02/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
"فراكسیۆنی یەكگرتوو ههواڵی چهندماڵپەرێك به درۆدهخاتهوه "
رونکردنهوهیهک لهفراکسیۆنی یهکگرتووه ...
دوای ئەوەی چەند ماڵپەرێك ئەوەیان بڵاوكردەوە كە گوایە یەكگرتووی ئیسلامی دانیشتی پەرلەمان پەكدەخات و نیوەی ئەندامەكانی ناردووە بۆ سەفەرو نەخۆشخانە ، پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو دەڵێت: ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نیەو فراكسیۆنەكەمان لە باشترین دۆخی خەباتكاری خۆیەتی .
دكتۆر شێركۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگهیاند: سەرجەم پەرلەمانتارانی یەكگرتووی ئیسلامی لە باشترین دۆخی خەباتكاری خۆیانن لە پەرلەمانی كوردستان و بەردەوامن لەسەر پرۆژە چاكسازیەكانیان،
پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی وتیشی: ئەو دەنگۆیانەشی لێرەو لەوێ باس دەكرێت لەسەر ئەوەی كە بیانوو و بەهانەی جۆراو جۆریان بۆ هەڵبەستراوە هیچ بنەمایەكی راستی نیەو ئێستا فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە بەهێزترین دۆخەكانی دەژیت ".