێویستی پێه، و دەبێت هەوڵی وکۆششی بۆ بکەین کە لەم بوارەدا تێبگەین، چونکە مامەڵەی ژیانمان وبژێوی ژیانمان کەوتۆتە نێوان بەردەشتی یاسای سووەوە، کە کەم کەس هەیە پارێزراوبوبێت لەو مەترسیە، بەهیوای سودلێوەرگرتن دەستمانکرد بە وەرگێڕانی، پشتیوان بەخوای تاك وتەنها و بەهیوای ئەوەی کە خوای گەورە لێمان وەربگرێت و بیکات بەخێروچاکە بۆمان لە ڕۆژی قیامەتدا .
پێشکەشی دەکەم بخانەوادەی خۆم لە هەموو کەس وکارم وهاوسەرەکەم برایانی موسڵمان وخزم ودۆست وناسیارێك کە ڕێگای ئیسلامەتی هەڵبژاردبێت و هەوڵو کۆششی بۆ بەجێهێنانی دین وشەرعی خوای گەورەیە .

والسلام

لقمان امین

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


بسم الله الرّحمن الرّحيم
پێشه کی :
الحمد لله ربّ العالمين, والصّلاة والسّلام على سيّد المرسلين محمّد بن عبد الله, وعلى آله وصحبه أجمعين, أمّا بعد:
بابه تی ( ربا ) سوو بابه تێکی گرنگه له ژیانماندا ، مامه ڵه کردنی سوو بوهته شتێکی گشتی و تایبه تمه ندیه ك له بواری ئابوریدا له م سه رده مه دا به بیانوی پێشکه وتنی بواری ئابوریه که به ده ست ناهێنرێت ته نها به ڕێگای سووکردنه وه له مامه ڵه کردندا نه بێت .
ووڵاته موسڵمانه کانیش به هه مان شێوه وه کو ئومه ته کانیتر هه مان ڕێگایان گردۆته به ر ، مامه ڵه کردن به سوو بوهبه کارێکی ڕۆژانه و ئاسایی ، چونکه ئوممه تێکی لاوازو بێتوانن وچاولێکه رێکی کوێرانه ن، له کاتێکدا که ئاشکراوڕوونه و هه موو خه ڵکیش ده زانن ودانیپێدا ده نێن که سوو له ئیسلامدا حه رامه .
هه وڵی ته واومداوه له م لێکۆڵینه وه یه دا بیخه مه ڕوو که سوو هۆکاروهاوکار نیه بۆ پێشکه وتنی بواری ئابوری ، به ڵکو به پێچه وانه وه که هۆکارو فاکته ری سه ره کیه بۆ قه یرانی ئابوری ، هه روه ها هۆکاری سه ره کیه بۆ پارچه کردن ودووبه ره کی و پۆلێنکردنی ئوممه ت بۆ چینی ده وڵه مه ندو هه ژاری و خزمه تی کۆمه ڵێکی که م ده کات که هه موو هه وڵ وئامانجێکیان کۆکردنه وه ی پاره وپوڵه، و له لایه کیتره وه که ئه و کۆمه ڵه ش سودو قازانجیان کاتیه چونکه گرفتی ئابوری ده یانگرێته وه هه رکاتیك بێت یان هه رچۆنێك بێت .

له کاتی گه ڕان و لێکۆڵینه وه که مدا کیتاب ونوسراوێکی زۆرم بینیه وه له نوسینی نوسه ره کۆنه کان وتازه کاندا و ئه مه ش ئه وه ده گه یه نێت که بابه تێکی گرنگه و جێگای تێڕمانی   
زاناو نوسه ری زۆربووه و کتێبخانه ی ئیسلامی زه خیره یه کی زۆری له م بابه ته له خۆی گرتوه و ئه وه ش به هۆی ئه وه ی که په یوه ندیه کی تایبه ت وگرنگی هه یه به ژیانیمانه وه و به دینه که مانه وه، ئه وه ی که من کردومه ته نها کۆکردنه وه ی بابه ت وباسه کانه و ڕێکخستنی بوه.
زۆرینه ی باسه که مان له دووکیتابی سه رده میانه دا سودمان لێوه رگرتوه، چونکه زۆرینه ی کیتاب ونوسراوه کۆنه کان زیاتر پێناسه ی (ربا) سووه و دیاریکردنی جۆره کانی وپۆلێنکردنیانه، به ڵام له و دووکیتابه سه رده میانه دا زیاتر شیکراوه ته وه و ناساندویانه چونکه سوو زیاتر له سه ردامانی تازه دا گه شه ی زیاتر سه ندوه و بڵاوبۆته وه و مامه ڵه ی پێده کرێت .

نوسه ره تازه کانیش هۆشداری ئه وه یانداوه و وڵامی ئه وه یانداوهته وه که بانگه شه ی ئه وه ده که ن که موسڵمانان ئه گه ر مامه ڵه به سوو نه که ن ئه وا سه رناکه ون به پله کانی شارستانێتیدا .
هه روه کو هه ندێك له وانه ی که په رۆشی بیروبۆچونی ڕۆژئاوان و هه ندێك له موسڵمانان که سه رقاڵی ئه وه ن چۆن ڕۆژئاواکان ئابوریان گه وره بوه و گه شه یکردوه ئه مانیش به هه مان ڕێچکه دا ده یانه وێت ملی ڕێبگرن .
ئه م لێکۆڵینه وه یه م پێکه اتوه له پێشه کیه ك ودرێژه یه ك بۆ باسی گرنگی ئابوری له ژیانی گه له کاندا ، وبۆچی جیهان له مامه ڵه کردندا پشت ده به ستن به سوو ( ربا ) .
پاشان دووبه ش و هه رنه شێکیان له سێ به دواداچون پێكهاتوه: که به شی یه که م که دامناوه به سێ لێکۆڵینه وه:  
1- یه که م : ( ربا ) سووم ناساندوه له ڕووی زمانه وانیه وه و له ڕووی شه رعیه وه له لای ئابوریوان چۆن ده ناسرێت و ئه وه شم ڕوونکردۆته وه که بیانوی چی ده هێننه وه بۆ ئه و سود وقازانجه ی که به ده ستی ده هێنن .
دووم :  له سه ر ئه وه دواوم که( ربا ) سوو چی حوکمێکی هه یه له ئیسلام و له ئاینه ئاسمانیه کانی پێش ئیسلام .
3- وهۆکاری حه رامکردنی و تێڕوانینی ئابوریوان و قوتابخانه ئابوریه کان بۆ سوو ، ووڵامی دروست له ئیسلامدا که چۆن ئه و بیانوانه ی که هێناویانه ته وه بۆ ئه و سودوقازانجه ی که له سووکردندا به ده ستی ده هێنن .
پاشان چومه ته سه ر لێکۆڵینه وه ی دووه م که له سێ به دواداچون پێكهاتوه :

1- یه که میان : باس له سیاسه تی ئابوری ئیسلامی ده کات ، وگرنگترین خاڵه کانی که چه ختی له سه رده کاته وه.
2- دووه میان :  باس له زه کات ده کات که یه کێك له هه ره خاڵه گرنگه کانی ئابوری ئیسلامیه، پێناسه یمانکردوه و حیکمه ته که یمان دیاریکردوه و ڕونکردۆته وه بۆچی زه کات دیاریکراوه له ئیسلامدا و ئه و ڕوح وهه ست ومه به سته چی یه که لێره دا مه به سته.
سێ یه میان : باسی سودوقازانجی زه کات و گه ڕانه وه ی بۆ باش بونی باری ئابوریه و هه ڵسه نگاندنێك له نێوان (ربا) سوو زه کات دا .
هه روه ها هه وڵمداوه که ووڵامی ئه و پرسیاره بده مه وه که ده لێت : ئایه موسڵمانان ده شێت مامه ڵه به سووبکه ن به بیانوی ئه وه ی که ئابوری جیهان پشت به سوو ده به ستن ؟
له کۆتایشدا باسم له وه کردوه که گرنگترین ده رئه نجامی لێکۆڵینه وه که م چیبوو .

له گرنگترین کیتابه کانیش که لێکۆڵینه وه که م له سه ری ئه نجامداوه کیتابی ( اقتصادنا ) نوسینی محمد باقر الصدر ، هه روه ها کیتابی ( المعاملات المصرفیة والربویة وعلاجها في الاسلام ) نوسینی دکتۆر نورالدین عتر ، و کیتابی ( السیاسة المالیة في الاسلام ) نوسینی عبد الکریم الخطیب ، وکیتابی ( بحوث في نظام الاسلام ) نوسینی مصطفی البغا ، و زۆر کیتابیتر و خولی خوێندن .
له کۆتایدا له خوا داواکارم که سه رکه وتومان بکات و ڕێنمایمان بکات بۆ ڕێگای ڕاست و دۆزینه وه ی ڕاستی { وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ } (هود: من الآية88) ]

رغداء زيدان
الرّحيبة / 20 / 11 / 1420 هـ
24 / 2 / 2000م
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سه ره تا
گرنگی ئابوری له ژیانی گه له کاندا :

ئابوری له زانستی تازه دا ئه وه یه: به ڕێوه بردنی کاروباری پاره وماڵ به به دی هێنانی و زیادکردنی داهاته کان   .
یان خوێندنه وه ی زانستی ڕواڵه تی په یوه سته کانه به گه شه کردنی ئابوری  
ئاشکراوڕوونه له لای هه موان که پێشکه وتنی گه لان و گه شه کردنیان به شێوه یه کی زۆر په یوه سته به گه شه ی ئابورییه وه، چون به ده نگ پێویستی خه ڵکی یه وه و هاوکاریکردنی پرۆژه داهێنراوه کان و ئه و لێکۆڵینه وانه ی که هاوکاریه بۆ بنیاتنانی شارستانیه ت، ئه مانه هه مووی پێویستی به داهاتی پارهیه بۆ به ڕێوه بردنی پێسخستنی ئه م جۆره کارانه.

ئیمڕۆش ده وڵه ت به توانایه به ئه ندازه یه ك له و داهاتانه ی که به ده ستدێن و توانایه کی ئابوری گه وره ی هه یه، هه ربۆیه که گرنگیدان به پاره په یداکردن جێگای بایه خدانی هه موو که سێكه، هه ربۆیه هاوکێشه که بۆته: به هێزی ئابوری دسه ڵاتی گشتی + مانه وه ی شارستانێتی و په ره سه ندنی .
ئاینی ئیسلامیش گرنگی به م شته داوه هه روه کو گرنگی داوه به هه موو بواره کانی ژیان ، گرنگیداوه به پاره و به ده سته ێنانی و زیادکردنی و وه به رهێنانی ومانه وه ی ئه و پاره وماڵه له دوو ڕووه وه به ئه رێنی ونه رێی (اجابي وسلبي) ، ماڵ وسه روه تی داناوه به ئه مانه تێکی گه وره له لای ئه وکه سه ی که ده که وێته ده ستی یه وه و خۆی به خاوه نی ده ز انێت ، ئه رکی ئه وه شی داوه به سه ریدا که بیپارێزێت و گه شه ی پێبکات وزیادی بکات هه روه کو ئه رکی ئه وه شی خستۆته ئه ستۆی مرۆڤ که هه وڵی بۆبدات وبه ده ستی بهێنێت   و ئه مه ش ته نها دانپیادانانی ئیسلامه به گرنگی ئابوری ، هاندانێکه بۆ موسڵمانان که بیانگه یه نێته جێگا ومه کانه تی باشی خۆیان له نێوان گه لاندا ، ئه وجا هێزو توانای خۆیان ده بێت وئازادی خۆیان ده ست ده که وێت ، ئه وجا پارێزراوده بن له وه ی که ملکه چی یاسا ده ستکرده کانی ڕۆژئاوابن که زۆر داهێنانی هێناوه ته ناو موسڵمانان و مامه ڵه ی پێده که ن و که وتونه ته ناو سوو زۆرشتی حه رامه وه که له سه رموسڵمانان حه رامه له م سه رده مه دا ، که جێگای داخه، ئه وه ش به هۆی لاوازییانه وه و دواکه وتنیانه وه یه.
2- ئابوری جیهانی تازه و سه رده میانه و دامه زراندنی له سه ر (ربا) سوو ، چۆن ؟ ، بۆچی ؟
هه وڵدانی مرۆڤ بۆ به ده ستهێنانی پاره هه موو ڕێگاکانیان دۆزیوه ته وه، ( ڕێگا شه رعیه کان وڕێگا ناشه رعی ونادروسته کان ) ته نها هه وڵیان بۆ کۆکردنه وه و زیادکردنی پاره و ماڵه، هێزو ده سه ڵات به ده ست ده وڵه مه نده وه یه ده ستیان به سه ر هه موو شتێکداگرتووه، خۆشه ویستی پاره وماڵ خواستێکه له دڵ وده رونی هه موو مرۆڤـێـکـدا هه ربۆیه مرۆڤه کان فرت وفێڵ بۆ ده دۆزنه وه و فێڵی تیاده که ن ، و به ڵگه و بیانوی بۆ ده دۆزنه وه و هه رکاتێك ڕێگرێکیان هه بێت له ڕێگای کۆکردنه وه ی پاره و ماڵ وبیانوی بۆ دروست ده که ن .
(ربا) سوو ئاسانترین وپارێزراوترین ڕێگایه بۆ به ده ستهێنانی پاره و زیادکردنی ،به ڵام ئه وه ی که جێگای سه رنجه حه رامبونی (ربا) سوو له هه موو ئاینه ئاسمانێه کاندا بووه به ڕێگرێکی گه وره له به رده م کۆکردنه وه ی پاره و  به ده ستهێنانی .
[ ووڵاته خاچ په رسته کان ( صلیبي )، ئه وانه ی که ئاینیان به ناو مه سیحی یه مانه وه له سه رئه وه ی که زیاده ورگرتن له پاره دا حه رامه و جه ختیان له سه ری ده کرده وه تا کۆتایی سه ده ی 13 سیانزه ، پاشان چینێکی ئابوری په یدابوو تیایانداو که وتنه ژێر کاریگه ری ئه وانه وه و شوێنکه وتوانی که نیسه که م بۆوه و گۆڕه پانی زیاده وه رگردن فراون بوو له مامه ڵه کردنیاندا زیاده یان وه رده گرد وکه مه که مه زیادیکردو گه شه ی سه ند ]  .

به رژه وه ندی و به رژه وه ندی بازرگانه کان به تایبه تی هۆکارێکی سه ره کی بوون بۆ گه شه کردنی سوو ، جۆئاڵنر ده ڵێت [ پایاوه بازرگانه کانمان و سه رمایه داره کان ڕێگایان وێڵکرد به دوای کۆکردنه وه ی پاره وماڵ که وتن ، له کاتێکدا که پاره وماڵ ده بێت هۆکارێكبێت بۆ به سه ربردنی ژیانێکی باش ، نه بێته ئامانجێك له خۆیدا ، تاوه کو ئامانجه که یان له بیرکردو گردبونه وه و کۆکردنه وه یان ته نها بوو به خۆهه ڵواسینێك به هۆکاره که وه]  
ڕاپه ڕینی پیشه سازی که له ڕۆژئاوادا ده رکه وت ، ئه و پرۆژه کارانه ش بێگومان پێویسستیان به پاره ی زۆرهه بوو بۆ ئاماده کردنیان وبه ڕێوه بردنیان ، و نه مانی هاوکاریکردن وکۆمه كکردنی یه کتری وڕه حم وبه زه یی نه ما له کۆمه لگای ڕۆژئاوادا و سودوقازانجی تاکه که سی پێشخراو قازانجی تاکه که سی به پیرۆزدانرا ، ئه م هۆکارانه وایکرد مامه ڵه کردنیان به سوو (ربا) له وکۆمه ڵگایانه دا بوو به کارێکی پێویست ، تاوه کو کرا به ده ستور له ناخی هه موو تاکه که سێکی ڕۆژئاوادا ، ئه مڕۆ نزیکه له به رده م و ته ماحی تاکه که سی بۆ گه جیشتن به ئامانجی جیهانی ، و پێڕبازی سه رمایه داری که ده ستیان گردوه به سه ر شته به کارهاتوه کان ، له وه شزیاتر که خانه ی پاره و سه رمایه داری وایلێه اتوه که هه ڵسوکه وتی سیاسه تی ووڵاتانی ڕۆژئاوا هه ڵده سوڕێنن و ده یخه نه خزمه تی به رژه وه ندی سه رمایه داری .   
هه ربه وشێوه یه ورده ورده و که مه که مه ده نگی حه ڵاڵکردنی سوو (ربا) به رزبۆوه و تاوه کو مامه ڵه کردن به سوو گه شه یکردو بوو به کارێکی گشتی ، سه رهه ڵدانی بانکی پاره یه که م جار له لایه ن جوله که وه بوو که ناسراون به وه ی که پاره یان خۆشده وێت ، یه که م بانك بانکی بوندقیه بوو ( بانك البندقیة) له ساڵی 1157 زاینی ، پاشان بانکی وه دائعی به رشه لۆنه دروستبوو ( بانك الودائع البرشلونة ) لهساڵی 1401 زاینی   

له گه ڵ پێشکه وتنی پیشه سازی و ڕاپه ڕینی زانستی که هه موو ڕۆژئاوای گرته وه له سه ده ی نۆزده دا که سیسته می ئیشوکاری پیشه سازی به رفراونکرد و جوڵه ی پاره گۆڕینه وه ی چالاكکرد بانکه کانی زیادکردو پێشکه وتن و هێزی گه وره ی  پاره ی ده رخست و چه قی پاره که وته ده ستی بانکه کانه وهو ئاشکراترینیان وبه ناوبانگترینیان جووله که بوون که ده سه ڵاتیان به سه رجیهاندا سه پاند .
هێزی بانکه کان خۆیان گواسته وه بۆ ووڵات وخاكی موسڵمانان و له سه رده ستی داگیرکه ران که مامه ڵه کردنیان به شێوه ی مامه ڵه کردنیانبوو له گه ڵ ووڵاتانی ڕۆژئاوادا ، خۆپه رستی یه که ی و خۆویستیه کانیان گواسته وه بۆمان و ئێمه ش به کوێرانه و به نه زانانه لێیانمان وه رگرد وه کو ده ڵێن ( به پێخاوسی که وتینه ناو ده شتی پڕخاری ئه وانه وه) یه که م بانکی ئاڵۆگۆڕکردنی پاره له ووڵاتی میسردا کرایه وه له ساڵی 1898زاینی ئه وه ش که بانکی ئه هلی میسری بوو( بانك الأهلي المصری ) .    
چالاکی پیشه سازی و پێویستی پرۆژه کان پێویستیان به پاره هه یه و ئاوڕدانه وه و ته ماشاکردنی ڕۆژئاوایی سه رمایه داری و مادیی واده کات له مرۆڤ که جموجوڵ وهه وڵدانیان به هەژێنێت ئه گه رچی جموجوڵ وهه وڵدانیان خاڵیشبێت له هه موو ڕه وشتێکی ئاینی وڕه وشتی مرۆڤایه تی ته نها پاره وپوڵ په یدابکه ن به هه ر شێوازێكبێت ، و نه مانی هه ست وسۆزی هاوکاریکردن وبه زه یی له نێوان تاکه که سه کاندا له ناوکۆمه ڵگای ڕۆژئاوادا ئه م شتانه هه مووی بون به فشار له سه ر که نیسه و هۆکاری سه ره کی یاساوده ستوری سوو کردن وحه ڵاڵکردنی وئاسایی کردنی وئاسانکردنی ، هه ربۆیه که لێکدانه وه و شیکردنه وه ی جۆراوجۆری بۆ ده کرێت وبیانوی به تاڵی بۆ ده دۆزنه وه و ، دونیا وایلێهاته که گۆرانی به باڵای سووکردندا هه ڵده ده ن و به بیانوی پێشکه وتن و پێشکه وتنی ئابوری  ، و بێه ێزه کان به رده وام شوێنکه وته ی ده سه ڵاتداران وده وڵه مه ندانن و بانگه شی سووکردن ده که ن به بیانوی ئه وه ی که به ڵکو دوانه که وین وفریابکه وین و شارستانیه تمان پێشبخه ین وئابوریمان به هێزبکه ین و له گه لان وجیهان دوانه که وین .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
 
به شی یه که م :

به دواچونی یه که م :
1- پێناسه ی سوو ( ربا ) له زمانه وانیداو له شه رعیشدا .
2- پێناسه ی سوو له ئابوریدا و چون ئابوریوانان سوویان به رزکرده وه.
به دواچونی دووه م :

1- حوکمی سوو له ئاینی ئیسلامدا وله ئاینه ئاسمانیه کانی پێش ئیسلام .
 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به دواچونی سێ یه م :

1- مه ترسی سوو ، هۆکاره کانی حه رامبونی .
2- تێڕوانینی ئابوریوانان له سوو .
3- ووڵامدانه وه ی بیانوه کانی ئابوریوانان بۆمامه ڵه کردن به سوو .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به دواداچونی یه که م :
پێناسه ی سوو له زمانه وانیدا وله شه رعدا و جۆره کانی :
(الربا) سوو له زمانه وانیدا : زیادکردن و گه شه کردن ، هه روه کو له قورئاندا هاتوه که ده فه رموێت { وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ }  هه روه ها له وه ش وه رگردنی سووی حه رامه  .

