02/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فراکسیۆنی گۆڕان داوای بەشداری هاوڵاتیان لە کوژاندنەوەی مۆبایلەکانیان دەکات
فراکسیۆنی گۆڕان داوای بەشداری هاوڵاتیان لە کوژاندنەوەی مۆبایلەکانیان دەکات، داواش لهپهرلهمان دهكات یاسایهكی تایبهت دهربكات.
هۆشیار عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق، لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل رایگەیاند: جێگەی سەرسوڕمانە کە حکومەتی عێراق سەرەرای ئەوەی هەندێک لەماددەکانی یاسای بودجەی گشتی جێبەجێ ناکات کە لە سودی هاوڵاتیانی عێراقە، بەڵام یاسای تایبەت بە بەرزکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل جێبەجێ دەکات.
هۆشیار عەبدوڵا داواشی لە سەرجەم هاوڵاتیان لە هەرێمەوە تا بەسرە کرد، کە بەشداری کەمپینی کوژاندنەوەی مۆبایلەکانیان بکەن.
هەروەها ئەوەشی راگەیاند، لەچوارچێوەی قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانی وەک ئاو و کارەباو گرانبوونی نرخی خواردن، کەچی حکومەتی عێراقی هەڵدەستێ بەرزکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل کە دەبێـتە بارگرانییەکی دیکە لەسەر هاوڵاتیان.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، جهختیكردهوه زیادکردنی نرخی کارتی مۆبایل دەبێتەی هۆی زیادکردنی توڕهبوونی خەڵک و رژانە سەر شەقامەکانو ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ داواکردنی خزمەتگوزاری.
وتیشی "لەگەڵ ئەوەی کە پێمان ناخۆشە کە ئەو مادە جێەجێ دەکرێت، بەڵام جێگەی شانازیمانە کە هۆشیاری میللەت لە رێگەی دروستکردنی کەمپینی کوژاندنەوەی مۆبایلەکان ئەو کارەی حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانیانی پەیوەندیان رەتکردوەتەوە".
هۆشیار عەبدوڵا، پێیوایە کەمپینی کوژاندنەوەی مۆبایل کە چالاکوانەکان لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رایانگەیاندووە، حکومەتی عێراق پاپەند دەکات کە پاشگەزبونەوە لە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی مۆبایل.
داواش لە لیژنەی دارایی و ئابوری ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، کە بە شێوەیەکی خێرا رێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قهیرانه نوێیەو دەرکردنی یاسایەک کە حکومەت پاپەند بکات پێوەی.