09/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مورسى لە ترسی گیانیدا ئامادە نییە خواردنی زیندان بخوات
بە گوێرەی هەواڵی ئەلجەزیرە، سەرۆک کۆماری میسر دوينى لە کاتی دادگاییکردنی سەبارەت بە دۆسیەی ئاشکرابوون و دەرچوونی زانیارییە نهێنییەکان بۆ قەتەر، رایگەیاند کە بە هۆی ئەو هەرەشەی کە لە سەر ژیانیدا هەیە، ئامادە نییە لە خواردنی ناو بەندیخانە بخوات.
سەرۆک کۆماری پێشووی میسر گوتویەتی، ئەگەر خواردنەکانی رۆژی 21 و 22ی تەمووزی رابردووی لە زیندان خواردبا، ئەگەری ئەوە هەبوو کە تاوانێکی گەورە رووی دابا.
یەکەم سەرۆک کۆماری میسر کە بە شێوەیەکی دیمۆکراتیک هەڵبژێردرابوو، داوای لە دادگای ئەو وڵاتە کردووە کە رێگەی پێبدەن لە لایەن پزیشکانەوە پشکنینی بۆ بکرێت، بە هۆی ئەوەی بە وتەی خۆی تووشی نەخۆشی دابەزینی شەکرەی خوێن بووە. ئەو داواشی کردووە کە لەگەڵ پارێزەرەکانی دیداری هەبێت بە مەبەستی باسکردنی وردەکارییەکان.
هاوكات ئۆسامە مورسی کوڕی سەرۆک کۆماری پێشووی میسر لە وتوێژێکدا بۆ ئەلجەزیرە ئاشکرای کردووە کە باوکی ئامادە نییە خواردنی بهندیخانه بخوات، بە هۆی ئەو گومانەی کە بەرامبەر بەو خواردنانە هەیەتی کە دەستکاری کرابن.