له شه رعیشدا : حه نبه لیه کان به وه پێناسه یانکردوه زیاده وه رگردن له شته تایبه تیه کاندا   .
شافعیه کان به وه ناساندویانه: [عقد على عوض مخصوص غير معلوم التّماثل في معيار الشّرع, حالة العقد أو مع تأخير في البدلين أو أحدهما] په یمان به ستنه له سه ر قه ربووی تایبه تی نه ناسراوی هاوشێوه له پێوانه ی شه رعدا ، لهکاتێکدا که په یماندرا و له کاتیخۆی دواکه وت له هه رلایه ن یان لایه کیان   مه به ستیش له قه ربووی تایبه ت پاره ی سووه، مه به ستیش له نه ناسراوی هاوشێوه ئه وه یه که لایه نێکیان زیاده ی به سه ر ئه وه یتریاندا هه بێت و نه زانراوبێت و یه کسانیش له به رامبه ریدا ، وه پێوانه ی شه رع مه به ست له ته رازوو هاوسه نگیه هه روه ها ئه مانه شیان په یوه ستکردوه به حاڵه تی په یماننامه که وه ئه گه ر هه ردوولا به هاوبه شی له بری ئه و شته ی که دانراوه ئاگاداربن له په یمانه که دا .  
حه نه فی مه زهه به کان به وه ناساندویانه که: [الفضل المستحقّ لأحد المتعاقدين في المعاوضة, الخالي عن عوض شُرط فيه ]    زیاده شایسته ی که سێکیانه له گرێبه سته که دا به قه ره بروکردنه وه، به تاڵبێت له هه موو مه رج دانانێك .
 به مانایه کیتر زیاده یه ك بۆ یه کێك له و دوولایه نه ی که گرێبه ستیانکردوه، ناشبێته به خشین چونکه ئه وه قه ربروکردنه وه ش نیه، ئه م زیاده یه ش لێره دا هیچ شتێك به رامبه ری دانانرێت بۆیه ده بێت به(ربا) سوو   .

مالیکی مه زهه به کان پێناسه یانکردوه به: [الزّيادة في العدد أو الوزن, محققة أو متوهّمة, والتّأخير ] زیاده یه ك له ژماره و پێوانه دا ، به دی بێت یان ته نها خه یاڵ وقسه بێت و دواشبکه وێت  .
له لای ئه وان زیاده که ته نها ده چێته( نسیة ) ئه وه ی که بڵێ ئه م شته ت پێده فرۆشم به دینارێك و به قه رز به دوو دینار ، ده بێته(ربا) سوو به جارێك له دوولاوه ، یه که میان زیاده و دووه میان ( نسیئة ) به پاره یه کی زیاتر به ڵام به قه رز .   

(ربا) سوو چه ند جۆرێکی هه یه له شه رعـدا .

1- (رباالفضل) سووی زیاده: ئه وه ش فرۆشتنی شتێکه به سوو به شتێکی وه کو خۆی که لایه کیان سه رباقی ئه وه تربداته وه.
2- (ربا النساء) به نه ساء ده خوێنرێته وه، ئه وه یه که ماڵ یان شتیکی سوودار به شتێکی سووداریتر بفرۆشرێت ، که پاساوه که ی ناونه به ن وبیشارنه وه تاماوه یه ك .
3- (ربا اليد عند الشّافعيّة ) مه به ست له وه یه که یه کێك له هه ردوولایه نه که ئه و مه جلیسه به جێبهێڵێت که مامه ڵه یان تیاداکردوه پێش ئه وه ی که پاره ی شت فرۆشتنه که وه ربگیرێت، ئه وه ده گه یه نێت که ماڵێك بفرۆشرێت به ماڵێکیتر که هه مان پاساوی سووی تیابێت به بێ ئه وه ی که مه رجێك دابنات له و ماوه یه دا به هه مان گرێبه ست ، به ڵام که له کاته دیاریکراوه که دوابکه وێت که مایه ی ماڵه که وه ربگیرێت و هه رکامیانبێت یان لایه نێکیان ، له و مه جلسه دا که گرێبه سته که ده که ن  .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



پێناسه ی (ربا) سوو له ڕووی ئابوریه وه، چۆن ئابوریوانان پاساوی بۆ دروست ده که ن :

(ربا) سوو له ئابوری سه رمایه داریدا ، ووشه ی قازانج به کاردێنن ، به مانای : ئه و سودو قازانجه ی که قه رزده ر له قه رز وه رگری وه ررگرێت له به رامبه ری ئه وه ی که پاره و ماڵی به کارهێناوه، یاخود ئه وه یه که قه رزده ر قازانجێك له قه رزوه گر وه رده گرێت به بیانوی ئه وه ی که پاره وماڵه که ی ده خاته مه ترسیه وه یان ده یخاته کاره وه، یان به رامبه ر ئه وه ی که هه وڵێکیداوه به هۆی ئه وه ی که قه رزی پێداوه.

تێڕوانینی زۆریش هه یه که شیکاری دیاریکردنی ئه و سودو قازانجه ده کات ، له وانه ش ده رئه نجامی هێزی خوازیاره و پاره ش بڵاوده کرێته وه له بازاڕدا   به مانای نرخی ئه وه ی که پێوه ری نێوان ئه و کاته ی که هه ردولا به باشی داده نێن ، دانانی کاتی باش بۆ ئه و که سه یه که ماڵه که ده دات .
ئابوریوانان ده ڵێن ئه و سودوقازانجه له بری ئه وه یه که که سێك پاره که ی خۆی ده دات به که سێکیتر به قه رز و مه ترسی ئه وه ی هه یه که ئه وپاره یه نه گه ڕێنێته وه، ئه وپاره یه ده خاته مه ترسیه وه بۆیه ئه و سودوقازانجه وه رده گیرێت له بری ئه و مه ترسیه یه.

هه روه ها ده ڵێن وبیانوی ئه وه ده هێننه وه که قه ره برویه که بۆ ئه وه ی که خاوه ن پاره و قه رزده ر ماوه یه کی زۆر ده وه ستێت له سه ر ئه وه ی که پاره که ی ده دات به که سی قه رزوه رگر و هیچ سودێکی بۆنابێت ،دیاری وبه خشینێکه بۆئه وه ی ئه و ماوه زۆره چاوه ڕان ده بێت و پاره که ی لای که سی دووه م ده مێنێته وه.

هه روه ها وتویانه سوو (ربا) مافی قه رده ره که قه رزه که ی داوه به و که سه ی قه رزه که ی وه رگردوه چونکه ئه و سودوقازانجی خۆی لێوه رده گرێت و ئه میش ده بێت سودوقازانجێکی لێوه ربگرێت .

هه روه ها ده سته واژه یه کیتریان هه یه و ده ڵێن : ئه و سودوقازانجه بۆ ئه وه یه که جیاوازی نێوان مایه یی ئه و شتومه که یه که ده فرۆشرێت له کاتی ئێستاداو و دوایش که ماوه یه کی زۆری به سه رده چێت و تاخیر ده بێت .

له هه مان کاتدا ده ڵێن : سودوقازانجی ئه وپاره یه یه که پاره که ی به کارده هێنن و کرێی ئه و پاره و ماڵه یه که به کارده هێنرێت و قازانجی لێوه رده گرن   .
له م چه ند په ڕه یه ی داهاتودا هه وڵده ده ین ئه وه بخه ینه ڕوو که ئیسلام تێڕوانینی بۆئه م بیانوو پاساوانه چۆنه.

به دواچونی دووه م :
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

1-حوکمی (ربا) سوو له ئیسلامداو له ئاینه ئاسمانیه کانیتریشدا :

بێگومان خوای گه وره هه رچی شتی باش هه یه له سه رزوی بۆمانی حه ڵاڵ کردوه { يَسْأَلونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ }  واتا : پرسیارت لێده که ن که چی بۆیان حه ڵاڵکراوه، بڵێ هه موو شتێکی باشتان بۆ حه ڵاڵکراوه؛ والله أعلم .

هه روه ها خوای گه ور ه ده فه رموێت :{ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ }  واتا: هه رچی باشه کانه بۆیان حه ڵاڵکراوه و هه رچی خراپ وپیسه کانه لێیان حه رامکراوه، والله أعلم .

که واته خوای گه وره ویستی بۆ ئێمه ژیانه له سر زه وی و هه موو شتێك پێویستیمان پێی هه بێت بۆمانی به دی هێناوه و تاوه کو له ژیاندا به خۆشی گوزه ران به رینه سه ر تاوه کو ڕه زامه ندی خوای گه وره به ده ست به ێنین و ژیانی ئه ودونیاشمان له به هه شت به رینه سه ر ، هه رله به رئه وه شه که(ربا) سوو حه رامکراوه و له هه موو شه ریعه ته کاندا ، تاوه کو ده ڵێن (ربا) سوو له گه ڵ زیناکردن له هه موو شه ریعه ته کاندا حه رامکراوه و هیچ شه ریعه تێك ئه م دوو تاوانه گه وره یه یان به حه ڵاڵ دانه ناوه چونکه مه ترسی گه وره ی هه یه بۆسه ر ژیانی مرۆڤایه تی له دونیادا و خۆشبه ختی ناهێڵن .  

له ئاینی یه هودیه تدا هاتوه که سووکردن حه رامه،(الاصحاح الثاني والعشرون سفر الخروج )   له ڕاسته ی بیست ودوو سفری ده رچوندا هاتوه ( إن أقرضت فضّة لشعبي الفقير الّذي عندك فلا تكن له كالمرابي ولا تضعوا عليه الرّبا ) ئه گه ر زیوت به قه رزدا بۆ گه له فه قیره که م ئه وانه ی که له لاتن مه به رکه سێك بۆیان وه کو سووخۆره کان و سووی له سه ر دامه نه.

 (1).  ( وجاء أيضاً في سفر التّثنية الإصحاح الثّالث والعشرين ) هه روه ها له سفری مه دحکردندا هاتوه له ڕاستکراوه کانی بیست وسێ وده ڵێت : (لا تقرض أخاك بربا, ربا فضّة, أو ربا طعام, أو ربا شيء مما يقرض بالرّبا)   قه رز مه ده به براکه ت به سوو ، سووی زیوو یان سووی خوارن وخۆراك ، یاخود سووی هه رشتێك که سووی تێده کرێت .

له ئاینی خاچپه رسته کاندا ( مه سیحی ) سزای توندوتیژ دانراوه بۆ ئه وانه ی که مامه ڵه به سووده که ن له گه ڵ ئه وه شدا که فه رمانکراوه ئه وه ی سووی وه رگردبێت ده بێت بیگێڕێته وه و جگه له وه ش که ئه وه ی سووده کات وه کو ( مرتد ) هه ڵگه ڕاوه له دینه که ی  ده ژمێردرێت وئاماژه ی بۆ ده که ن و کاتێکیش که مرد وه کو مه راسیمی ئاینی خۆیان ناینێنه گۆڕ و ئه وانه شی که هاوکاریانکردوه له کاری سووکردندا .
قورئانیش ئه م ده قانه ی پشتڕاست کردۆته وه که سووکردن له ئاینی یه هودی ومه سیحیشدا حه رامبوه و ده فه رموێت :{ فَبِظُلْمٍ مِنَ الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ كَثِيراً * وَأَخْذِهِمُ الرِّبا وَقَدْ نُهُوا عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ مِنْهُمْ عَذَاباً أَلِيماً }   واتا : به هۆی گوناهباری وزوڵمکردنیان له نه فسی خۆیان زۆرشتی باشمان لێیان حه رامکرد که پێشی خۆیان بۆ میلله ته کانیتر حه ڵاڵبووه چونکه بێگوێی خواو پێغه مبه ره که یان ده کرد و هه رچه نده سه رپێچیانبکردایه خوای گه وره وه کو سزایه ك شتی لێیان حه رامده کرد ، هه روه ها سوویان وه رده گرد له کاتێکدا که فه رمانیان پێکرابوو مامه ڵه ی سوو نه که ن و ماڵی خه ڵکی به خۆڕایی نه خۆن به بێ هیچ مافێك و سزایه کی به ئێشوئازارمان ئاماده کردوه بۆ کافره کانیان ، والله تعالی اعلم   .

هه روه ها خوای گه وره ه ده فه رموێت { الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبا لا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبا فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ }   واتا : ئه وانه ی که سوو وه رده گرن کاتێك له قیامه تدا له گۆڕه که یاندا هه ڵده ستنه وه هه روه کو که سێك که جنی تێچوبێت و شێت بووبێت هه ڵده ستنه وه وئه وه ش له به رئه وه ی که ووتویانه فرۆشتن وسووکردن وه کویه کن وجیاوازیان له نێواندانیه بۆچی فرۆشتن حه ڵاڵه و سووکردن حه رامه، هه رکه سێك گوێبیست و گوێڕایه ڵی ئه وفه رمایشتانه ی خوای گه وره بێت و وازله سوکردن به ێنێت ئه وا هه رچی کردوه پێشتر ئه وه پاره وماڵه که ی بۆ خۆی و هیچ تاوانبارنابێت به ڵام پاش ئه وه ی که فه رمایشتی خوای گه وره دابه زیوه و گه یشتوه به خه ڵکی هه رچی پاره وماڵی سووکردنه حه رامده بێت و به ڵام ئه وه ی که پێش دابه زینی ئه و ئایه ته پیرۆزه کراوه ئه وا خوای گه وره به حه رامی دانه ناوه هه روه کو له( احکام القرءآن للجصاص ) دا هاتوه[ جزء الثاني ص 190[  


هه روه ها خوای گه وره ده فه رموێت : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ * فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُؤُوسُ أَمْوَالِكُمْ لا تَظْلِمُونَ وَلا تُظْلَمُونَ }   ئه ی ئه وانه ی که ئیمانتان هێناوه له خوا بترسن وازله سووکردن به ێنن ئه گه ر ئێوه به ڕاستی ئیمانتان هێناوه، ئه گه ر واز له سووکردن نه هێنن ئه وا بانگه شه ی شه ڕکردن ده که ن دژبه خوا و پێغه مبه ره که ی ئه گه ر تۆبه تانکرد ئه وا مایه ی پاره وماڵه کانیخۆتان حه ڵاڵتانه ئه وه ی که له پێش ئیسلامدا ئه نجامتان داوه زوڵمتان لێناکرێت وزوڵمیش مه که ن ، والله اعلم .
له ڕاڤه کردنی قورئانیشدا هاتوه که شه ڕو جه نگکردن دژ به خوا ئاگری دۆزه خه سزاکه ی و شه ڕوجه نگیش به رامبه ر به پێغه مبه ره که ی کوشتن وشمشێره.

هه روه ها له ڕاڤه کردنیدا هاتوه به مانای ئه وه ی که شه ڕکردن و جه نگکردن دژ به خوا پێغه مبه ره که ی وه کو نمونه یه ك وزیادترساندن هاتوه که ئه وه نده مه ترسیداره، مه به ست له شه ڕوجه نگی ته واو ودروست نیه.  ولله اعلم .
سووکردن به ڕاستی شه ڕکردنه به رانبه ر به خواو پێغه مبه ره که ی ، ئه گه ر سووکردن سه رکه شیبێت دژبه به نده فه قیره کان و خستنه ژێرڕکێفی تاکه که سی بۆڕزق وڕۆزووی خه ڵکی بێت ، خراپکردنی گوزه رانی خه ڵکی بێت و به فیڕۆدانیبێت بۆیان ، ئه وا کوشتنێکی کۆمه ڵکوژیه بۆفه قیروهه ژاره کان و بێده سه ڵاته کانی ناوکۆمه ڵگا هه ر به وهۆیه وه یه که خوای گه وره ئه و شه ڕه ی گردۆته ئه ستۆی خۆی و به رگریان لێده کات و تۆڵه یان ده سنێته وه له هه رکه سێك که زوڵمیانلێ بکات ، وه کو له قورئاندا ده فه رموێت :{ وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ رِباً لِيَرْبُوَ فِي أَمْوَالِ النَّاسِ فَلا يَرْبُو عِنْدَ اللَّهِ وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ زَكَاةٍ تُرِيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُضْعِفُونَ }   مانای ئه م ئایه ته پیرۆزه وه کو موفه سیرینی قورئان باسیانکردوه که ده ڵێن : که سێك که شتێك ده دات به سوو مه به ستی ئه وه یه کاتێك بۆی ده گه ڕێننه وه به زیاده وه چاوه ڕوانی ده کات و ئه وه هیچ پاداشتێکی لای خوای گه وره نیه وه، ئه وه شی که شتێك ده به خشێت و مه به ستی ته نها خوایه ئه وه خوای گه وره پاداشتی چاکه که یان ده داته وه وبه زیاده وه  .

