02/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام .. و مرۆڤ و ئاو .. لە نێوان قاوە و چاو و شەربەت دا
ئیسلام ..
و
مرۆڤ و ئاو ..
لە نێوان قاوە و چاو و شەربەت دا
ئەم ناونیشانە موحازەرەی ٢٧ی ڕەمەزان بوو لە جێگایەك داوایان لە من کرد قسە بکەم ...
پێش ئەوەی دەست بکەم بە قسە کردن لەو جێگایە چەند کەسێکی نوێ لەم ڕەمەزانەدا هاتبوونە ناو ئەم ئیسلامەوە ... بۆیە دەڵێم جێگا لەبەر ئەوەی مزگەوت نەبوو ، وەك قاعە گیرابوو سوپاس بۆ خوا لەبەر زۆری خەڵك لە مزگەوت جێگا نەبوو... بەهەر حاڵ ..
پرسیار کرا لە مامۆسایەکی بەرێز و باسی ئەوە کرا کە گوایە ئیسلام بۆ بەعەرەبی هاتووە، مانای وانیە ئێمە خزمەت بە عەرەب دەکەین ؟، هەڵەبەت قسەکەیان راستەوخۆ بەو شێوە نەبوو ، بەڵام مەبەست و ناوەخنی قسەکانیان وای نیشان ئەدا، پاشان ئەیانویست دڵنیابن لەوەی ئەمان دینداری دەکەن یان خزمەت بە ئاینی عەرەب دەکەن.. دیار بوو رقێکی زۆر گەورەیان لەعەرەب بوو..!
منیش هەستم کرد دڵی ئەو چەندکەسە گرنگە ئەگەر رازی بن بە ئیسلام و وا هەست نەکەن ئیسلام تەنها پەیوەستە بەعەرەب، لەڕاستیشدا ئەو باسەی لە مێشکی خۆمدا ئامادەم کردبوو ، باسی شێوازی پارسەنگی پەروەردەبوو لە ئیسلامدا و پاشان لە مرۆڤایەتیدا..
هەموویم گۆڕی بە مامۆستام گووت من بابەتەکەم دەکەم بە ئیسلام لە نێوانی ئاو و قاوەدا..
هەموو بێدەنگ بوون .. دوای سوپاسو تایش و دروود بۆ سەرگیانی خۆشەویستمان پێغەمبەر.. صلی اللە علیە وسلم
ئاگام لە دەم چاوەکان بوو هەموو چاوەڕوانی قسەی من بوو دەبێت داخۆ ماکوان چی بڵیت..
سەرەتای دەست پێکی قسەم بەم شێوە بوو..
بەرێزان ..
هەموو ئاینەکان لەسەر ئەم زەویەدا بەناوی شەخسێکەوەیە یان گەلێکەوەیە ...
بێجگە ئیسلام ..
بۆ نمونە ...
ئاینی مەسیحی ، بەناوی پێغەمبەر عیساویە، یاخود نەصرانی بەناوی ناصرییەوە نراوە کە ئەو جێگایە لە فەڵەستینە و جێگای لە دایك بوونی عیسا پێغەمبەرە- سەلامی خوای لێبیت لە خۆی و دایکی -..
ئاینی یەهودی ، بەناوی گەلێکەوەیە ، یاخود نەوەکانی ئیسرائیل کە یاعقوبن سەلامی خوایان لێبێت..
هەروەها .. ئاینی بوزایی، بەناوی بوزواویە..
ئاینی زەردەشتی بەناوی زەردەشتەوەیە
ئاینی هیندۆسی .. بەناوی هیندستانیەکانەوەیە..
تەنها ئیسلامە بەناوی کەسەوە نیە ، تەنانەت ئێمەی موسڵمان پێمان ناخۆشە خەڵکی بڵێن موحهمەدیەکان ، چونکە ئێمە هەموو پێغەمبەران لە ئادەمەوە تا خاتەم.. خۆشەویستن و فەرقیان نیە بۆ ئێمە.. کەواتە ئاینی ئێمە تەنها ئیسلامە و تەسلیم بوونە بە فەرمانی پەروەردگار دوورە لە هەموو ڕەگەزو ناوی شەخس و تەنانەی گەلو هۆزیش..!
پاشان دەستم دایە پەرداخێك ئاو هەڵمگرت و بەرزم کردوە نیشانی ئامادەبوانمدا و پێم گووتن کەس هەیە لەسەر زەوی بڵێ من ئاو ناخۆم ؟؟
خەڵکێک فەرموویان ...هەموو کەس ئاو دەخوات.
