03/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەدنان عوسمان"دەیان کەسایەتی شایستە هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم
بەشێک له ئهندامانی سهركردایهتی و ئهندام پهرلهمان و لایەنگرانی پارتی لە وتار و قسەو باس و کۆمێنت، باس لەوەدەکهن كهگوایە هیچ لایەنێک بەدیلێک یا کاندیدێکی نییە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم.
عهدنان عوسمان.ئهندام پهرلهمانی خولی پێشووی بزوتنهوهی گۆران و ههوڵسوراوی ئێستای ئهو بزوتنهوهیه رایدهگهیهنتێت،لەبەشێک لە وتار و قسەو باس و کۆمێنتی لایەنگرانی پارتی و کەسانی تریشدا، باس لەوەدەکرێت گوایە هیچ لایەنێک بەدیلێک یا کاندیدێکی نییە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم. دەیان کەسایەتی شایستە هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم، چ بەم دەسەڵاتانەی ئێستای، وە چ بە دەسەڵاتێک کە دواتر بۆی دیاری بکرێت لە چوارچێوەی دەستوری هەرێم یا یاسای سەرۆکایەتیدا. بەڵام سەرباری ئەوەش پێم سەیرە ئەم رەخنەیە روبەروی گۆڕان بکرێتەوە
ههروهها دهشڵێت:قسەی سەرەکی گۆڕان لە ئێستادا لەسەر کاندید بون و ململانێی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو مەبەستی گۆڕان گۆڕانکارییە لە شێوازی هەڵبژاردن و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بەو شێوەیەی بگونجێت لەگەڵ سیستەمی پەرلەمانی پەتیدا. بۆیە ئەمە قۆناغی یەکەمی کێشەکەیەو لێرەدا باسو خواس تەنها لەسەر کرۆکی کێشەکەیە.
لە هیچ بۆنەیەکدا گۆڕان نەیوتووە کەوا کاندیدی نابێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، وەیا پشتگیری کاندیدێکی تەوافوقی ناکات کە لایەنەکان لەسەری رێکبکەون لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریەی سەرەوەدا. ئەوەی بەناوی گۆڕانەوە دەوترێت دەستپێشخەری و تەئویلی لایەنێکە کە گوایە هیچ لایەنێک بەدیلیان پێ نییە و ناوێرن خۆیان لە قەرەی مەسەلەیەکی وا گەورە بدەن و ناتوانن شانسی خۆیان تاقی بکەنەوە. بەمەش دەیانەوێت وا وێنای بارودۆخەکە بکەن کە تەنها ئەوان توانای پێشنیازکردنی بەدیلیان هەیەو لایەنەکانی تر بەدەستی بەتاڵەوە چاوەرێی کردنەوەی گرێکوێرەکەن.
بۆ تهواوی وتارهكه كلیك لێره بكه،
http://bzavpress.com/Article_Detail.aspx?Articleid=3405&AuthorID=91