هه روه ها ده فه رمویت :{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَأْكُلُوا الرِّبا أَضْعَافاً مُضَاعَفَةً وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ } واتا : ئه ی ئه وانه ی که ئیمانتان هێناوه سوومه خۆن به چه ندقات له خوابترسن و خۆتان بپارێزن له کاری سووکردن وبه ڵکو ڕزگارتان بێت له دونیاو قیامه ت ، والله أعلم .  

ئه وجا له فه رموده کانی پێغه مبه ریشدا صلی الله علیه وسلم ، فه رموده ی زۆری له سه ره که ئاگادارمان ده کاته وه له سووکردن و مه ترسیه کانتی و حه رامی سووکردن له ئیسلامدا .

فعن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: إنّ رسول الله صلّى الله عليه وسلّم: " لعن الله آكل الرّبا وموكله وشاهديه وكاتبه"  واتا : له عنه تی خوا له سه ر ئه وه ی که سووده کات و ئه وه ی که وه ریده گرێت و هه ردوو شایه ته کانی و ئه وه شی که به ڵێنه که ده نوسێت له نێوانیاندا .

وعن عبد الله بن حنظلة غسيل الملائكة قال: قال رسول الله صلّى الله عليه وسلّم: " درهم ربا يأكله الرّجل وهو يعلم, أشدّ من ستة وثلاثين زنية"   واتا : که سێك یه ك دره همی سوو (ربا) بخوات و بزانێت که پاره ی سووه خراپتره له وه ی که سی وسێ (33) جار زینا له گه ڵ دایکی خۆیدا بکات ، خوای گه وره په نامانبدات له خواردنی پاره ی سوو .
ئه مه ش ئه وه مان بۆده رده خات که خواردنی سوو چه ند مه ترسیداره که له زینا خراپتره.
 
وفي الحديث الشّريف لعمر رضي الله عنه: " إنّ آخر ما نزلت آية الرّبا, وإنّ رسول الله صلّى الله عليه وسلّم قبض ولم يفسّرها لنا فدعوا الرّبا والرّيبة"   واتا : عمری کوڕی خطاب ده گێڕێته وه که کۆتا ئایه ت له قورئاندا هاته خواره وه و پێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم بۆمانی شینه کرده وه ئه وه ش هه ر به سووکردن وه رمانگرت چونکه ڕواڵه تی ئایه ته که باسی سووکردن ده کات .
ئه م ئایه ت وفه رمودانه ی که باسمانکرد که حه رامبونی (ربا) سوومان بۆ ده رده خات و دیاریده کات که تاوانێکی گه وره یه و خاوه نه که ی به ره وئاگری دۆزه خ ده بات .

ففي الحديث عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلّى الله عليه وسلّم: " أتيت ليلة أسري بي على قوم بطونهم كالبيوت, فيها الحيّات تُرى من خارج بطونهم, فقلت: من هؤلاء يا جبريل؟ , قال: هؤلاء أكلة الرّبا"
واتا : ئه وشه وه ی که شه وڕه ویم پێکرا بۆئاسمان به سه ر خه ڵکانێکدا تێپه ڕیم له دۆزه خدا سکیان وه کو ماڵ وخانوو بوو ، مار له سکیاندابوو که له ده ره وه ی سکیاندا دیاربوون ، پرسیم ئه ی جوبرئیل ئه وانه کێن وچین ؟ فه رموی ئه وانه ئه و که سانه ن که(ربا) سووده خۆن .
به ڵام ئه م هه موو توندڕه ویه له حه رامکردنی سوودا بۆچی ؟
 خوای گه وره بۆچی بانگه شه ی شه ڕکردنی له به رانبه ر سووخۆره کاندا ڕاگه یاندوه ئه گه ر کۆتایی به سووکردن نه هێنن ؟
 مه ترسیه کانی چین ؟
له م چه ند په ڕه یه ی دویدا هه وڵ ده ده ین که ئه م پرسیارانه ڕوون بکه ینه وه به پشتیوانی خوای گه وره.
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ، فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُؤُوسُ أَمْوَالِكُمْ لا تَظْلِمُونَ وَلا تُظْلَمُونَ} [2/279،278].

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

به دواداچونی سێ یه م :

مه ترسیه کانی سووکردن و هۆکاره کانی که حه رامکراوه:
شه ریعه تی ئیسلام بڕیاری ته نها له سه ر شێوه و ڕواڵه ت نیه به ڵکو تێڕوانینی بۆ پشتی ئیشوکاره کانیش هه یه که چی شوێنه وارێك به جێده هێڵێت له دوای خۆی ، هه ر له سه ر ئه و شوێنه وارانه ش حه رام وحه ڵاڵ داده مه زرێت .
خواردنه وه ی بێه ۆشکه ره کان حه رامکراوه له سه ر ئه وه ی که عه قڵ وهۆش ده بات و بێه ۆشکه ره، هه ربۆیه که میش هه روه کو زۆر حه رامه له خواردنی بێه ۆشکه ره کان (خمر) .
به هه مان شێوه ش له سه ر (ربا) سووکردن ، حه رامکردنی سوو به هۆی ئه وه وه یه که شوێنه واری خراپ جێده هێڵێت له ناو کۆمه لگادا و جیگای مه ترسیه له سه ر کۆمه ڵگا له زۆر ڕووه وه و ، ده شتوانین بڵێین که شوێنه وار ومه ترسی دروست ده کات له ڕووی ئه خلاق وڕه وشته وه، کۆمه ڵایه تی ،ئابوری.  

أ – مه ترسی (ربا) سوو له ڕووی ئه خلاق وڕه وشته وه:
سووکردن مه ترسی دروست ده کات له سه ر نه فسیه تی ئه وکه سانه ی که مامه ڵه ی پێوه ده که ن و هه روه ها ئه وکه سه شی که وه ریده گرێت و ده توانین به کورتی لهم خاڵانهدا کۆی بکه ینه وه.
 1- سووکردن خۆشه ویستی پاره وماڵ دروست ده کات له دڵ وده رونی ئه وکه سه ی که سوو ده کات ، وایلێده کات که چاوبرسی بێت و به که م ڕازیبێت و گوێ نه دات به حه رامراوه کان که خوای گه وره حه رامیکردوه، هه مووشتێك ده شێلێت له پێناو په یداکردنی پاره وماڵدا .
2- سووکردن هه ستی ئه و ئێش وئازارو پێویستیانه ی که سی سوو وه رده گر ، هه ست وسۆزی تیا ناهێڵێت و ته نها هه وڵی ئه وه ده بێت که هه لی خۆی بقوازێته وه و به خراپ به کاریبهێنێت له به رانبه ر پێویستی ئه و که سه، ئه وکاته که سێکی خۆویستی لێده رده چێت  ته نها هه وڵی پڕکردنی گیرفانی خۆی ده بێت و ئه گه رچی له سه ر حیسابی خه ڵکانیتریش بێت .

3- سووکردن واده کات هه ستی هه ژاران به هەژێنێت که زولمیان لێده کرێت و هه ست به وه ده کات که ته نهایه و که س نیه که له پشتی بێت و هاوکاریبکات و هه ست به وه ده کات که ڕق وکینه ی هه بێت به رانبه ر به خه ڵکی .
هه زارێك سوو وه ربگرێت وبه حه رامی بزانێت ، توشی ئه وه ی ده کات که هه ست به تاوان وگوناه باری بکه ن ووێژدانیان ئازاریان ده دات له گه ڵ ئه وه شدا که ناتوانن پێویستیه کانیان پڕبکه نه وه.
4- هه ژارێکیش که سوو وه ربگرێت و بزانێت که حه رامه و ، وایلێده کات که حه رامکراوه کانی خوای گه وره به که م دابنات و جورئه ت په یداده کات بۆ ئه نجامدانی ، بیانوو پاساو بۆ خۆی ده هێنێته وه به رانبه ر به هه موو حه رامێك به بیانووی پێویستی وزه روره ته وه.
 
ب – مه ترسیه کانی سووکردن له ڕووی کۆمه ڵایه تیه وه .
هیچ که مناکات شوێنه واره کانی سوو ته نها به کاریگه ری له سه ر تاکه که س ، به ڵکو درێژه و په ره ش ده سه نێت له ناوکۆمه ڵگاداو شوێنه واری خراپیشی هه یه بۆ سه ر کۆمه لگا و له م چه ند خاڵه دا کۆی ده که ینه وه.

1-کۆمه ڵگا ده کات به دووبه شه وه: ئه ووانه ی که پاره وماڵیان هه یه و ده یده ن به سوو ، ئه وانه شی که پێویستیان هه یو هیچیان ده ست ناکه وێت پێویستیه کانیان دابین بکه ن .
2- ئه وانه ی که سوو ده ده ن ده بن به خاوه ن ده سه ڵات وفەرمان به سه ر نه داره کاندا ده که ن ، ئه وه ش به هۆی بونه که یانه وه وپاره وماڵیان هه یه، له کۆمه ڵگادا ده سه ڵات به وشێوه یه یه و حوکم ده کات .
3- سوو کۆمه لێك دروست ده کات که ژیان ده گوزه رێنن به بێ ئه وه ی که هه وڵ وکۆششیان هه بێت ، ته نها مامه ڵه ی سووده که ن و فێری ته مه ڵی وئیسراحه تیان ده کات چونکه قازانج له سووکردنه که ده ن و بژێوی ژیانیان دابین ده بێت به ێ هه وڵوتێکۆشان .

4- سووکردن ده بێته هۆی په کخستنی توانای دروستکردن ، ئه گه ر ئه و خه ڵکه سه رمایه یه کیان ده ست بکه وێت ده توانن داهێنان بکه ن و وه به رهێنان بکه ن و هیواوئاواته کانیان به ێننه دی ، هه ربۆیه زۆرینه ی خه ڵکی بێئومێدو ده ست به تاڵ داده نیشن .  
5- سووکردن چاکه و هاوکاری ناهێڵێت نه نێوان کۆمه ڵگاداو ئه وهه ست وویژدانه ده کوژێت ، ده بێته هۆی دووبه ره کی وناکۆکی وبه ش به شکردنی کۆمه ڵگا .
6- سووکردن تێڕوانینی ماڵی ومادی دروست ده کات له ناوکۆمه ڵگادا و لایه نی ڕوحی هه ست ونه ستی ناهێڵێت و پاره و ماڵ ده کات به تاکه مه به ست پاش ئه وه ی که پاره وماڵ خۆی له خۆیدا هۆکارێکه بۆ ژیانێکی باش .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ج- مه ترسی (ربا) سوو له ڕووی ئابوریه وه :
سووکردن بڵاوبۆته وه به بیانوی خزمه تگوزاری ئابوری ، به ڵام مه ترسی سووکردن درێژه داکات بۆ سه ر ئابوری و کاریگه ری خۆی ده خاته سه ری به نه رێتی (سلبي) ئه مه ش له م ڕوانه وه.
1- سووکردن ده بێته هۆی قه یرانی ئابوری ، ئه وه ش له دوو ڕووهوه:
یه که میان : ئه و قه یران ونه هامه تیه ی که توشی سووکه ران ده بێت به هۆی ئه وه ی که پاره و سه روه ت ده ده ن به خه ڵکانێك و مه رجی قازانجی له سه رداده نه ن به بێ ئه وه ی که هیچ مه ترسیه ك بکه وێته سه ریان و له پرۆژه ی ئه وانه دا به شداربن له هه ر زه ره رو زیانێکدا که توشیان ده بێت و خاوه ن پاره وماڵ که به سوویداوه به رده وام قازنجی خۆی ده وێت و به و هۆیه وه ده وله مه ند ده بێت وله ڕێگه یه کی ناشه رعیه وه.
دووه میان : حه زوئاره زووی ئه وه ی که پاره وماڵ به سووده دات له کاتێکدا که ڕوو له قازانج و ئارامیدا بێت بۆئه وه ی که پاره ی زیاتر بدات به سوو تاوه کو قازانجی زیاتری بۆ بگه ڕێته وه و کاتی ته نگو چه ڵه مه ش بواره که ته سك ده کاته وه و خاوه ن قه رزه که هه ڵده پیچێت بۆئه وه ی که پاره که ی بۆ بگه ڕێننه وه  که خراپه ی پابه ندبونه کان ئابوری زۆر ده بێت وزیانه کانی  به رفراوانتر ده بێت .

2- سوو ده بێته هۆی دزیوو له ڕێلادانی بودچه ( مالي) : ئه و قازانجه ی یاخود ئه و پاره زیاده یه ی که قه رزدار ده یدات به خاوه ن قه رز ئه و کولفه یه ش زیاد ده کات له سه ر که سی وه به رهێنه ر ، ئه وه ش به هۆی ئه وه ی که قازانجی پرۆژه یه ك پاش چه ند ساڵێك ده رده که وێت و زیاده ی پاره که که سووه ئه وه هیچ هه قی نیه به سه ر ئه وه ی قازانج ده کات یان زه ره ر ، بۆیه ده بێته هۆی نرخ زیادکردنی شتومه که کان کاتێك که ده که وێته بازاڕه وه، ئه وه ش ئاشکرایه که ئه وه ی ئه وکاره ده کات و سوو وه رده گرێت ڕۆڵه ی گه ل ومیلله ته که له چینی فه قیر پێكدێن به شێوه یه کی گشتی .

3- به ئاگابوون له سه رماڵ وپاره واده کات له وکه سانه ی که سوو ده ده ن به خه ڵکی چالاکی ئابوری که م ده که نه وه که ئه وپاره یه ی هه یانه نایکه نه پرۆژه یه که وه که سود به خه ڵکی بگه یه نێت ، که ده بێته هۆی ئه وه ی ته مه ڵی و لاوازی بخاته سه ر ئابوری گشتی و دوای ده خات له چالاکی وگه شه کردن ، ئاماده نیه که پاره بخاته پرۆژه یه که وه و ته نها پاره ده دات به وکه سانه ی که سووی لێوه رده گرێت و ئه وکه سه ش ته نها خۆی به رپرس ده بێت له زه ره ری پرۆژه که و خاوه ن پاره و سووده ر ته نها کاتێك پاره ده خاته پرۆژه یه که وه که به دڵنه واییه وه قازانجی لیبکات و زه ره ر پای ئه ونه گرێته وه به وهۆیه شه وه ئابوری و پرۆژه و پیشه سازی دواده که وێت و گه شه ناکات .

4- سوو کاریگه ری ده خاته سه ر بنیاتنانی پرۆژه و پیشه سازی تازه و به رده وامبون وپه ره پێدانی پیشه سازیه کانی کۆن ، ئه و ئامێرانه ی که تازه ن و دروست ده کرێن و داهێنانی تازه ن ده بێت قازانجێك ساڵانه به ده ست به ێنیت تاوه کو پاره ی کولفه که ی خۆی ده ربه ێنێته وه+ کۆی ئه و زیاده یه ی که ده بێت بیدات به خاوه ن قه رزه که که به سوو وه ریگرتوه تاوه کو وه به رهێنانی زیادبکات و به شێوه یه ك بیگه ڕێنێت له وه به رهێناندا .

5- دکتۆر شاختی ئه ڵمانی ده ڵێت : بێكَومان سه رجه می دارایی له زه ویدا ده كَه ریته وه لای كۆمه ڵێكی كه م له سووخۆران و، بایه داربوونی سیستمی سووخۆرییش، وا ده كات به یوه ندی نێوان سه رمایه دار و كریكاران له بازركَانی و بیشه سازیدا، به یوه ندییه ك بیت له سه ر خۆخستنه مه ترسییه وه دروست بیت.
له كاتێكدا كَومانێك له وه دا نییه كه به رزه وه ندییه كانی خه لكیی، به بیشه سازیی و ده سره نكَینییه كان و وه به رهێنانی مال و دارایی له بروزه كَشتییه سوودبه خشه كاندا نه بیت، پایه دار نابێت.  
6 ـ عن ابن مسعود رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلّى الله عليه وسلّم: " إنّ الرّبا وإن كثر, فإنّ عاقبته تصير إلى قل"  . واتا : سوو هه رچه نده زۆربێت کۆتاییه که ی هه ر به ره وکه می ده ڕاوات .
ئه م فه رموده یه ش ده توانین ئه وه ی لێتێبگه ین که ئه وه ی که پاره به سوو ده دات ئه گه ر هه رچه نده زۆربێت و پاره وپۆوڵی زۆری ده ست بکه وێت له وانه ی که به سوو داویه تیه ئه و خه ڵکه و زیاده یان لیوه رده گرێت ئه وپاره یه بێگومان که م ده بێته وه و به ره ونه مان ده ڕوات چونکه جموجوڵی وه به رهێنان که مده کاته وه خه ڵکیش ناتوانێت قه رز به سوو وه ربگرێت و ژیان ناچاری ده کات که پاره وماڵه که ی که مه که مه سه رف بکات .
به م شێوه یه بۆمان ده رده که وێت که سوو چه ند مه ترسی هه یه بۆسه ر بنیاتنانی کۆمه ڵگاو ئابوریه که ی ، ئیسلامیش دینی میهره بانی ودادپه روه ریه، دان به زوڵمکردندا نانات ، ئه گه رچی زوڵم وسته مکردنه که به رامبه ر به تاکه که س بێت یان کۆمه ڵگا ، مرۆڤی سووخۆر تێڕوانینی ته نها بۆ به رلووتی خۆیه تی و پێشبڕكێده کات بۆ به ده ست هێنان وبردنه وه ی قازانجی خۆی وبه س ، بیر له و کاره ساته ناکاته وه که چی به سه ر کۆمه ڵگادا دێنێت که له کۆتاییشدا ئه و کاره ساتانه خۆیشی ده گرێته وه چونکه خۆیشی یه کێكه له و کۆمه ڵگایه دا ، ناشێت که مرۆڤ له کۆمه ڵگایه کی کاره ساتاوی ووێرانکراوموفلیسدا بژێت ، ه ه ربۆهیه خوای گه وره دهفه رموێت : { يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ وَاللَّهُ لا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ }   واتا : خوای گه وره ئه و پاره وماڵه ی که به سوو په یدا ده بێت کۆتایی پێده هێنێت و ئه و پاره وماڵه ی که به خێرده یده ن و ده یکه ن به خێر خوای گه وره بۆیان زیاد ده کات و پاداشتی زۆریان بۆ دادهنێت ، هه روه کو له ته فسیری ابن کثیردا هاتوه و اضواء البیان ج3 ص/284 .