منیش دووبارە .. ووتم خەڵکێك هەیە دەڵێت من قاوە ناخۆم ؟
خۆم وەڵامم داوە ووتم بەدڵنیایەوە ، خەڵکانێك حەز بە قاوە ناکەن ..
بەردەوام عەرزی مەجلیسەکەم کردو ووتم خەڵکێك هەیە شەربەت ناخوات ، پاشان خەڵکانێکی تر هەیە چایی ناخوات ، بەڵام وەك خۆتان فەرمووتان هەموو خەڵکی سەرزەوی پێویستی بەئاوە ، چونکە ئاو پێداویستی ژیانە ..
بەرێزان .. ئیسلام وەك ئاو وایە بۆ مرۆڤایەتی ئیسلام و ئاو یەك سروشتن بۆ مرۆڤایەتی.. ئاو پەیوەست نییە بە هیچ گەلێکەوە ، وەك قاوە پەیوەستە بە گەلانێکەوە کە راهاتوون لەسەری ، بەڵام گەلانێکی تر راهاتوون بە چایی، گەلانێکی تر ڕاهاتوون بە شەرەبت و کۆکا کۆلاو ،، خوردنەوەکانی تر.. وەهەروەها ، بەڵام ئاو پەیوەستە ، بەهەموو گەلانەوە.. ئیسلامیش پەیوەستە بە هەموو گەلانەوە...
لە ناوەندی باسەکەمدا ئاماژەم بوە کرد ،هەموو گەلانێك کە ئیسلامیان بەڕاستی هەڵگرتوە ، بە ئیسلام عەزیز و سەربەرز بوون ..
لە ڕۆژئاواوە بەنمونە دەستم پێکرد تا رۆژهەڵات پاشان لە باکور بۆ باشور .. هەندێك بۆ ئێوەی خوێنەریش ئەنوسم ..
ئەمزیغیەکان (بەربەرە)کان ئیسلامیان بەڕاستگۆی وەرگرت بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ فەرمانداری هەموو سەرزەویان کرد .. لەژێر ئاڵای موڕابطین و موحیدینو ئەغلەبیەکان ..
مەمالیك کە عەبید بوون چونکە بەڕاسگۆی ئیسلامیان هەڵگرت ، بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ فەرمانداری سەرزەویان کرد.. لە شەجرەت دوروە دەستی پێکرد بە ئەقطای و ئەیبك و قودز و بیبرس تا دەسەڵاتی جەمالەدین ئاقوش...
پاشان ئەخشدی و طولانی کە ئەسڵیان قیبطی بوون ..
پاشان عەرەب ... پێویست بەشیکاری ناکات..
هەروەها کورد .. ئەیوبی .. هەزبانی .. حەسنەوی .. دیناوەری ..هتد.. کە بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵ فەرمانداری بەشێکی زۆری جیهانی ئیسلامیان کردوە یاخود هەموو جیهانی ئیسلامیان کردوە
تورکی سەلاجیقە ... لە غەزنەوە تا دەوڵەتی عوسمانلی ٦٠٠ ساڵ حوکمایان کردوە..
تورکی ئازربایجان .. لە تورکستانەوە تا قەوقاز و تەتەرستان و کازخستانو قەیرغستان و ئۆزبگ و.. کەناسراوە بە دەسەڵاتی خواریزم ١٥٠ ساڵ..
ئێران ... بە زەندی و دیلەمی و سامانی و بوهەئی.. تا سەردەمی سەفەوی ٥٠٠ ساڵ.. تاد
هیندستانو سریلانکا و ووڵاتانی ئەدنا .. دەسەڵاتی غوریەکان .. زیاد لە ٢٠٠ ساڵ فەڕمانڕەوایان کردوە..
بەرێزان .. ساڵەکان دابەش دەبێتەوە بەسەر دەسەڵاتی گشتی ئیسلامیدا .. کە زیاتر لە ١٤٠٠ ئیسلام بوونی هەیە
کۆتای قسەم بەوە هێنا .. هەر گەلێك بەڕاستگۆی ئیسلامی هەڵگرتبێت، جا عەرەب بیت فارس بێت تورك بێت کورد بێت مالیزی بێت هیند ...تاد .. ئیسلام عەزیزی دەکات ئیسلام دینی خوایە، نەك پشکۆی ناوی خەڵك و ناوی گەلو هۆز بێت.
هەرکەس خوا سەربخات خوای گەورە سەریدەخات ، سەرخستنی خوا واتا پیادەکردنی شەریعەتی ئیسلام ..
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