بەهۆی بەردەوامی ناڕەزاییەكان لەسەر حكومەتی حەیدەر عەبادی، ئەگەری هەڵوەشانەوەی حكومەتەكە لەئارادایە.
08/08/2015 نوسەر: bzavpress

بەهۆی بەردەوامی ناڕەزاییەكان لەسەر حكومەتی حەیدەر عەبادی، ئەگەری هەڵوەشانەوەی حكومەتەكە لەئارادایە.

 

سەرچاوە هەواڵییەكانی عێراق بەگرنگییەوە دەڕواننە خۆپیشاندانە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق لەشارو شارۆچكە جیاوازەكان، كە ماوەی چەند رۆژێكە هاووڵاتیانی عێراقی دەستیان كردووە بەناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر حكومەت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەك پێویست حكومەت نەیتوانیوە خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان دابین بكات.

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان رۆژ بەرۆژ فشاری خۆپیشاندەران زیاتر دەبێت بۆ سەر حكومەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران‌و ئەگەری هەڵوەشانەوەی حكومەتیشی لێدەكەن بەهۆی فشارەكانەوە.

 

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، بەهۆی پشتگیری چەند لایەنێكی سیاسی لەخۆپیشاندانەكان‌و ململانێ‌ سیاسییەكان، ئەگەری هەڵوەشانەوەی حكومەتەكەی عەبادی بەهێزترە، یان ئەگەری دەستپێلەكاركێشانەوەی چەند وەزیرێك لەئارادایە.

 

هاووڵاتیانی عێراقی لەخۆپیشاندانەكاندا دروشتمی توند بەرانبەر حكومەت دەڵێنەوەو بەپێی سەرچاوەكانیش ئەو خۆپیشاندانانە بەردەوامی دەبێت.

شارپرێس