لێره دا پرسیارێك دروست دهبێت ، ئایه سووخۆران به خه یاڵیاندانایات که توشی چی مه ترسیه ك ده بن ؟ و چی وایانلێده کات که به رده وامبن له سه ر ئه و مه ترسیه ی که به سه ریانه وهیه به هۆی سووخواردنیاندا ؟
ده توانین که ووڵامی ئه م پرسیاره بده ینه وه له سه ر ئه و به دواچونه ی که پێشتر باسمانکردوه که باسی ئه وه ده کات چۆن سوو گه شه ی سه ندوه.
بۆمانده رکه وت که هۆکاری ئه وه ش ته نها به رژه وه ندی بازرگانه کان وسه رمایه داره کانه، ئه وانه ش زۆر به سه ر هه ست ونه ستیانه وه یه که بیری لێناکه نه وه چونکه به خۆیان نازانن و ته ماحی قازانج وسود پێشده خه ن به سه ر هه موو شتێکیتردا بێ ئه وه ی که بیر له ده رئه نجامه که ی بکه نه وه.
هه روه ها  ئابوری ڕۆژئاوا سنور بۆ خاوه نێتی تاکه که سی دانانێن ، له سه ر ئه م بنه مایه ئازادی ئیشکردن دروست ده بێت ، ئه و ئازادیه ش ته واوه و بێسنوره که پابه ندنابێت به هیچ یاساو ڕێسایه کی ڕه وشت به رزی وکۆمه ڵایه تی و مرۆڤایه تیش .

1-    ئه گه ر ته ماشا بکه ین هه موو تاکێکی ڕۆژئاوایی ئیش وکار ده که ن ته نها بۆخۆی وله به ر ژه وه ندی خۆی بێ ئه وه ی که گوێبدات به هیچ که سێك له کۆمه ڵگاکه یدا ، بۆ نمونه ڕۆژئاوا باش ده زانن که ماده بێهۆشکه ره کان وسڕکه ره کان چه ند مه ترسیدارن ، هه روه ها زه ره روزیانی زیناکردن ، ومه ترسی په رتوبڵاوی خێزان ، مه ترسی ئه م شتانه باش ده زانن و له گه ڵ ئه وه شدا ناوه ستێته وه له به رده م هیچ ئاره زویه کی تاکه که سیدا که مه به ستیان بێت و ئه نجامیـبـده ن و هه رگیز ناوه ستنه وه به رامبه ر ئه و مه به ستانه ی که ئاره زوی ده که ن و به ئازادی ده زانن ، هه ربۆیه له هه مانکاتدا به رده وامیشن له سووخواردن وسووکردن و به حه ڵاڵ داننانی .

2- تێڕوانینی زانایانی ئابوری بۆ سوو :
سوو له ڕوانگه ی زانایانی ئابوریه وه له کۆنه وه به هه ڵه ی ده زانن ، وبه هۆکاری داته پانی ئابوری ده زانن ، ئه رستۆ : تێڕوانینی وابوه که سوودوقازانجی سوو دژی سروشته، پاره پاره یه کی دیکه به ده ست بهێنێت به بێ ئه وه ی که کارێکی پێئه نجامبدات یان شتێکی پێبکڕێت و ئه وه ی که ده یکه ن ته نها پاره یه ك ده دن وپاره یه کی زۆرتر وه رده گرنه وه، پاره ش له یاساکه ی ئه وه یه که به کارده هێنرێت بۆ به دی هێنانی ژیانێکی خۆشتر و ئاسوده تر .   
هه روه ها سان تۆماسی ئه کوینی :  قازانج به بیانوی ئه وه ی که پاره پاره ی نابێت که له سه ر ووته ی ئه رستۆ و یاساکانی که نیسه دایڕشتوه.  
به ڵام بازرگانان   ئه وان هێرشی توندیانکردۆته سه ر قازانج وزیاده وه رگردن له لای سووخۆران ، له وه شدا پشتیان به ده قه ئاینیه کانیش به ستوه ئه و ده قانه ی که سووی حه رامکردوه، هێرشی بازرگانان ئه مه ش ده ستی سه رمایه داری له پشته وه بوو که سه رمایه داری بازرگانی .  
هه روه ها ئاده م سمث    که سه هه ره گه وره کانی بانخوازی ئازادی ئابوریبوو ، له گه ڵ ئه وه شدا داوای ئه وه ی کرد که زیاترین ڕێژه ی سوود وه رگردن له سوودا دابنرێت ودیاریبکرێت له سه ر قه رز .  
هه موو ڕێچکه و قوتابخانه ئابوریه کان له کۆن وتازه دا تێڕوانینیان بۆ سوو به هه ڵه ی ده بینن ، کاتێکیش که ڕه زامه ندیان له سه ری ده ربڕیبێت له هه مانکاتدا داوایانکردوه که ده ووڵه ت ( تداخل ) خۆی هه ڵقورتێنێت و ده ست له و بواره دا تێوه ردات و یاسایه کی بۆ بدۆزنه وه، ونه هێڵن که سووخۆران وخاوه ن سه روه ت وسامانانه کان ته نها خاوه ن بڕیاربن  .

ووڵامدانه وه ی ئه و بیانوو پاساوانه ی که ئابوریوانان مامه ڵه به سوو بکه ن :
پێشتر بینیمان که ئه وانه ی که مامه ڵه به سوو ده که ن چۆن بیانوو پاساوی جۆراوجۆریان بۆ خۆیان هێناوه ته وه ، هه ندێکیان به بیانوی ترس ومه ترسی هه یه بۆ سه ر پاره کانیان ، یاخود به بیانوی قه ربروکردن ، وهه ندێکیان به بیانوی جیاوازی نێووان نرخی کۆن وتازه، بیانوی زیاتریش که به پاساو هێناویانه ته وه، به ڵام تۆماس ئه کوینی ووڵامی هه موو ئه م بیانوانه ی داواته وه و به ڵگه ی زۆری خستۆته ڕوو که ده ڵێت :
1- پاره نه زۆکه و پاره تری نابێت ، به رهه م وبه روبومی به هۆی ئیشوکاره وه یه نه ك به هۆی ڕێزو پله وپایه ی خۆیه وه بێت .
2- پاره یه كجار به کاردێت و ده رده چێت له خاوه نی خاوه نه که ی وناشێت که داوای نرخی ئه و به کارهێنانه بکات .
 
3- داواکردنی نرخ وزیاده مانای ئه وه ده گه یه نێت که داوای نرخی کات بکات ، کاتیش کاتی خوایه و خواش خاوه نێتی که س بۆی نیه نرخی له سه ردابنات و سووخۆر خاوه نی کات نیه.   

هه روه ها سید محمد باقـر الصدر ووڵامێکی باشی داوهته وه له کیتابه که ی خۆیدا ( اقتصادنا ) ئابوریمان ، بۆ ئه و بیانوو پاساوانه ی که هێناویانه ته وه بۆ بڵاوبونه وه و په رپێدانی سوو که تیایدا ده ڵێت :
1- چه مکی پاره خستنه مه ترسیه وه له تێڕوانینی ئیسلامه وه هه ر له بنه ڕه تدا هه ڵه یه، چونکه شتی مه ترسیدار له بنه ڕه تدا خۆی له خۆیدا شه رعی نیه بۆ قازانج وسود وه رگرتن ، به ڵکو سودوقازانج به ستراوه ته وه به و ئیشوکاره ی که له کاتی حازردا یان خه زنکراو .
2- هه روه ها سودوه رگرتن بۆ قه ره بروی ئه وه ی که سوخۆر قازانج بکات به و پاره وماڵه ی که هه یه تی ، ئاینی ئیسلام دانبه وه دا نانات و ئیعترافی به وه ناکات که قازانج له ژێر په رده ی به کرێدان وه ربگرێت یان پاداشتی ئه وه ی که پاره ی پێداوه به قه رز ، به ڵکو قازانج له گه ڵ ئیشی حازرو هه ڵگیراو ده کرێت .
3- ئاینی ئیسلام دانانی به وه دا ناوه که سه رمایه دارو خاوه ن پاره وسامان به شێکی که م له قازانج وه ربگرن له وکه سه ی که قه رزی ده ده نێ به مه رجی ئه وه ی که خۆیشیان به شداربنن له که سابه ت ومامه ڵه کردنه که به و پاره یه وه، له قازانج وزه ره ردا به شداربن ، په یوه ستکردنی خاوه ن پاره وماڵه که به ده رئه نجامی مامه ڵه که وه.
4- هه روه ها له سه ر ئه و بیانوپاساوه ی که ده ڵێن ( ئه و قازانج وسود وه رگردنه له بری نرخی ئێستاو داهاتوه) ئیسلام ئه و سودو قازانجه ی که په یوه ست نیه به قازانی مامه ڵه کردنێکه وه که شیاوی قازانج وزه ره ره له شتێکی حازر و ئه و شتانه ی که خه زنکراوه بۆ ماوه یه کی پاشتر دانی پیادا نانات ، چونکه سودوقازانج له وشته ده کرێت که مامه ڵه ی پێوه ده کرێت یان وه ختێك به سه ریدا تێده په ڕێت و نرخی به رزده بێته وه، به ڵام سود وه رگرتن ته نها له وه ی که وه خت ده ڕوات و قازانجه که ی له سه ر ئه و کاته یه که به سه ر پاره که یدا یان مامه ڵه که یدا تێده په ڕێت ئه وه دروست نیه وه ناشێت هه ربۆیه ئیسلام ئه وه ی قه ده غه کردوه له سه ر خاوه ن پاره و سه رمایه داره کان که مامه ڵه به کات و وه خته وه بکه ن و قازانجه که یان ته نها به هۆی کاته که وه بێت .
5- بۆچی ئاینی ئیسلام ڕێگای داوه به وانه ی که خاوه نی شتێکن یاخود ماڵ وخانویه کن که به قازانج بیفرۆشن که که ته نها وه خت وکات به سه ریدا ده ڕوات و نرخی به رز ده بێته وه، ڕیگای نه داوه به وانه ی که خاوه ن پاره و سامانن قازانج وه ربگرن له و پاره و سامانه ی که هه یه تی و وه ختی به سه ردا تێپه ڕێت ؟
ووڵامه که شی ئه وه یه که قازانج وه رگرتن له خانوو ماڵ که وه خت وکاتێکی به سه ردا ده ڕوات و هۆکاره که ی ئه وه یه که ئه و خانوو ماڵه ی که هه یه ئیشوکاری پێشتره ئێستا قازانج ده کات و هه وڵ وکۆششی پێشتربوه که خه زنکراوه پێشتر بۆیه دروسته که سودوقازانجی له سه روه ربگرێت .
به ڵام سودوه رگتن له پاره ی به قه رزدراو ئیشێکی ناشه رعیه چونکه ئه وکه سه ی که پاره که به قه رز وه رده گرێت چه ندهه ه ر ئه وه نده ده گه ڕێنێته وه به بێ هیچ لێکه مبونه وه یه ك ، به ڵکو خاوه ن پاره که داوای قازانج وزیاده ده کات له و پاره یه ی که به قه رزداویه تی به هۆی سووکردنه که وه و ئه وه ش نادروست وناشه رعیه چونکه ئه و زیاده و قازانجه قازانجی ئیشکردن ومامه ڵه کردن نیه به شتی دیکه وه و هیچ شتیکیشی پێنه کڕیوه و خه زنکرابێت بۆ ماوه یه ك یاخود ماوه یه کی به سه ردا ڕۆیشتبێت و نرخه که ی به رزبوبێته وه.
به م شێوه یه بۆمان ده رده که وێت که هه موو ئه و بیانوو پاساوانه ی که سووخۆره کان و ئه وانه ی که سوویان حه ڵاکردوە هه مووی بیاوو پاساوی نابه جێیه و له شه رعی ئیسلامدا وه رناگیرێت و قبوڵ نیه.
به ڵام جێگره وه ی سوو یاخود ئه وه ی که جێگای سوو پڕده کاته وه له ئاینی ئیسلامه و سودوقازانجی هه موو خه ڵکیه و  له ویاساو ده ستورانه ی که ئیسلام دایناوه و له به رژه وه ندی ئابوری گشتیشدایه و دوور له هه موو قۆرخکردنێکی خه ڵکی و خواردنی ماڵ وسامانیان به ناهه ق ، هه روه کو خوای گه وره ده فه رموێت : { الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُمْ بِالْفَحْشَاءِ وَاللَّهُ يَعِدُكُمْ مَغْفِرَةً مِنْهُ وَفَضْلاً وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ‎}   واتا: شه یتان هه ڵتان ده خه ڵه تێنێت به وه ی که ئه گه ر پاره وماڵ ببه خشن توشی فه قیری ده بن و هانتان ده دات بۆ ئه وه ی که ڕه زیلی بکه ن و ئه گه ر پاره یه کیشتاندا به قه رز سووی له سه ر وه ربگرن و تاوه کو فه قیرنه بن ...... ( ایسر التفاسیر للجزائري ج/1 ص/137 ).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به شی دووه م :

به دواداچونی یه که م : سیاسه تی ئابوری له ئیسلامدا (سياسة الإقتصاد في الإسلام )
به دوادا چونی دووه م : زه کات ، پێناسه که ی و کیکمه ته که ی چیه(الزّكاة, تعريفها وحكمتها)  
به دواداچونی سێ یه م :

1-    قازانجی زه کات و گه ڕانه وه ی بۆ ئابوری گشتی .
2-    هه ڵسه نگاندنێك له نێوان زه کات و سوودا .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به دواداچونی یه که م :

سیاسه تی ئابوری له ئیسلامدا وگرنگترین خاڵه کانی که جه ختی له سه رده کاته وه:
ئاینی ئیسلام  ئاینێك نیه که ته نها په یوه ستبێت به دواڕۆژه وه( القیامه ت ) به ڵکو دینێکه گرنگی به دونیاو ئاخه ره ت ، خوای گه وره ده فه رموێت :{ تِلْكَ الدَّارُ الْآخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لا يُرِيدُونَ عُلُوّاً فِي الْأَرْضِ وَلا فَسَاداً وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ }    ئه و ماڵ وجێگایه ی که له دواڕۆژدا هه یه و باسی هاتوه له قورئاندا ئاماده یه و تایبه تی ده که ین بۆ ئه وکه سانه ی که له دونیادا خۆیان به گه وره و خۆبه زلزان و تاوان و زوڵم وفه سادی ناکه ن ، سه رئه نجامیش ته نها بۆ ئه وانه یه که له خوا ده ترسن و سنوره کانی خوای یاك وته نها ده پارێزن ، والله أعلم . (البحرالمدید ج/5 ص/445 ) .
هه روه ها خوای گه وره ده فه رموێت:{ وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ وَلا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ }
هه روه ها ئاینی ئیسلام هانی خه ڵکی ده دات بۆ ئیشکردن وهه وڵ وتێکۆشان له ژیاندا هه روه ها داواشده کات که خۆشگوزه رانی بکه ن له دونیادا به وشتانه ی که حه ڵاڵی کردوه بۆمان ، له گه ڵ ئه وه ش که ده بێت سنوره کانی خوای گه وره بپارێزێت ئه وه ی که له شه رعدا دایناوه، ئاینی ئیسلام ته نها بایه خی به لایه نی ئه خلاقی وپاداشت وسزا نه داوه، به ڵکو هاوسه نگی داناوه له هه موو بواره کاندا و لایه نی شه رعیشی داناوه که ده بێت پابه ندبین به شه رعی خوای گه وره وه که سنوره کانی نه به زێنین و شوێنکه وتوی شه رعه که یبین .
ئاینی ئیسلام بێده نگ نه بوه له ئامۆژگاریکردن له ڕووی ئه خلاقی یه وه له بواری ئابوریدا ، به ڵکو پاڵپشتیکردوه و ته واویکردوه به وه ی که ئامۆژگاریه ئه خلاقیه کان له بواری ئابوریدا و پاڵپشتی بواری ئابوریکردوه به یاساو ده ستورێك که په یوه ندیه کانی ئابوری وماڵ وسه روه ت ڕێكده خات ، هه روه ها مافه کانی دیاریکردوه و ئه ركی له سه ریان داناوه بۆ جێبه جێ کردن ، هه روه کو خۆی جیاکردۆته وه له و یاساوده ستوره ده ستکردانه ی که ده ستکردی ده ستی مرۆڤـن به وه ی که ته نها به پێداویستیه ده ره کیه کانه وهنه وه ستاوه ته وه، پاڵپشت وپشتگیریکردوه به چه ند بنه مایه ك و پاڵنه رێكی بیروباوه ڕی و نه فسی .  
ئه گه ر بمانه وێت لایه نی بیروباوه ڕیکه ی له ئابوریدا ڕوونبکه ینه وه . بڕیاری جێگیری زۆری تیادا ده بینینه وه، له گرنگترین ئه و بڕیاره جێگیرانه ش ئه وه یه:
مڵك ته نها بۆ خوایه و مرۆڤ ته نها جێنیشینه له سه ری ، هه روه کو خوای گه وره دهفه رموێت :{ وَأَنْفِقُوا مِمَّا جَعَلَكُمْ مُسْتَخْلَفِينَ فِيهِ }   واتا : ببه خشن له و ماڵ وسامانه ی که خوا پێتانی به خشیوه و کردونی به جێنشین وه کو ئه مانه تێك له لاتانه، والله تعالی أعلم .
ئه مه ش وه بیرهێنانه وه یه که مرۆڤ له ڕاستیداخاوه نی هیچ شتێك نیه ، ئه وه ی که هه یه تی خاوه نی ته نها خوایه، ئه م یاسایه له گوێیدا ده زرنگێته وه و ڕیگری که س ناکات له و شتانه ی که خوای گه وره فه رمانی پێکردوه ئه نجامیبدات و ئه و ته نها وه کیلێکه خوای گه وره کردویه تی به وه کیل له سه ر ئه و شتانه له پاره وماڵ وموڵك که له ژێرده ستی ئه ودایه، وه کیلیش بێگومان ده بێت فه رمانه کانی ئه وه ی که کردویه تی به وه کیل جێ به جێی بکات و ئه و پاره وماڵه ی که که وتۆته ده ستی موڵکی خۆی نیه.
ئه م وه کیلیه ش بۆ که سێك نیه و که سێکیتری لێبه ده ربێت ، به ڵکو بۆ هه موو خه ڵکی یه و خوای گه وره ده فه رموێت :{ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلائِفَ الْأَرْضِ }

5- بونه وه ر هه مووی ڕامکراوو ده سته به رکراوه بۆ مرۆڤ ( مسخر ) خوای گه وره ده فه رمویت : { أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً }   ئایه نابینن که خوای په روه ردگار هه رچی له ئاسمانه کان وزه ویدایه ده سته به ریکردوه بۆ ئێوه و نیعمه ته کانی به ته واوی بۆتان دابین  کردوه و ئه وانه ی که به رچاوین وئه وانه شی که نه بینراون ته نها ده سته به ر بۆ ئێوه، والله أعلم ،( ایس التفاسیرج/6 ص 429 )
هه روه ها فه رمویه تی :{ هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولاً فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِنْ رِزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ }   واتا: ته نها خوا وایکردوه که زه ویشی بۆیان ده سته به رکردوه و ئاماده یکردوه که هه رچۆنێك بتانه وێت به سه ریدا بڕۆن و سه فه ریتیادابکه ن وهه رچی رزق وڕۆزوی تیادایه که بۆتانی حه ڵاڵ کردوه بیخۆن وبینۆشن ، به ڵام گه ڕانه وه تان هه ربۆلای خوایه و له پاش مردن زیندوده کرێنه وه، والله أعلم ( احکام القرءان للجصاص ج/3 ص/228 ) .
ده سته به ربونی بونه وه ر بۆ مرۆڤ دوو مانای گه وره ی تیادایه:
آ – بونه وه ر و هه رچی له بونه وه رداهه یه ئاماده یه بۆخزمه تکردنی مرۆڤ ، هه وڵ وته قه لای مرۆڤیش باشترین ڕێگایه بۆ به کارهێنانی و ئه گه رمرۆڤ بیروهۆشی به باشی به کار به ێنێت هیچ شتێك له گه روندا له ده ستی ده رناچێت ویاخی نابێت ، به ڵکو به ئاسانی ده توانێت به سه ریدا زاڵبێت .
ب- مرۆڤ به ڕێزتری وباشترین دروستکراوه کانی خوای گه وره یه، ئه گه ر وانه بوایه هه مووشتێك ڕامکراو (مسخر) وده سته به ر نه ده بوو بۆ مرۆڤ ، هه ربۆیه که نه شیاوه و نابێت هیچ شتێك بپه رستێت له و شتانه ی که بۆی ده سته به رکراوه و له خزمه تی ئه ودایه، به ڵکو به شێوه کیتر ده توانین بڵێین که مرۆڤ گه وره و سه روه ر و سه رداری هه موو دروستکراوه کانی خوایه، وه ئه وه ی که شیاوه بۆ مرۆڤ ته نها ئه وه یه که خوای دروستکه ری بونه وه ر بپه رستێت ئه و خوایه ی که هه موو بونه وه ری بۆخزمه تی مرۆڤ درستکردوه  .

