یەکێتی داوای لێپرسینەوە لەباڵیۆزی تورکیا دەکات
02/08/2015 نوسەر: bzavpress

یەکێتی داوای لێپرسینەوە لەباڵیۆزی تورکیا دەکات


لەسەر بۆردومانی فرۆکە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر خاکی ھەرێم، فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای بانگھێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا دەکات.

ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەڕێگەی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنەکەوەو لەسەر داواکاری فەرھاد قادر ئەندامی فراکسیۆنەکەیان، داوای بانگھێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا لەعیراق دەکات."

ئاڵا تاڵەبانی ھۆکاری سەرەکی بانگھێشتکردنی باڵیۆزی عیراقیش بۆ لێپرسرینەوەو ڕوونکردنەوە لەھۆکاری بۆردومانکردنی ھاوڵاتیانی سڤیلی ھەرێمی کوردستان گەڕاندۆتەوەو ،
ئەوەشی ئاشکراکردوە، بەھۆی بۆردومانەکانەوە ھاوڵاتیەکی زۆر شەھیدو برینداربووە، ئەوەش جگەلەوەی پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئاسمانی عێراقە.