كوردی خۆر ئاوا
23/08/2013 نوسەر: bzavpress

كوردی خۆر ئاوا


ئه‌وانه‌ی ، كه‌   ئاواره‌ن 
بێلانه‌ و دڵ   په‌ژاره‌ن 
هه‌رچه‌ند بێ ماڵ و شوێنن 
ده‌ربازبووی  به‌حری خوێنن 


ئێوه‌ن كوردی خۆر ئاوا 
خاوه‌نی      مافی      ڕه‌وا 
مه‌ڵێن     ژیانمان    تاڵه‌ 
باشوور    بۆ   ئێوه‌   ماڵه‌ 


یه‌ك گه‌ل و یه‌ك نیشتمان 
ماڵی  گشتمان   كوردستان 
ئێوه‌ش   برا و    هاوزمان
خۆشه‌ویستن      له‌  لامان