3-    خوای گه وره به جیاواز دابه شکردنی ڕزق وڕۆزووی خه ڵکی داناوه، ده وڵه مه ند وهە ژارهه یه، ئه وه ش ته نها حیکمه تێکی خواییه و مه به ستی خوای گه وره یه، ئه گه ر خه ڵکی هه موو یه کسان بونایه له ڕزق وڕۆزوودا بێگومان ژیان به رده وام نه ده بوو ، ده وڵه مه ند کاتێك ماڵ وسه روه ت وسامانی پێداوه بۆ ئه وه ی ده ربکه وێت چۆن به کاریده هێنێت له خێردا یان له کاری خراپه و به خشینی چه ند پێوه ده کات و هه ژاریش کاتێك بێبه شه له و ماڵ وسه روه ت وسامانه به ڵام ته ماح وئومێدی هه ر پێی هه یه و بۆیه هه وڵ وتێکۆشانی بۆده کات تاوه کو بتوانێت به ده ستی بهێنێت ، خوای گه وره ش ده فه رموێت :{ أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَتَ رَبِّكَ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُمْ مَعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِيَتَّخِذَ بَعْضُهُمْ بَعْضاً سُخْرِيّاً وَرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ }  له ڕاڤه ی ئه م ئایه ته پیرۆزه دا هاتوه، بۆ ئه وه ی هه ندێکیان هه ندێکیتریان خزمه تبکه ن ، ئه گه ر هه موو مرۆڤه کان یه کسان بونایه ئه وا که س خزمه تی که سیتری نه ده کرد ، ئه گر به و شێوه یه ش بوایه ئه وا دونیا خراپ ده بوو ژیان به رده وامی تیادا نه ده ما ، بۆیه ئه و جیاوازییه مان داناوه له ژیاندا تاوه کو هه ندێکیان هه ندێکیتریان به کار بهێنن بۆ به ڕێوه چونی ژیان ، ده وڵه مه ند پاره وماڵ ده خاته خزمه ته وه و هه ژاره کانیش کۆشش وڕه نج وهێزوبازوو بۆکارکردن وبه و شێوه یه هه ریه که یان ده بنه هۆکاری ژیانی ئه وه یتریان و هیچیان ناتوانن به بێ ئه ویتریان ژیان بگوزه رێنن و ژایانیش به وشێوه یه به رده وام ده بێت  .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هه روه کو شاعیر له دێڕێکدا ده ڵێت :
وَالناسُ بِالناسِ مِن بدوٍ وحاضرةٍ............ بَعــضٌ لِبَعضٍ وَإِن لَم يَشعُروا خَـدَمُ
خهڵکی بۆیهکتری لهگوند وشار........... ههندێك لهخزمهتدان بێئاگا بهکردار


به ڵام ئه م جیاوازیه مانای ئه وه نیه که ده وڵه مه ند باشتره له هه ژار ، یاخود ده وڵه مه ند خۆشه ویستربێت لای خوا له هه ژار ، خوای گه ورهله چه ند ئایه تیکدا ده فه رموێت :{ وَقَالُوا نَحْنُ أَكْثَرُ أَمْوَالاً وَأَوْلاداً وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ * قُلْ إِنَّ رَبِّي يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ * وَمَا أَمْوَالُكُمْ وَلا أَوْلادُكُمْ بِالَّتِي تُقَرِّبُكُمْ عِنْدَنَا زُلْفَى إِلَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً فَأُولَئِكَ لَهُمْ جَزَاءُ الضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا وَهُمْ فِي الْغُرُفَاتِ آمِنُون }.

4-    له ئیسلامدا ماڵ وسه روه ت هۆکارن مه به ست نیه، هۆکارێکه بۆ ژیانێکی خۆش وباش و پڕکردنه وه ی پێویستیه کانه و هۆکاری هاوکاری خه ڵکی یه، هه ربۆیه ئیسلام له هه مان کاتدا لۆمه ی ئه وانه یکردوه که خۆشه ویستی زۆریان بۆ پاره وماڵ هه یه و خۆیان پێوه ی هه ڵواسیوه، خوای گه وره له وباره یه وه ده فه رموێت { وَتُحِبُّونَ الْمَالَ حُبّاً جَمّاً }   واتا: خۆشه ویستیه کی زۆرتان هه یه بۆ پارهوماڵ وسامان ، والله أعلم .

به ڵام قه ده غه ی نه کردوه که خۆش گوزه رانی پێوه بکرێت و بیبه خشین له پێناو ڕه زامه ندی خوادا ، خوای گه وره ده فه رموێت :{ قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ }   واتا : کێ جوانی وشته باشه کانی خوای حه رامکردوه کاتێك که خوای گه وره بۆ به نده کانی دابینی کردوه و ده سته به ری مرۆڤن ، والله أعلم .
خوای گه وره ویستی به وه نیه که مرۆڤ ببێت به به نده ی پاره وماڵ وسه روه ت ئه و پاره وماڵ وسه روه ته ی که هه یه تی له قیامه تدا سودی لێوه رناگرێت و ناتوانێت ه یچی پێبکات ، وه کو له ئایه تێکدا ده فه رموێت :{ يَوْمَ لا يَنْفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ * إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ }  له ڕۆژی قیامه تدا پاره وماڵ ومنداڵ هیچ سودێکیان نیه، ته نها ئه وکه سه نه بێت که به دڵێکی ته واوو سه لامه ته وه نه بێت که ته واو پڕبێت له ئیمان وسه لامه تبێت له(شر) هاوه ڵ بڕیاردان بۆ خوای تاك وته نها ، ووته ی ابن عباسه. أحکام القرءان لابن العربي ج/ 6 ص /181
به ڵام ئه و پاره و ماڵه ی که به که ڵکه وسودی لێوه رده گیرێت بۆ ئه م ژیانه ی که تیایدا ده ژین خوای گه وره فه رمانمان پیده کات بۆبه ده ست هێنانی وه کو له ئایه تێدا ده فه رموێت :{ فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيراً لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ }   واتا: پاش ئه وه ی که نوێژی جمعه تان کرد وله پاش هه موو نوێژه کان بڕۆن بڵاوه ی لێبکه ن و به دوای ڕزق وکه سابه تی حه ڵاڵ بکه ون ئه کارانه بکه ن که خوای گه وره حه ڵاڵیکردوه و به خشینی خۆیه تی بۆ مرۆڤ ئه نجامی بده ن و یادی خواشی له سه ربکه ن بۆئه وه ی که له یادتان نه چێت که هه موو کاروکرده وه یه ك دروستکراوی خوای گه وره یه، به یادکردنه وه ی خوای گه وره ڕزگارتان ده بێت له هه موو ناخۆشی وناڕه حه تیه کی دونیاو قیامه ت ، والله أعلم .
هه روه کو ماڵ وسه روه ت هۆکارێکه بۆ ژیان ئیسلام حه رامیکردوه که بیکه ین به مه به ست ، وه کو له پێشتر باسمانکردوه، و ویستی خوای گه وره به وه یه که ماڵ وسه روه ت ته نها مه به ستمان کۆکردنه وه ی نه بێت و هیچ سودێکی نه بێت نه بۆ که سه که به ته نیا و نه بۆ ده وروبه ریشی له هه ژاران ، خوای گه وره فه رمانی پێمانکردوه که بیبه خشین له پێناو خوادا و ده فه رموێت :{ وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلا يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ }    واتا : ئه وانه ی که پاره وماڵ هه ڵده گرن وده یکه ن به گه نجینه یه ك و ته نها ته ماشای ده که ن له زێڕوزیوو له پێناو خوادا نایبه خشن ئه وانه مژده ی سزایه کی به ئازاریان پێبده له سه ر ئه و پاره وسه روه ته، والله أعلم .
ئاینی ئیسلام فه رمانی به وه یه که پارهببێت به به شێت له چالاکی ئابوری ، نه ك ته نها کۆبکرێته وه و هه ڵبگیرێت و که ده ربچێت له سه ر ڕه وڕه وه ی ئه و شێوازه ی که بۆی دروستکراوه، که خزمه تکردنی مرۆڤه کانه له ژیاندا بۆ ژیانێکی باش وخۆشتر .

هه روه ها ئاینی ئیسلام ڕێنمایمانیکردوه کاتێك که پارهوماڵ سه رف ده که ین ده بێت به شێوه یه کی شایسته یی بێت ، به بێ ئه وه ی که زیاده ڕه وی تیادابکه ین و بێ ئه وه ی که ڕه زیلیشی تیادا بکه ین هه روه کو له ئایه تێکیتردا هاتوه وده فه رموێت :{ وَالَّذِينَ إِذَا أَنْفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَاماً }    پاره وماڵ له خۆیدا نه خراپ و شه ڕه نه خێروچاکه یه ، به ڵکو پاره وماڵ شتێکه له خزمه تی مرۆڤدایه و به گوێره ی ویستی مرۆڤه کان ده گۆڕێت ، به چاکه به کاری ده هێنێت یان به خراپه، ده توانێت مافی هه موو شت ولایه کی پێئه دا بکات و به چاکه به کاریبهێنێت و ده شتوانێت که به خراپه به کاری به ێنێت و ببێت به نه گبه تی ونه هامه تی بۆ ئاخیره تی کاتێك که له کاری خراپه و فه سادی و شه ڕدا به کاریبێنێت .  


5-    مرۆڤ به رپرسیاره به رامبه ر ئه و چالاکیه ئابورییه ی که ئه نجامی ده دات له به رامبه ر خوادا : کاتێك هه وڵ وتێکۆشانی به پێی شه رعی خوا ده بێت و ڕه زامه ندی خوای پێ ئه نجام ده دات ئه و کاته بۆی ده بێت به خێرو پاداشت ، کاتێکیش ڕێگای ناشه رعی ده گرێته به ر و به شێوازێکی ناشه رعی خۆپه رستی به ده ستی ده هێنێت بۆی ده بێت به تاوان وسزا له لای خوای گه وره.

ئه و به رپرسیارێتیه ش ته نها به رپرسیارێتیه ك نیه له به رامبه ر خوای په روه ردگاردا ، به ڵکو به رپرسیارێتیه که له دونیادا به ڵام شه رع دیاریکردوه و ڕێگای بۆداناوه،   
خوای گه ورهده فه رموێت:{ وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }  واتا : کاروکردوه بکه ن خوای گه وره پاشان پێغه مبه ره که ی و ئیماندارانیش کاروکرده وه تان ده بینن وپاشان ده گه ڕێنه وه بۆ ژیانی نادیار که قیامه ته پێتان ڕاده گه یه نین که چیتان ئه نجامداوه له کاروکرده وه ی چاك وخراپ ، والله أعلم .
له ئاینی ئیسلامدا چه ند حوکمێکی شه رعی هه یه که لێپرسینه وه یه بۆ تاکه که سه کان له سه ر گه شه پێدانی بواری ئابوری ئه وکه سه، له وانه ش : قه ده غه یکردوه که هه رکاروکرده وه، یه ك زیانی کۆمه ڵگای تیادابێت ، یاخود بیگه یه نێت به کارێکی گه نده ڵی و پوچ وخراپ ، وه کو / به رهه م هێنانی مه شروبی بێه ۆشکه ر و فرۆشتنی ، یاخود تۆوکردن وچاندنی گژوگیای بێه ۆشکه ره کان و له وجۆره کاروپیشانه، هه روه ها قه ده غه یشیکردوه که غه ش وفڕوفێڵ بکات به رامبه ر به خه ڵکی و کاری ته زویرو خراپه کاریه ك ، موسڵمان به رپرسه به رامبه ر به شتومه که کانی و ڕێژه ی چاکی شته کانی ، بێگومان حوکمی شه رعی زۆره له و بواره دا و له کیتابه شه رعیه کاندا باسکراوه که لێره دا مه به ستمان ته نها نمونه هێنانه وه یه.
به هه مان شێوه ئاینی ئیسلام ئه رك وفه رمانی داوه به سه ر شانی هه موو موسڵماناندا که هه ڵبسن به ئه نجامدانی و گه شه پێدانی زۆر بواریتر له ژیاندا بۆ سودوقازانج گه یاندن به کۆمه ڵگا ، ئه گه ر که سێك یان چه ند که سێك پێی هه ستان وئه نجامیاندا ئه وا ئه رك وفه رمانه که له سه ر ئه وانیتر لاده چێت و تاوانبارنابن ، به ڵام ئه گه ر که س پێی هه ڵنه سا و ئه نجامیان نه دا ئه وا هه موو تێکڕا تاوانبارده بن ، هه روه کو له ئایه تێکدا ده فه رموێت :{ فَلَوْلا نَفَرَ مِنْ كُلِّ فِرْقَةٍ مِنْهُمْ طَائِفَةٌ لِيَتَفَقَّهُوا فِي الدِّينِ وَلِيُنْذِرُوا قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوا إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ }   واتا : ئه گه ر له هه ر کۆمه لێك چه ند که سێکیان بتوانن شاره زابن له دینه که یاندا و کاتێك که گه یشتن به خه ڵکی تێیان بگه یه نن و ئاگاداریان بکه نه وه تاوه کو ئاگاداربن له ئه رك وفه رمانێکیان به سه ره وه یه و به ئاگابن ، والله أعلم .

ئه م خاڵانه خاڵه گرنگه کانبوو له بیروباوه ڕی ئاینی ئیسلامیدا که دانراوه و داواکردنه له موسڵمانان که ڕه چاوی بکه ن وگوێڕایه ڵیبن و کاریپێبکه ن ، ئه م خاڵانه ش بنه مایه بۆ گه شه پێدانی بواری ئابوری .

به ڵام لایه نی شه رعدانان و حوکم پێکردن له بواری ئابوریدا ئاینی ئیسلام یاساو بنه مای زۆری داناوه که ده بێت موسڵمانان گوێڕایه ڵی ته واویان هه بێت بۆی و گرنگترینیان ئه م خاڵانه ن :

1-    ئاینی ئیسلام دانی به موڵکێتی داناوه به هه موو شێوه کانیه وه، تایبه ت وگشتی ، بۆ هه ر لایه کیان خشته یه کی تایبه تی دیاری کردوه که ئیش وکاری له سه ر ئه نجامبده ن :

موڵکێتی تاکه که سی : ئه وه یه که که سێك به هه وڵ وتێکۆشانی خۆی به ده ستی هێناوه، ئه وه ش مافێکه که خوای گه وره تایبه تیکردوه بۆ ئه وکه سه وپێی به خشیوه، له ئه نجامی هه وڵوتێکۆشانی ئه وه که سه یه،له کشتوکاڵدا وله بازرگانیداو له پیشه سازیدا ، یاخود ئه و شتانه ی که بۆی ده مێنێته وه له وه رسه دا یاخود شتێك که پێی ده به خشرێت ، له ئیسلامدا مرۆڤه کان ده توانن موڵکدارێتی بکه ن و ببن به خاوه ن موڵك ، ئه م خاوه ندارێتیه و موڵکدارێتیه ش وه کو سه رپه رشتیارێك نیه له لایه ن خه ڵکانێکه وه دانرابێت و ته نها سه رپه رشتیبکات و فه رمانبه رێك بێت له سه ر ئه و موڵکه ی که هه یه ت ، به ڵکو خاوه نێتی ڕاسته قینه ییه و خوای گه ور ئه و خاوه ندارێتیه ی پێبه خشیوه، وه کو له ئایه تێکدا ده فه رموێت :{ قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَنْ تَشَاءُ وَتَنْزِعُ الْمُلْكَ مِمَّنْ تَشَاءُ }   واتا: بڵێ خوای خاوه ن موڵك وهه موشتێك که خۆت خاوهه نیت ، موڵك ده ده یت به هه رکه سێك که خۆت ویستت له سه ری بێت و موڵك له هه رکه سێك بسه نیته وه به ویستی خۆته و خۆت خاوه نی هه موو ستێكیت .... والله أعلم .

به ڵام ئه و موڵکیه ت وخاوه ندارێتیه ش به ستراوه به چه ند به ندێکه وه:


أ‌-    ده بێت ڕێگای شه رعی بگرێته به ر ، دزی وفڕوفێڵ و سوو  ئه م شتانه ناشه رعین .

ب‌-    نابێت له به کارهێنانی ئه و موڵکه ی که هه یه تی به شێوه یه ك به کاری بهێنێت که زه ره روزیانی کۆمه ڵگاو تاکه که س بگه یه نێت ، موسڵمان نابێت شتێك بکات که زیان بگه یه نێته کۆمه ڵگا ، بۆنمونه/ موسڵمان نابێت چه ك وته قه مه نی بفرۆشێت به دوژمنانی ئیسلام ، چونکه زه ره روزیانی بۆ کۆمه ڵگا هه یه، هه روه ها نابێت ئه وخانوه ی که هه یه تی به شێوه یه ك به کاریبهێنێت که زه ره روزیانی بۆ هاوسێکانی هه بێت .

ت‌-    ده بێت ڕه چاوی سودوقازانجی گشتی به رچاوبگرێت ، ئه گه ر سودوقازانجی گشتی پێویستیکرد ئه وکاته خاوه نێتی ئه و موڵکیه ته ی لێوه رده گیرێته وه به ڵام له چوارچێوه ی ئه و یاسا شه رعیه ی که ده ڵێت ( لاضرر ولا ضرار) زه ره ر له هیچ لایه ك نه که وێت ، وه کو کوردواته نی که ده ڵێن ( نه شیش بسوتێت نه که به باب ) .
ث‌-    موسڵمان ده بێت شێوازی به کارهێنانی موڵکه که ی به شێوه یه کی زۆرباش وته واو به کاربهێنێت تاوه کو خه ڵکی گه نده ڵ وخراپ نه توانن ده ست بخه نه ئیش وکاره کانیه وه و هه له که بۆخۆیان بقۆزنه وه و به شێوه یه کی ناشه رعی به کاریبهێنن .
به ڵام خاوه ندارێتی گشتی :ئه وه ئه و خاوه ندارێتیه یه که هه موو موسڵمانان تیایدا به شدارن ، ده شێت کۆمه ڵێك موسڵمان به شدارو شه ریكبن له باخێکدا ، ئه وکاته خاوه ندارێتیه که کۆمه ڵیه و هه مویان به شدارن ، به ڵام ئه و شه ریکی وبه شدارییه ی که هه موو موسڵمانان شه ریکن تیایدا بۆنمونه/ ئه و خێروزه کات وداهاتانه ی که ده گه ڕێته وه بۆ (بیت المال) ماڵی گشتی موسڵمانان ، ئه وکاته به کارده هێنرێت له کاروباری خزمه تی گشتیدا به بێ ئه وه ی که کۆمه ڵێك تایبه ت بکرێت وکۆمه ڵێکی لێ بێبه ش بکرێت .
2-    ئاینی ئیسلام ئازادی و هه لی داوه به موسڵمانان تاوه کو بتوانێت ئابوری گه شه پێبدات :
کاتێك ئیسلام یاساو ده ستور داده نات بۆ کۆمه ڵگا له ئابوریدا له سه ربنه مای سروشتی بێ ئه وه ی که بیکات به ئه رك به سه ریانه وه و هه لی تێکۆشانی بۆ وه رگردنی گشتی .  
به ڵام ئه و ئازادیه ش پابه نده به به ندی تایبه ته وه و ئه و به ندانه ش له دوولاوه یه:
أ‌-    قه ده غه کردنی مرۆڤ له قۆرخکردنی مرۆڤێکیتر له هه ر ڕوویه که وه بێت و به هه رجۆرێكبێت ، ئاینی ئیسلام سه رزه نشتی ( الربا ) سوو  قۆرخکردنی خه ڵکی ، پاره وماڵی خه ڵکی خواردن به ناهه ق ، خوای گه وره ش ده فه رموێت :{ وَلا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ }  واتا : له نێوان خۆتاندا به ناهه ق مه خۆن .

ئاینی ئیسلام نایه وێت پێشبڕکێی ئابوری له ژیاندا له ناوکۆمه ڵگادا به گوێره ی تواناو لێه اتویی تاکه که س بێت ، به ڵکو ئه وه ی که ئاینی ئیسلام مه به ستێتی که پێشبڕکێ کردن بکرێت به بێ ئه وه ی که که س زوڵم له که سیتربکات ، به ڵکو ده بێت هاوکاری یه کتربن وسۆزوبه زه ییان هه بێت بۆیه کتری .  

ب‌-    سه رپه رشتیکردنی ده وڵه ت به سه ر چالاکی گشتیدا ، ده وڵه ت ده ستتێوه رده ربێت بۆپاراستنی قازانجی گشتی ، و پاسه وانی بکات له ژێر بازنه ی شه ریعه تی پاك وبێگه ردا .  
جگه له مه ده رگا واڵایه له به رده م هه موو که سێكدا که کاربکات به وپه ڕی ئازادیه وه وله و ڕووه وه ی که خۆیان پێیان خۆشه و ده یانه وێت .

3-    ئاینی ئیسلام به تاڵەی ناوێت هانی خه ڵکی ده دات بۆ کارکردنی شه ریفانه و وه به رهێنه ر ، که موسڵمان ده ربازده کات له زه لیلی وسواڵکردن هه رچه نده ئه وکاره ی که ده یکات ساده بێت .
ئاینی ئیسلامیش جیاوازی له نێوان هیچ کاروپیشه یه کدا نه کردوه، ته نها ئه وه ی که داوای کردوه وباسی ده کات هه موو هه وڵ وتێکۆشانێکی شه رعیه، ئه گه رچی به ده نی بێت یاخود به فیکروهۆش وعه قڵ ، ئاینی ئیسلام هه موو ئیش وکارێکی به سود داناوه- له چاڵ هه ڵکه ندنێکه وه تاوه کو کورسی وسه رکردایه تی ده وڵه ت – هه مووی له ژێر ناونیشانی ئیش وکاردایه  .
که واته هه موو تاکێکی کۆمه ڵگا کرێکارن و ده بێت تێبکۆشن وهه وڵبده ن تاوه کو بژێوی ژیانیان دابین بکه ن ، به ڵام ئه وانه ی که په كکه وته ن ده بێت ئه وانه ی که توانایان هه یه قوتی ژیانیان بۆدابین بکه ن و هاوکاریان بکه ن ، ئاینی ئیسلام داواده کات که سیسته م وپرۆژه یه ك دابمه زرێنن که بژێوی ژیانی کۆمه ڵگا به ڕێوه به رێت که یاریده ده ری په ککه وتنه کان بێت ، ئه وانه ی که قوتی ژیانیان لێگیربووه و توانایان نیه په یدایبکه ن ....... هه روه ها ئه وانه ی که پێویستیان به هاوکاریکردنه که بتوانن کاروپیشه ی خۆیان جێبه جێ بکه ن له سه ر ئه رزی واقیعدا و بتوانن به رهه موی ئابوری گه شه پێبده ن ئه وانه ش ده بێت پێویستیه کانیان له و سیسته مه دا به رده ست بکه وێت .   

 ئاینی ئیسلام ده یه وێت که ئیش وکاروپیشه سه رتاسه ری ووڵات بگرێته وهو بێئیش وکار که س دانه نیشێت ته نها مه گه ر که سانێك توانای ئیشکردنیان نهبێت به هۆیه که و که ڕێگربێت له ئه نجامدانی ئیشکردن .
مرۆڤه کانیش ئازادن له هه ڵبژاردنی ئیش وکارێك که خۆیان ویستیان له سه ری بێت توانای خۆی هه بێت به سه ریدا و که س بۆی نیه که ڕێگریلێبکات له و ئیش وکاره ی که هه ڵیده بژێرێت ، ته نها له چه ند بارودۆخێکدا که ده وڵه تی ئیسلامی بۆی هه یه که ڕێگری له چه ند که سێك بکات ، ئه وه ش له و ئیش وکارانه ی که شه رعینین له وانه ش بۆنمونه/ فاڵچێتی و سیحرو گومڕاکردنی خه ڵکی وله وبابه تانه ی که ناسراون .
یاخود له کاتێکدا که ڕێگریان لێبکات بۆ به ده ست هێنانی سودوقازانجی گشتی یاخود به دانانی چه ند مه رجێك بۆئه وهی که دڵنیاکردنه وهیه كبێت تاوه کو نه توانن زه ره روزیان بگه یه ننه تاکه کانی کۆمه ڵگاو کۆمه ڵگاش به تایبه تی و یانه کو ده وڵه ت خۆی پێویستی به وئیش وکارانه هه بێت که به کاریبهێنێت بۆ قازانجی کۆمه ڵگاکه ی له داهاتوتدا که هه ڵسانه وه ی ده وڵه تی تیادابێت و پێشکه وتنی ده وڵه ت وکۆمه ڵگای مه به ست بێت ، بۆنمونه ده وڵه ت بۆی هه یه که پزیشکێك یان چه ند پزیشکێك هاوکاریبکات بۆ به ده ست هێنانی بڕوانامه ی تایبه تی به ده ست به ێنن تاوهکو کۆمه ڵگا له مه ترسی ده ردی کوشنده بپارێزن ومه رجیش له سه ر ئه و پزیشکانه دابنه ن بۆ چۆنێتی ئیش وکاربه ڕێوه بردنیان ، یاخود ده وڵه ت بۆ به ڕێوه بردنی ئیش وکارو پیشه سازی به ڕێوه بردن مه رجی تایبه ت دابنات ، هه موو ئه م مه رجانه ش کە باسمانکرد ده بێت ته نها بۆ به رژه وه ندی کۆمه ڵگاو پاشان تاکەکەسهکانی کۆمه ڵگابێت .
4-    ئاینی ئیسلام به خه زنه کردنی پاره وسامان به شتێکی خراپ دادهنات ، ده یه وێت پاره وسامان به رده وام له هه ڵسوڕان وجموجڵدابێت ، ئه گه رچی به هاوکاریکردنی خه ڵکی بێت یاخود به به کارهێنانی له کاروپیشه دا که ئابوری پێبه رزبکرێته وه و داهاتی هه بێت ، نابێت وناشێت که مرۆڤ هه رگیز پاره وسامان له خه زێنه دا وله ماڵه وه دایبنات و خۆی ببێت به پاساوانی ، به ڵکو پاره وسامان ده بێت له خزمه تی مرۆڤدابێت وپێداویستیه کانی بۆ به ده ست بهێنێت .

ئیسلام هانی خه ڵکی ده دات بۆ به خشین ئه گه رچی بارودۆخی ئه و که سه هه رچۆنێك بێت ( کهمی ههبێت یان زۆر ) و باری ئابوری هه رچۆنێك بێت ، خوای گه وره ده فه رموێت : { لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ سَعَتِهِ وَمَنْ قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ فَلْيُنْفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْساً إِلَّا مَا آتَاهَا سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْراً }    

ئه وه ش ته نها هۆکاری ئه وه یه که ئه و پاره وسامانه له جموجوڵێکی به رده وامدابێت و که ئه و جموجه ڵه ش ده بێته هۆی زیادکردنی وگه شه کردنی .
ئاینی ئیسلامیش فه رمانی نه کردوه به به خشین وبه بێ ئه وه ی که ڕێژه که ی دیاریبکات ، به ڵکو زه کاتدانی داناوه به فه رز که گۆشه یه کی گرنگی ئاینی ئیسلامه له گۆشه کانی ئاین ، ئه وه ی که ماڵ وسه روه تی گشتگیرکردوه تیشکی نه خستۆته سه ر که می ، لێره وه هه وڵده ده ین که به دوا چونێك ده رباره ی زه کات بخه ینه پێش چاوو ، که چه ند گرنگه بۆ ڕاگرتنی هاوسه نگی له ژیاندا و زیادکردنی گه شه ی ئابوری و زۆرێكی زۆر له کێشه مرۆییه کانی کۆمه ڵگای ئیسلامی چاره سه رداکات ، هه روه ها ئاینی ئیسلام مافی داناوه له سه ر پاره وسامان که مافی خوای گه وره یه و ده بێت له کاروکرده وه ی ڕازامه ندی خوادا به کار به ێنرێت و فه رمانه کانی خوای گه وره به جێبهێنێت به و پاره وسامانه ی که هه یه تی و خوای گه وره پێی به خشێوه، هه روه ها مافی به نده کانیشی تیادایه که ده بێت پێیان ببه خشیت وهاوکاریان بکات به و فه رمانانه ی که دانراوه له سه ری به جێی بهێنێت ، به م شێوه یه بینیمان که ئیسلام گه شه ی ئابوری به بێ یاساو ده ستور به جێنه هێشتوه ونه خشه ی بۆ داڕێژاوه و به ڵکو ئاینی ئیسلام ئاساو ده ستور وسیسته مێکی داڕێژاوه که بۆ هه موو سه رده مێك ده شێت وده گونجێت چونکه گشتگیره و نه گۆڕه، له ژێر ئه و یساو ده ستوره شدا گؤڕانکاری زۆری له خۆگردوه و هاوته ریب له گه ڵ یاسا نه گۆڕه کاندا ده ڕۆن بۆئه وه ی که خێروسودوقازانجی مرۆڤی له دونیاو قیامه تدا وه ده ست بێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

به دواداچونی دووه م :
پێناسه ی زه کات وحوکمه شه رعیه که ی :
پێناسه ی زه کات له ڕووی زمانه وانیه وه:

گه شه کردن ( الریع ) پاککردنه وه: ئه وه ی که خوای گه وره دایناوه ده ریبهێنن له به روبومدا ، گه شکردنی وهه موو شتێك گه شه ده کات و زۆرده بێت ئه وه ش به شێکی لێده رده هێنن و پاکی ده که نه وه.

هه روه ها زه کاتی چاککردن وپاكکردنه وه یه : زه کاتی پاره وماڵ ، هه روه کو خوای گه وره ده فه رموێت { وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا }  واتا پاکیبکاته وه به و زه کاته، هه روه ها له ئایه تێکیتردا ده فه رموێت :{ وَلَكِنَّ اللَّهَ يُزَكِّي مَنْ يَشَاءُ }   واتا : خوای گه وره چاکی بکات وبه چاکی دابنات هه رکه سێك که خۆی ویستی له سه ری بێت ،الله أعلم .
الزّكاة: النّماء والرّيع. والزّكاء: ما أخرجه الله تعالى من الثّمر. زكا الزّرع: نما, وكلّ شيء يزداد وينمى فهو يزكو زكاة.
والزّكاة: الصّلاح. والزّكاة: زكاة المال تطهيره, وقوله تعالى: " وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا"(2) تطهّرهم بها. وقوله تعالى: " وَلَكِنَّ اللَّهَ يُزَكِّي مَنْ يَشَاءُ" (3) أي يصلح.

واتای زهکاتیش لهزمانهوانیدا : پاککردنهوه، گهشهکردن ، درێژهپێدان (المدح) هه مووی هاتوه له قورئاندا   ، خوای گه وره ده فه رموێت :{ خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا } .
زه کات له م ئایه ته دا به مانای پاککردنه وه هاتووه ئه وه ش ده روون و نه فسله خۆشه ویستی پاره وماڵ وسه روه ت و پیسکه یی و ڕه زیلیکردن له سه رفکردنیدا به شێوه یه کی شه رعی پاك ده کاته وه، ئه م خوو ڕه وشته ش لاناچێت وکۆتایی نایات تاوه کو نه فس وده روون ڕانه هێنرێت به به خشین و پێدان ،    
خوای گه وره ش له ئایه تێکیتردا ده فه رموێت :{ وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ زَكَاةٍ تُرِيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُضْعِفُونَ }  لێره شدا زه کات به مانای گه شه کردن هاتوه، که خێرو چاکه کانی گه شه دەکات و پاداشتی له قیامه تدا له لای خوای گه وره وه به چه ندجاره وه رده گرێته وه، به ره که ت وزیادککردنی ئه وپاره و ماڵ وسامانه یه له دونیادا که خوای گه ورهبه مرۆڤی به خشیوه.
هه روه ها به مانای مه دحکردن وستایشکردنی خودی خۆ هاتووه هه روه کو له م ئایه ته پیرۆزه دا ده فه رموێت:{ فَلا تُزَكُّوا أَنْفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى  }
زه کات به م مانایانه له زۆرشوێندا له قورئاندا هاتووه که خێروپاداشتی زۆری تیادایه بۆ مرۆڤ ، هه رچه نده که زه کات له هه مانکاتدا گۆشه یه کی ته واوی ئیسلامه و که ئه م ئاینه پیرۆزه له زۆر شوێندا به ڕاشکاوی باسی کردووه.
پێناسه ی زه کات له ڕووی شه رعیه وه:

بریتی یه له ناوێکی ئاشکراو ڕوون بۆ بردنی یان وه رگردنی شتێکی تایبه ت ، یان له ماڵ وپاره و سه روه تێکی دیاریکراو ، له سه ر وه سفێکی دیاریکراو بۆ کۆمه ڵێکی دیاریکراو .  
شتێکی تایبهت : به شه دیاریکراوه که ی زه کاته که یه، پاره و ماڵ وسه روه ته دیاریکراوه که ش : له زێڕوزیوو ، شێوازه دیاریکراوه که ش : مه رجه کانی زه کاتدانه، کۆمه ڵه دیاریکراوه که ش : ئه و خه ڵکانه ن که زه کاتیان پێده شێت هه روه کو له ئایه ته پیرۆزه که دا باسیانکراوه و ده فه رموێت:{ إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ }  
خوای گه وره زه کاتی له سه ر هه موو موسڵمانێکی ئازادی ته واو داناوه که ئه م ووته یه ش زۆرینه ی زانایانه له ئه هلی سوننه ت وجه ماعه ت ووتویانه  .

ئه و سیفه تانه ش که ده بێت له و پاره وماڵ وسه روه ته دا هه بێت که زه کاتی ده که وێته سه ر ئه وه یه که ئه و پاره و ماڵ وسه روه ته له گه شه کردندابێت یاخود قابیلیه تی ئه وه ی هه بێت که گه شه بکات ،له کاتێکدا که له کاردا قازانج به خاوه نه که ی بگه یه نێت و زیادبکات ، هه روه ها ده بێت زیاده بێت له پێویستیه کانی خۆی و بگاته ئاستی ئه وه ی که زه کاتی شه رعی بکه وێته سه ر و ساڵێکی ته واوی به سه ردا تێپه ڕیبێت .

زه کاتیش قه رزێکه له سه ر ده وڵه مه نده کان که ده بێت بیدات به هه ژاره کان و ئه وانه ی که خاوه ن پێویستین ، هه روه ها " مافێکی ناسراوه به مانای دیاریکراوه ڕێژه که ی له به شێکی دیاریکراودا ، ئه وانه ی که زه کات ده که وێته سه ریان ده یزانن و ئه وانه شی که زه کاتیان پێده شێت ده یزانن ئه م بڕیاره ش ته نها خوای گه وره فه رمانی پێکردوه.  
زه کاتیش حوکمی زۆرو جیاجیای هه یه که زانایان ڕونیان کردۆته وه که لێره دا شوێنی ئه وه نیه هه مووی باس بکه ین ، به ڵام ئه وه ی که لێره دا گرنگه بۆ ئێمه ئه وه یه که ڕوحی زه کات و ماناکه ی تێبگه ین و باسی بکه ین .
گرنگترینیان ئه وه یه که لێره دا ده یه ێنینه وه:

1-    زه کاتدان ماف وئه رکه: خوای گەورە دەفەرموێت :{ وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ }  هەق ومافێك لە ماڵ وسامانەکانیاندا هەیە بۆ ئەوانەی کە نەداران ، وەکو لە ئایەتی زەکاتدا هەشت کۆمەڵ دیاری کراوە ، کەواتە ئەو پارەوماڵەی کە دەریدەکەن وەکو زەکات، ئەوە چاکەو بەششی خۆیان نیە بەڵکو ماف وئەرکێکە دەبێت بەجێ بهێنرێت خوای گەورە ئەو ماف وئەرکەی واجب کردوە لە سەر خاوەن مارە سامانەکان، هیچ منەتێکی تیادانیە کە بیکەن بەسەر نەبوو نەداراکاندا .
2-    ئەو مافە دیاریکراوە و کەسیش ئازادناکرێت کە نەیدات و لەبەرخاتری خاترداران: ئەو بەشە مارەوماڵەی کە دەردەکرێت بۆزەکات ، ئەوەندە زۆر نیە کە دەوڵەمەند پێی فەقیر بکەوێت یاخود کاریگەری بکاتە سەر پارەوماڵ وسامانەکەی ، کە لە چل بەشدا بەشێکە لەو پارەوماڵەی کە خوای گەورە پێی بەخشیوە ، ئەوەندەش کەم نیە کەم نیە کە فەقیر دەستی لێهەڵبگرێت و بڵێت هیچ سودێکی بۆ من نیە .

3-    ئەوبەشەی کە لە چل بەشدا وەردەگیرێت ، لەو پارەوماڵ وسەروەتە دەردەکرێت کە مایەی گەشەکردن و شایستەی زیادکردنە، یاخود کە دەشێت گەشەبکات وزیاتربێت، ئەوپارەیەش زیادەیە کە دەوڵەمەند هیچ پێویستیەکی پێنیە و پەکی ناکەوێت لەسەر ئەو بەشەکەمەی کە دەریدەکات، دەبێت بگاتە ئەو ئاستەی کە دیاریکراوەو ئەو بەشەی دەکەوێتەسەر کە لێیدەربکرێت ئاستی زەکاتدان کە لەشەرعدا پێی دەوترێت (نصاب) کە باقی ئەوپارەوماڵ وسامانەی کە بۆ دەمێنێتەوە هەقی خۆیەتی ودەتوانێت بەکاریبهێنێت بۆ هەرشتێك کە خۆی بیەوێت و مەبەستی بێت، پاش دەرکردنی زەکات .

4-    ئەو واجب وئەرکەش لەساڵێکدا یەكجار دەکەوێتە سەر ئەوەی کە هەیەتی و گەیشتۆتە ئەوەی کە زەکاتی لێدەربکرێت، ساڵی یەكجار لەبەرچاوگرتنی وەزعی دەوڵەمەندەکەیەو ئیستغلال کردنی تیانیە بۆ دەوڵەمەندەکەو کەسێك بڵێت هەرچیمان هەبێت لێمان دەستێنن وزوڵمان لێدەکرێت، هەروەها ڕەچاگرتنیشە بۆ هەژارو نەداراکان کە نەڵێن ماوەیەکی زۆرەو هیچ هاوکاری ویارمەتیەکمان نەدراوە .

5-    ئەوانەشی کە شایستەن و زەکاتیان پێدەردەچێت، کەسانێکن کە پێویستیەکانیان جۆراوجۆرە، هەروەکو لە ئایەتە پیرۆزەکەدا هاتوە، خوای گەورە دەفەرموێت:{ إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ }   کە فەقیر،هەژار،ئەوانەی کە هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی زەکات، ئەوانەی کە تازە موسڵمان بونەو یاخود ئیمانیان لاوازەبۆ دڵڕاکێشانیان بەرەوئیسلام، ئەوانەی کە بەندەن و پارە دەتوانرێت ئازادبکرێن – زیندانیش دەگرێتەوە وەکو هەندێك لە زانایان باسی ئەوەیانکردوە – ئەوانەی کە غەرامەیان لەسەر – قەرزاریش دەگرێتەوە – ئەوانەی کە دەرچونە لەماڵی خۆیان بۆ جیهادکردن، ئەوانەی کە لە ڕێگایەك پەکیان کەوتوەو پارەیان لێبڕاوەتەوە تاوەکو دەگەنەوە جێگاو مەکانی خۆیان، ئەمەش فەرزکراوە لەلایەن خوای گەورەوە بەسەر دەوڵەمەندو ئەوانەی کە هەبون وماڵ وسەروەتیان گەیشتۆتە ئەوڕادەیەی کە زەکاتی لێدەربکرێت کە بیدەن بە م کۆمەڵانە کە بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین هەشت کۆمەڵن .

6-    ئەو بڕە پارە یان ماڵ یان هەرشتێك کە دەدرێت بەوانەی کە زەکاتیان پێدەردەچێت باشتروایە کە ئەوەندەیان بدرێتێ کە پێویستی ژیانیان تەواوبکات وبۆیان پڕبکاتەوە هەروەکو هەندێك لە زاناکان ووتویانە  
7-    باشترین شتێك ئەوەیە کە دەووڵەت هەستێت بەوەی کە زەکات کۆبکاتەوەو خۆی دابەشی بکات بەسەر ئەو کۆمەڵانەدا کە پێیان دەشێت، تاوەکوکەس نەتوانێت بیکات بە منەت وپیاوەتی خۆی بەسەر ئەو کۆمەڵانەی کە زەکاتیان پێدەشێت و ڕێزوکەرامەتی ئەوکەسانەش پارێزراوبێت کە زەکات وەردەگرن .
8-    زەکات، باشترین شتێکە بۆ دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەنێوان موسڵماناندا، هەروەکو خۆشەویستی و هاوکاریکردنی تیادا دروست دەبێت لە نێوان خەڵکی ئەو کۆمەڵگایەدا .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سودەکانی زەکات بۆئابوری ووڵات دەگەڕێتەوە :

خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت وزانایە بە بارودۆخی ژیانی بەندەکانی، واجب کردنی زەکات شەرعێکە خوای گەورە دایناوە کە سودو قازانی مرۆڤەکانی تیادایە، زەکاتدان تەنها عیبادەتێك نیە کە تەنها مەبستی خۆلەخوا نزیکردنەوەو ڕزامەندی خوا بەدست بهێنرێت، بەڵکو ئەوە دەستورو یاسایەکە کە کۆمەڵگای لەسەر بونیات دەنرێت و دەیبات بەڕێوە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا سودوقازانجی ئەوەی تیایە کە زەکات دەردەکات و ئەوەشی کە زەکات وەردەگرێت، لەهەمان کاتیشدا سودوقازانجی کۆمەلگاکەیە .

سودوقازانجی زەکات و گەڕانەوەی بۆ ناوەندی ئابوری :

١_موسڵمان کاتێك زەکات دەدات ویژدانی خۆی ئازاد دەکات لەبەرامبەر فەرمایشتەکانی خوای تاك وتەنها، هەست بە دڵخۆشی ودڵنەوای دەکات کە ئەو ئەرك وفەرمانەی کە بەسەریدا دانراوە بەجێی هێناوە، کاتێك کە ئەو ئایەتەپیرۆزەی خوای گەورە دەخوێنێتەوە، کەدەفەرموێت: { قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ * الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ * وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ * وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ }  ئەوکات هەست بەخۆی دەکات کە لەو ئیماندارانەیە کە خوای گەورە مەدحیانی کردوە، هەروەکو ئایەتی زۆرتر هەیە لەوبارەیەوە کاتێك کە گوێبیستی دەبێت هەست بە ئارامی ودەڵنەوایی دەکات بەئەنجامدانی ئەو فەرزەی کە لەسەریبوە .

٢_ پاکردنەوەی هەواونەفسی خۆیەتی لە ڕەزیلی ، خوای گەورە دەفەرموێت:{ خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا }  واتا: لەپارەوماڵەکانیان بەشی زەکاتیان لێوەربگرەکە پارەوماڵەکانیان ودڵ ودەرونیشیان پاك دەکاتەوە واللە اعلم .
کەواتە پارەوماڵ خۆشەویستی زۆری هەیە لە دڵ ودەروندا و خاوەنەکەی زۆر بەئاگایە لەوەی کە لەدەستی دەرنەچێت بەخۆڕایی، کە زەکات خۆڕایی نیە هەقی خوای گەورەیە کە داویەتی پێمان و فەرزیکردوە کە ئەوبەشە کەمەی لێبدرێت بەو کۆمەڵە خەڵکانەی کە پێشتر باسمانکرد .
هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت:{ قُلْ لَوْ أَنْتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَائِنَ رَحْمَةِ رَبِّي إِذاً لَأَمْسَكْتُمْ خَشْيَةَ الْأِنْفَاقِ وَكَانَ الْأِنْسَانُ قَتُوراً }  چارەسەرکردنی ئەو ڕەزیلی وپیسکەییەش بەوە دەکرێت کە بەشێك لە مال وسەروەتەکەت زەکاتی لێدەربکەیت و لە پێناو خودا بیبەخشیت .

       3 ـ دەوڵەمەندو هەبوەکان هەست بە کەمێك لە نەبونی هەژارو فەقیرەکان دەکەن، ئەوکات هاوکاریان دەکەن و ڕادێت لەسەر ئەوەی کە بەردەوامبێت لە سەر ئەو هاوکاریکردنە، دڵنیاش دەبێت لەوەی کە ئەگەر ڕۆژێك بەسەریدابێت لێبکەوێت ونەدارابێت خەلکێکیش دەبێت کە هاوکاری ئەوبکات ، هەروەکو خوای گەورە لە ئایەتیکدا وەسفی ئەو ئاوبەشی و پێشکەشکردنەمان بۆ دەکات کە هەرچی خێرو چاکەیەك بکەین بۆ خۆمانەو دێتەوە ڕێمان، کەدەفەرموێت: { وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ مِنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِنْدَ اللَّهِ هُوَ خَيْراً وَأَعْظَمَ أَجْراً }  

٤_ زەکات لە هەمان کاتدا سودو قازانجی ناوەندی ئابوری کۆمەڵگایە، هەروەکو ووتمان هەژارو نەدارا کاتێك کاڵاو شت ومەك ناکڕن بەهۆی نەبونیەکەوەیە، بەڵام کاتێك زەکاتی وەرگرت وشتێکی بەخۆی شكبرد ئەوکاتە ناچاردەبێت شت ومەکی ناوەندی بکڕێت، بواری ئابوریش بەوەی کە شت ومەکی ووڵاتەکە بفرۆشرێت وسەرف ببێت ئابورەیەکەی پێش دەکەوێت و بەرز دەبێتەوە، دەوڵەمەند ڕێژەی ٢.٥% دووونیو لەسەدا دەبەخشێت و دەیدات بەزەکات، ئەوەش بێگومان بەهۆی ئەوەی کە بازاڕی جوڵاوەو گەشەیکردوەو قازانجی کردوە لە بازاڕی خۆیدا، و لەهەمانکاتیشدا زیادکردنی ئاڵوگۆڕکردنی هەبووە و هاوکاریکەرێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردن لە بازاڕەکاندا، ئەوەش بزوێنەری بازاڕەکانە ودەیخاتە جموجوڵکردن، بەقازانجی کۆمەلگا دەوەستێتەوە هەروەکو لە ئایەتێکدا هاتوەو ئەوەی لێتێدەگەین کە بەزەکاتدان چەندجارەمان بۆ دێتەوەدەست کە خوای گەورە دەفەرموێت:{ وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ زَكَاةٍ تُرِيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُضْعِفُونَ }  

لە ڕوویەکترەوە سودوقازانجی بۆ ئابووری ناوەند و ناوەکی هەیە، چونکە کاتێك کەسانێك دەیانەوێت زەکات دەربکەن دەبێت سەرژمێریەکی پاڵ وسامانەکەی بکات، کاتێك کە سەرژمێری سەروەت وسامانەکەی دەکات ئەم سەرژمێریەش دودوقازانجە لە کاتێکدا کە ووردبینیەك دەکات لە سەروت وسامانەکەیدا ودەزانێت چی قازانجی کردوەو چەند قازانجی نەکردوەو هەوڵ وتێکۆشانێکە بۆ ڕیکخستنی ماڵ وسامانەکەیت و ڕیکخستنێکە بۆ کاڵاو بازاڕم ئەوکات دەزانێت چەند بۆ خۆیەتی و چەند کەوتۆتە سەری تاوەکو زەکاتەکەی لێدەربکات .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سودوقازانجی زەکات بۆ ئەوکەسانەی کە زەکاتیان پێدەشێت :
١_ هەستی زوڵمکردن لە ناخی فەقیروهەژاردا ناهێڵێت، ئەوەتێدەگات کە خوای گەورە فەقیری داوە بەسەریدا جێشی نەهێشتوەو دەستی لێبەرنەداوە کە کەس هاوکاری نەکات، بەڵکو هەقێکی فەرزکردوە بەسەر ئەوانەی کە هەبون لەبەرخاتری ئەو، دەبێت پێی بدریت تاوەکو پێویستیەکانی خۆی پێدابین بکات، ئەوەش تێدەگات کە دەوڵەمەند خەڵکانێك نین کە هەڵبژارەدەبن لەناو مرۆڤەکاندا، هەژاریش ڕقی خوای گەورەنیە بەسەریەوە .
٢_ هەلێك دەدرێت بە فەقیرتاوەکو ئابوری ژیانی بەرزبکاتەوەو تەماحێك لە ژیاندا بۆخۆی پەیدا دەکات، هیواو ئاواتێك دروست دەبێت لە دڵیدا، کاتێك زەکاتی دەدرێتێ دەتوانێت بەو زەکاتە بژێوی ژیانی بەرزبکاتەوە و جموجوڵ پەیدابکات بۆ بژێوی ژیانی، لەوەش ڕزگاری دەکات کە سواڵ نەکات و زەلیلی قبوڵ نەکات .
٣_ زەکاتدان ناهێڵێت فەقیروهەژار تاوان ئەنجامبدات، دەیپارێزێت لە: دزی، ئەوشتانەی کە خوا پێیناخۆشە ئەنجامی نادات بەبیانوی نەبونی وهەژاریەوە، بایانوی نامێنێت بۆ ئەنجامدانی تاوانەکان .
٤_نەهێشتی ڕق وکینەو توڕەیی لە نەفسی نەبوەکاندا، چونکە دەبینێت کە هەبوەکان زەکاتی خۆیان دەدەن و دەبێت بە هاوکاریکردنێك بۆ ئەوان، دڵنەوایی وخپۆشەویستی وپێکەوەنوسانێك دروست دەبێت لە نێوان هەردولادا .

سودوقازانجی زەکات و گەڕانەوەی بۆ کۆمەڵگا :
١_گەشەپێدانی خۆشەویستی لەنێوان تاك وکۆدا، بەشێوەیەك تاوایلێدەکات کۆمەلگا بکات بە دیوارێك وەکو خشتی تێهەڵکێش یەکبگرن .
٢_کێشەی فەقیری ناهێڵێت لە کۆمەلگادا، بەهۆی ئەوەی کە زەکات دەدرێت بە فەقیر و کەرەستەی وەبەرهێنانی لا پەیدا دەبێت، دەتوانێت خۆی ببێت بە کەسێکی هەبوو خۆی زەکات دەرکات .

٣_ ئیسلام داوا لە کۆمەڵگا دەکات کە یاساو دەستورێکیان هەبێت بۆ خزمەتکردن بە کۆمەلگا، ببێت بە هاوکاریەك لە نێوان تاکەکاندا بۆ ئەوانەی کە پێویستیان بە کەرەستەی بنیاتنان هەیە تاوەکو کاتێکی پێویستیان بەدەست دەکەوێت و دەکەونە سەر سکەی خۆیان بۆ وەبەرهێنان و هاوکاریکردنی خەڵکیتر ئەوانەش هەردەبێت ئەوەی کە دەیانەوێت وپێویستیان پێیهەیە دەستیان بکەوێت   .
زەکات ئەوانەی کە پەکەوتەن لە ئیش وکار ئەوانە بەخێوناکات، یاخود کۆمەڵێك تەنها لەسەر خێرو سەدەقە بژین، بەڵکو زەکات هۆکارێکە بۆ نەمانی ئەو کۆمەڵانەو نەهێشتنی فەقیری وهەژاری .

٣_ نەهێشتنی جیاوازیەکان لە ناو کۆمەلگادا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە ماڵ وسامان دەبەخشێننەوە لەنێوان یەکتردا، نەهێشتنی ماڵ وسامان تەنها لەدەست دەوڵەمەنددا، بەڵکو یەکسانی وهاوسەنگی لە نێوان کۆمەلگادا دروست دەکات، کاتێك کە پارە دەدەن بەفەقیر و فەقیریەکەی نامێنێت ودەبێت بە کەسێکی هەبوو لەو کۆمەلگایەدا و ئەویش دەبێت بە خاوەن پارەو سامان و زەکات دەکەوێتەسەری .

٤_ زەکات دەرگای کاروپیشەی تازە وزیاد دەکاتەوە، بێکاری وئەو موشکیلانە ناهێڵێت کە کۆمەڵگا بەدەستیەوە دادەمێنێت وگیردەخوات و چارەسەریان پێناکرێت ، بێگومان بەتاڵی وبێکاری کاریگەریەکی گەورەی لەسەر دەوڵەت هەیە و مەسرەفیش زۆر دەکەوێتە سەر دەووڵەت تاوان دروست دەکات و ئەوانەشی کە دەست بەتاڵ دەبن هەست بە بەرپرسیارێتی ناکەن لە ووڵاتدا ولەناوکۆمەڵگادا، زەکات ئەو دەرمانەیە کە ئەو دەردە کوشندانە ناهێڵێت .

٥_ زەکاتدان، بەشێکە لە خزمەتکردنی ئاینی ئیسلام، کاتێك کە سوپای موسڵمانان دەچن بۆ جیهادکردن زەکاتیان دەدرێتی و ئەرکیان سوكدەکات و ئەوانیش لە پێناو کۆمەلگای موسڵماندا دەجەنگێن هێزو دەستەڵاتی ووڵات پتەودەکەن، لەهەمانکاتدا هێزی ئەو بانخوازانەی کە بانگەشەی دینی خوا دەکەن بۆ زیادکردنی و ئومەت، لەهەموو سەڕووی زەوی .

٢_ هەڵسەنگاندنێك لە نێوان سوو [الربا] و زەکاتدا :

لەسەر ئەو خوێندن و لێکۆڵینەوەیەی کە پێشتر باسمان کرد وبۆمان ڕوون بۆوە کە جیاوزیەکی زۆر هەیە لەنێوان سوو زەکاتدا، لەوانەش گرنگترینیان لێرەدا باس دەکەین ودەیخەینە ڕوو :

١_ زەکات بەندایەتیکردنێکە بۆ خواو فەرمانی خوا بەجێهێنانە .
٢_ [ربا] سوو بێگوێیکردنی خوای گەورەیەو فەرمان خوا شکاندنە .
٣_ زەکات پشتگیریکردنی فەقیروهەژارە وهەستکردنە بەو ناخۆشی ناڕەعەتیەی کە تیایدا دەژێن، هاوکاریکردنیانە بۆ ژیانێکی باشتر .
٤_ سوو قۆرخکردنی پێویستیەکانی فەقیرونەداراکانە بۆ کات وساتی گرانی بەکاری دەهێنن، ناچاردەبن کە پەنا بەرنە بەر سووکردن خۆقەرزارکردن بەناچاری، یان ئەوانەی کە تەماح وئارەزویەکیان هەیە و نەداران، بەناچاری پەنادەبەنە بەر سووکردن .
٥_لە ئیمان زیادبوندا دەرئەنجامی زەکاتدان دروست دەبێت و ئەنجام دەدرێت، زەکاتیش دەرئەنجامەکەی خۆشەویستی هاوسۆزی ولە دڵی خەڵکیدا بەتایبەتیش ئەوەی کە زەکات دەدات دروست دەکات .
٦_ دەرئەنجامی سووکردن دەبێتە هۆی دڵ ڕەقی خۆویستی وخۆپەرستی وڕەزیلی ، بۆ کەسی سوودەر یاخود سوو وەرگر
٧_دەرئەنجامی زەکات ماڵ وسامان بەخشینە، گەش ونمای ئابوری .
٨_ دەرئەنجامی سوو داتەپان وکەمکردنەوەی ئابوریە، پارەوسامان دەکەوێتە ژێردەستی کۆمەڵە کەسێکی تایبەتەوە .
٩_ زەکات بەخێر بۆ زەکات دەر دەنوسرێت، پارەوسامانەکەشی زیاد دەکات و گەشە دەکات، کاتێك بەشێکی کەم [ ٢.٥%] دەدات و باقی ماڵ وسەروەتەکەی بۆخۆی دەمێنێتەوە، ئەوەش بەوەی کە فەقیر وهەژاران بەشداردەکەن لە گەشە پێدانی ئابوریدا .
١٠_ سوو قازانجێکی خەیاڵی دەدات بەوەی کە سوودەدات، کاتێکیش سوودەر ماڵ سەروەتی خەڵکی ڕادەکێشن بۆخۆیان بواری ئابوری تەنگەشەو لاوازدەبێت، کە دەبێتە هۆی ڕوخان وداتەپانی بواری ئابوری، کاتێك ئابوری کەم دەکات ودەڕوخێت ولاوازدەبێت ماڵ وسامان وسەرمایەی سوودەرەکەش ووردە ووردە بەرەو نەمان دەڕوات و نامێنێت، ئەرزشی نامێنێت ، سوو دەسکەوت وقازانجێکی گوماناویە کە مەرج نیە بەدەست بێت، بەڵام کارەسات وفەوتانی کۆمەلگای تیادایە .
١١_ زەکات خۆشەویست گەشەپێدەکات لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا، عەسودی وڕق وکینە ناهێڵێت لە نێوان خەڵکیدا .
١٢_ سوو، کۆمەڵگا تەرتەوازەدەکات و بەش بەشی دەکات، ڕق وکینە وعەسودی لە نێوان تاکەکانی کۆمەلگادا دروست دەکات، کە هەندێکیان هەندێکیتر قۆرەخ دەکەن و تەماشاکردنیان بۆ یەکتر تەنها تەماشاکردنی مادیە، هیچ خۆشەویستی وڕەحم وبەزەییەکی وهاوکاریەکی تیادانیە .

٣_ ئایە موسڵمانان دەبێت پابەندبن بە مامەڵەکردنی سوولە بواری ئابوریدا، بەبیانوی ئەوەی کە ووڵاتانی جیهان ئابوریان هەمووی بە سوو دەکرێت ؟
مامەڵەکردنی جیهان بەسوو شتێکی واقیعیەو ڕاستە، جیهانی ئیسلامیش نەخشی ئەو یاساو دەستورەی گرتۆوە، چونکە هیچ ڕێگایەکیان نەدۆزیوەتەوە تەنها نەخش وەرگرتی ئەو یاساودەستوەرە لە خۆیان بنەسێنن، یان دوورە پەرێزگرتن لە جیهان بگرێتەبەر .
بێگومان ئەوە شتێکی زەرەرمەندە کە دوورەپەرێزگرتنێکی گەورەیە، کە دەبێتە هۆی لاوازی و وونبونی کۆمەڵگای تیادایە، لەهەمان کاتدا کە نەخشاندنی ئەو یاساودەستورەش لەخۆی وونبونی دین ودونیای تیادایە، بەزاندنی سنورەکانی خوای تاك وتەنهایە، کۆمەڵگاش مافی خۆیەتی کە دین وشەرکەی خوا بەجێبهێنن لەژیانی خۆیاندا، ئابوریش دیاریدەترین بوارە کە تایبەتمەندیەکانی کۆمەلگای تیادا بەدی دەکرێت .

بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە بانگەشەکردنی ئەوەی کە دەست بەئاین ویاساودەستوری دینەکەیەوەبگرێت، بانگەشەکردنی دوورەپەرێزگرتن نیە و مامەڵەنەکردن لەگەڵ ووڵاتانی جیهاندا ، بەڵکو ئەوکارە بانگەشەکردنی باوەڕبونە بەخۆ، باوەڕبونە بەدین و شەرعی دینەکەی خۆیان .

ئێمە ئەگەر مل کەچی ئەو یاساودەستورە سوو خۆرەبین بەبیانوی ئەوەی کە هەموو جیهان مامەڵەکردنیان بە سوو دەکەن، ئەوە بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ئێمە وەکو موسڵمانان لاوازین باوەڕمان بەخۆمان و دینەکەمان نیە، ئەگەر جیهان هەمووی کافربێت وباوەڕی بەخوا نەبیت و کارومامەڵەکردنیان بە یاساو دەستوری کوفریبێت ئەوە دەبێتە بیانو کە ئێمەش کافربینەوە یان کارومامەڵەمان بەیاساودەستوری کوفریبێت و هاشا لە بونی خوابکەن، ملکەچی ئەویاسایانەبن بەبیانوی ئەوەی کە دوورەپەرێزنەبن لە جیهان ؟ بێگومان ووڵامەکەی نەخێر .

ئەگەر ووڵاتانی ئیسلامی خۆیان بگرنەوە لەوەی کە مامەڵە بە سوونەکەن،لەگەڵ  ئەو ووڵاتانەی ڕۆژئاوا – کە ووڵاتانی ئیسلامی بە بازاڕو بەرفراوانیەکی گەورەدەزانن بۆ وەبەرهێنان ودەستکەوتی خۆیان – ئەوکات ئەوان ناچاردەبن کە شێوازێکی تایبەت بدۆزنەوە بۆ مامەڵەکردنیان لەگەڵ وولاتانی ئیسلامیدا، بەتایبەت بۆ قازانجو دەستکەوتی خۆیان کە دووربێت لە سووکردن و ئەو عەرامکراوە گەورەیەی کە خوای گەورە عەرامیکردوەم ، ووڵاتانی ڕۆژائاوا وەکو ئاشکراو ڕونە هەموو مەبەستێکیان لە دونیادا بەدەستهێنانی پارەو سامانە، دوای قازانجەکانی خۆیان دەکەون لەهەرکوی هەبێت، جائەگەر ئێمە لە دوورەپەرێزی بترسین ئەوا بێگومان هەرگیز دروست نابێت، ووڵاتانی ڕۆژئاوا خۆیان ناهێڵن ئێمە دوورە پەرێزبژین لەوان و ئەوان بە هەربیانویەکەوەبێت تێکەڵیمان دەکەن، ئەگەر ئێمە خۆڕاگرو دامەزراوبین لەسەر بڕیارەکانی خۆمان و لەسەر شەرعی خوای گەورە ئەوا بێگومان سەرکەوتو دەبین و بونی خۆمان دەسەلمێنین، شەرعەکەی خوای گەورەش بەجێدەهێنین و خوای گەورەش لە خۆمان ڕازیدەکەین، [ربا] سوو ناهێڵین لەژیانی خۆماندا بۆ هەتاهەتایی .

پێشەنگی و پێشەوایەتیەکی زۆرباش ودروستمان هەیە لە پێغەمبەری خوادا کە بۆمان ماوەتەوە، کاتێك کە سوی خستە ژێرپێیەکانیەوە، هەڵیوەشاندەوە لەو کۆمەلگایەدا کە هەموو پشت بەستنێکی ژیانی پاش خوای گەورە، ئابوری موسڵمانان لەو کۆمەڵگایەدا دەستەبەر دەکرد، هەروەکو لە فەرمودەیەکدا هاتوە لە عەجی ماڵئاوایدا ، کە لە سولەیمانی کوڕی عەمرۆ لە باوکیەوە دەگێڕێتەوە کە دەڵێت، گوێبیستی پێغەمبەری خوابوم صلی اللە علیەوسلم لە حەجی ماڵئاوایدا دەیفەرموو: (ألا إنّ كلّ ربا من ربا الجاهليّة موضوع, لكم رؤوس أموالكم لا تُظلمون ولا تظلمون )   واتا: ئەزانن بەتەواوی هەموو سووکردنێك جاهیلیەت وهەڵبەستراوە، سەرماڵەکەتان هیخۆتانە و هیچ زوڵمێکتان لێناکرێت وزوڵمیش مەکەن .

سوو، هەڵبەستراوەو مافی نیە لە کۆمەلگای موسڵماناندا، هەربۆیە هیچ مامەڵەکردنێکی پێناکرێت لەژێر هیچ بیانویەکدا، عومەری کوڕی خەتاب دەڵێت: کۆتا ئایەت کە خوای گەورە دایبەزاند بۆ پێگمبەرەکەی ئایەتی [ربا] سوو بوو، پێغەمبەریش صلی اللە علیەوسلم وەفاتیکرد وگەڕایەوە بۆلای خوا پێش ئەوەی کە بومانی شیبکاتەوە، وازلە سووبهێنن وئەوەشی کە گوماناویە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کۆتا :

١_ [الربا] سوو لە هەموو شەرع وئاینەکاندا حەرامە، بەڵام قازانج وتێڕوانینی مادی ئەوەی کە دەستی بەسەر هەموو جیهانداگرتوە، هێزو فشارێکی دروستکردوە لەسەر هێزە ئاینیەکان لە گاورو جولەکەکان، سوو بوە بە مامەڵەکردنێکی گشتی پاش سەرهەڵدانی ئەو یاساودەستورانەی کە مامەڵەکردن بەسوو بە ئاسایی دادەنات .

٢_ سوو هەمووی زیان وزەرەرە و هیچ سودو قازانجێکی تیادانیە بۆ هیچ کەسێك، تەنانەت بۆ کەسی سوودەریش کە سوو دەخوات وورەی دەگرێت، سوو دەبێتە هۆی کێشەنانەوە، کێشەی ڕەوشتی وکۆمەڵایەتی و ئابوری، ئەو سودوقازانجەش کە کەسی سووخۆر بە قازانجێکی بۆماوەی دیاریکراو دێتە دەستیەوە، بەدڵنیایەوە نامێنێت و کۆتایی پێدێت جیهان وێران دەکات .

٣_ ئاینی ئیسلام سووی عەرامکردوە بەهەموو جۆرەکانیەوەو هەڵیوەشاندۆتەوە، دەبێت خۆمان یەکلابکەینەوەو خۆمان پەیوەست بکەین بە یاساو دەستوری ئیسلام و ئامانج ومەبەستەکانی شەریعەت، ئەو شەریعەتەی کە هەموو شتێکی زیانبەخشی حەرامکردوە وزەرەروزیان وزوڵمی تیادایە بۆ خەڵکی .

٤_ جیهانی ئیسلامی جیهانێکە کە ملکەچی یاساکانی سووە، بەبیانوی ئەوەی کە هەموو جیهان مامەڵە بە سوەوە دەکەن و ئەگەر ئەمانیش نەیکەن دوورەپەریز دەمێننەوە، ئەم بیانوانەی کە دەیهێننەوە هەمووی پوچ وبەتاڵە و جێگای قبوڵکردن نیە، جیهانی ئیسلامی جیهانێکی لاوازە و شونکەوتوی جیهانی بەدەسەڵات وبەهێزە، خۆیان نایانەوێت کە ڕواەستانێکی پتەو دامەزراو ڕابوەستێن بەرامبەر بە سوو کە هەڵیوەشێننەوە .

لە نیزام ویاساو دەستوری ئیسلامیدا کۆمەڵە خاڵێکی زۆرگرنگ هەن، چەندین خاڵی بیروباوەڕهەن کە دەتوانین باڵەخانەی ئابوری زۆر گەورەو پتەو لەسەری دروست بکەین، کە هیچ جۆرێکی سووی تیادانیە و بێ هیچ قۆرخکردنێك، هەر لەوڕێگایەشەوە دەتوانین کە ببین بە هێزێکی گەورەی ئابوری لە جیهان .
٦_ زەکات خێرێكی زۆری تیادایە، لەهەمانکاتدا یەکێكە لە بنەماکانی ئیسلام یاخود پایەکانی ئیسلام، دەتوانین بەشێوەیەکی دروست بەجێی بهێنین، کە بەشی هەرە زۆری پێویستیەکانی تاكە کەسی و کۆمەلگاو ووڵاتی پێپڕبکەینەوە، دوور لەوەی کە ڕووبکەینە سووخواردن کە زۆربەی کێشەکانی ناوکۆمەڵگامان بۆ دروست دەکات و لە ڕێگەی سووەوە دروست دەبێت و هیچ کێشەیەکیشمان بۆ چارەسەر ناکات .
لەکۆتایشدا، ئەو ئایەتە پیرۆزە وەبیر دەهێنینەوە کە دەفەرموێت: { فَبِظُلْمٍ مِنَ الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ كَثِيراً * وَأَخْذِهِمُ الرِّبا وَقَدْ نُهُوا عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ مِنْهُمْ عَذَاباً أَلِيماً }
داوا لە خوای گەورە دەکەین کە دامەزراومان بکات لەسەر هەق، پەندەرگربین لە کەسانیت، هەروەها داوامان لەخوای گەورە ئەوەیە کە، { رَبَّنَا لا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ }

رغداء زيدان
الرّحيبة 30/ ذو القعدة / 1420هـ
5 / 3 / 2000م


الإثنين‏، 01‏ تموز‏، 2013
لقمان امین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


فهرس المصادر والمراجع
1 ـ القرآن الكريم

2 ـ الكتاب المقدّس
3 ـ أحمد محمّد جمال, محاضرات في الثّقافة الإسلاميّة, دار الكتاب العربي, بيروت, ط6, 1403/1983.
4 ـ مسند أحمد, تحقيق عبد الله محمّد الدّرويش, دار الفكر, دمشق, 1411/1991.
5 ـ أبو الأعلى المودودي, النّظام الإقتصادي في الإسلام, لجنة مسجد جامعة دمشق, قسم النّشر 65.
6 ـ البيهقي, شعب الإيمان, تحقيق أبو هاجر محمّد السّعيد بن بسيوني زغلول, دار الكتب العلميّة, بيروت, 1410/1990.
7 ـ التّرمذي, صحيح التّرمذي, مكتب التّربيّة العربي لدول الخليج, الرّياض, 1408/1988.
8 ـ الخازن, لباب التّأويل في معاني التّنزيل, دار الكتب العربيّة الكبرى, القاهرة, 1328هـ.
9 ـ سنن الدّارمي, تحقيق وشرح مصطفى البغا, دار القلم, دمشق, ط3, 1417/1996.
10 ـ سنن الدّارقطني, تحيق مجدي بن منصور بن سعيد الشّورى, دار الكتب العلميّة, بيروت, 1417/1996.
11 ـ سنن أبو داود, تحقيق محمّد محي الدّين عبد الحميد, المكتبة العصريّة, بيروت ـ صيدا.
12 ـ عبد الله عبد الرّحيم العبّادي, موقف الشّريعة من المصارف الإسلاميّة المعاصرة, المكتبة العصريّة, بيروت ـ صيدا, 1401/ 1981.
13 ـ ابن عبد البرّ القرطبي, الكافي في فقه أهل المدينة المكّي, دار الكتب العلميّة, بيروت.
14 ـ عبد الكريم الخطيب, السّياسة الماليّة في الإسلام, دار المعرفة, بيروت, 1395/1975.
15 ـ عبد الرّحيم بوادقجي, مبادئ في علم الإقتصاد والمذاهب الإقتصاديّة, مطبعة الدّاودي, دمشق , 1408/1988.
16 ـ علي محمّد العمّاري, الزّكاة ـ فلسفتها وأحكامها, دعوة الحقّ ( ذو الحجّة, 1414), منشورات رابطة العالم الإسلامي, ط2.
 

17 ـ أبو الحسن علي الحسني النّدوي, الأركان الأربعة, دار القلم, الكويت, ط3, 1415/1994.
18 ـ ابن قدامة, المغني, مكتبة الرّياض الحديثة, الرّياض, 1401/1981.
19 ـ سنن ابن ماجة, تحقيق محمّد فؤاد عبد الباقي.
20 ـ الماوردي, الحاوي الكبير في فقه الشّافعي, تحقيق علي محمّد معوّض وعادل أحمد عبد الموجود, دار الكتب العلميّة, بيروت.
21 ـ محمّد عبد المنعم الجمّال, موسوعة الإقتصاد الإسلامي, دار الكتب الإسلاميّة, القاهرة, دار الكتاب المصري, بيروت, ط2, 1406/1986.
22 ـ محمّد بن أبي العبّاس الشّافعي الصّغير, نهاية المحتاج إلى شرح المنهاج, المكتبة الإسلاميّة.
23 ـ محمّد باقر الصّدر, اقتصادنا, دار التّعارف للمطبوعات, بيروت, ط14.
24 ـ المرغيناني, الهداية شرح بداية المبتدئ, المكتبة الإسلاميّة.
25 ـ مصطفى البغا, فقه المعاوضات, مطبعة جامعة دمشق, دمشق, 1409/1989.
26 ـ مصطفى البغا, بحوث في نظام الإسلام, مطبعة جامعة دمشق, دمشق, ط3, 1409/1989.
27 ـ ابن منظور, لسان العرب, دار المعارف, القاهرة.
28 ـ النّسفي, مدارك التّنزيل وحقائق التّأويل, دار الكتب العربيّة الكبرى, القاهرة, 1328هـ.
29 ـ نور الدّين عتر, المعاملات المصرفيّة والرّبويّة وعلاجها في الإسلام, مؤسّسة الرّسالة, بيروت, ط5.
30 ـ وهبة الزّحيلي, مفهوم المال والإقتصاد في الإسلام, مجلّة نهج الإسلام, العدد 49 ( 13, 1413/1992 ).
31 ـ يوسف القرضاوي, مشكلة الفقر وكيف عالجها الإسلام, مكتبة الأقصى, عمّان, دار العربيّة, بيروت, 1386/1966.
32 ـ يوسف القرضاوي, الخصائص العامّة للإسلام, مؤسّسة الرّسالة, بيروت, ط8, 1414/1993.